مهنووچێهر جیهانی ـ “عەلیڕەزا تابش” لە لایەن دکتۆر “حوسێن ئینتزامی” سەرۆکی ڕێکخراوەی سینەمایی ئێران، بوو بە سەرۆکی سی و دووەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمەکانی منداڵانی ئیسفەهان.
بە پێی ڕاگەیاندنی گشتیی ڕێکخراوەی سینەمایی ئێران، لە حوکمی دکتۆر “حوسێن ئینتزامی” سەرۆکی ڕێکخراوەی سینەمایی ئێران بۆ “عەلیڕەزا تابش” بە ئاماژە بە مێژووی بەڕێزیان لە بەرپرسیارییەتی فەرهەنگی و سینەماییدا هاتووە: هیوادارم بە لەبەرچاوگرتنی گرینگی ئەم فێستیڤاڵە لە بردنەسەرێی ئاستی کوالیتەی بەرهەمەکانی پەیوەندیدار بە منداڵان و مێرمنداڵان کە ڕۆڵێکی لە دابوونەریتەکانی کۆمەڵگای ئەمڕۆکە و سبەیدا هەیە و هەروەها کەڵک وەرگرتن لە تواناکان و بەشداریی هەموو چالاکانی بەشەکانی پەیوەست لە بەڕێوەچوونی شایستەی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵان، سەرکەوتوو و سەربڵند بن.
وإێڕای پێزانین و ڕێزگرتن لە بەشداریی شارەوانی ئیسفەهان لە بەڕێوەچوونی ئەم فێستیڤاڵە، هیوادارم ئەم نموونە تێکەڵاویی و بەشدارییە بگوازرێتەوە بۆ چالاکییەکانی دیکەی فەرهەنگی و هونەریی.
“عەلیڕەزا ڕەزاداد” سەرۆکی پێشووی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئیسفەهان بە هۆی نەشتەرگەرییەوە و بە مەبەستی پێشگرتن لە هەر جۆرە وەستانی چالاکییەکانی پەیوەست بە بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵ، داوای لە سەرۆکی ڕێکخراوەی سینەمایی ئێران کرد کە بەرپرسیارییەتی سکرتێری فێستیڤاڵ بە کەسێکی دیکە بدات.
دکتۆر “حوسێن ئینتزامی” لە وڵامی ئەو داواکارییەی “عەلیڕەزا ڕەزاداد” نووسیویەتی: لە وڵامی نووسراوەکەی بەڕێزتان و بە ئاواتی لەشساغی و تەندروستی ئەم برا ئازیزە، داواکارییەکەی بەڕێزتانم پەسەند کرد.
بە ئەرکی خۆمی دەزانم ڕێز لە هەوڵەکانی بێوچانی بەڕێزتان بگرم لە بەڕێوەبەرایەتی ئەم فێستیڤاڵە کە گەشەی زۆری بە خۆیەوە بینیوە. هەروەها داواکارم کە بە بوونی خۆتان لە ئەنجوومەنی باڵای ئەم فێستیڤاڵە، هەروەها یارمەتیدەری سینەماکاران و فێستیڤاڵ بن.
سی و دووەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران ICFF بە بەرپرسی “عەلیڕەزا تابش” لە ڕۆژانی 19 تا 26ی ئۆگۆستی 2019 لە دوو بەشی نەتەوەیی و نێودەوڵەتی لە شاری مێژوویی ئیسفەهان بەڕێوەدەچێت.