هەولێر/زریان خەتاب : هونەرمەند عەزیزی وەیس لە دوا کاری هونەری خۆیدا کۆتای بە گۆرانیەکی تازەی هێناوەی کە تایبەت بۆ هەولێر وتویەتی و مەبەستیشی لەو بەرهەمە تایبەتە بۆ هەولێر دەربرینی خۆشەویستی خۆیەتی بۆ هەولێر و هەولێریەکان بەرمبەر بەو خۆشەوەیستیەی بە عەزیزی وەیسی دەبەخشن.
لەلێدوانێکیدا عەزیزی وەیسی وتی:هەولێر ناوی بەرزە و بۆیە پێم باش بوو کارێکی بەرزی بۆبکەم بەرهەمێکی گۆرانیم تایبەت کرد بۆ هەولێر و بەناوی هەولێرەکەم لەئاوازی خۆمەو هۆنراوەی خاڵە رەش رواندزیە و دابەشکردنی موزیک هی ئارش فەرشیە و لە ستۆدیۆی پاپ لەکرماشان تۆمارکراوە،وەیسی وتیشی:ئەم گۆرانیەم پێشکەشە بە هەولێر و ئەو هەولێریەنەی عەزیز وەیسیان خۆشدەوێت ئەو بەرهەمەم پاداشتێکە بۆ خۆشەویستی ئەوان،وتیشی زۆر سوپاس بۆ کۆمپانیای بەرهەم هێنانی نیهاد نیو کەبەبێ بەرامبەر کاری وێنگرتن و بەرهەم هێنانی ڤیدیۆ کلیپکەی خستە ئەستۆی خۆی و لەئێستاشدا ئەو بەرهەمەم لەقۆناغی مۆنتاژدایە کەلەلایەن دلدار جاف کاری مۆنتاژی بۆ ئەنجامدەدرێت.