بەدوای بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی دەستکاری کراو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و دەستکاریکردنی دەنگی هونەرمەند عەزیزی وەیسی و پیشاندانی بەوەی کە ڕقی لە سلێمانیە و بە خەڵکێکی بێ ئیحترام ناوی بردوون، وەیسی لە وەڵامی ئەم هەوڵە بۆ شێواندنی ڕاستییەکان وەڵامی دانەوە.
لە ڕوونکردنەوەیەکی ڤیدیۆیی عەزیزی وەیسی کە تایبەت بۆ سایتی چرا لە لایەن گۆڤەند زەندی نێردراوە هونەرمەند دێتە وەڵام و ئەم قسانە بە ناڕاست دادەنێت و دەڵێت ” من ڕێز و خۆشەویستیم هەیە بۆ شاری سلێمانی و ئەوان منیان کردووە بە عەزیز وەیسی”.