مه‌نسوور جیهانی ـ “عه‌باس غه‌زالی” که‌سایه‌تی چالاکی فه‌رهه‌نگی هه‌رێمی کوردستان، به بۆنه‌ی کۆچی دوایی گۆرانیبێژی هه‌رمانی کورد مامۆستا “ئیبڕاهیم قادری” جه‌ختی کرده‌وه: چریکەی دەنگە شادیهێنەرەکەی ئه‌م هونه‌رمه‌نده بلیمه‌ته، جێی پێزانینە.
“عه‌باس غه‌زالی” که‌سایه‌تی چالاکی فه‌رهه‌نگی و ئه‌ندامی به‌رچاو و ڕاوێژکاری فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری پارتی دیموکڕاتی کوردستانی عێراق و نوێنه‌ری پێشووی په‌ڕله‌مانی هه‌رێمی کوردستان؛ له په‌یامێکدا به بۆنه‌ی کۆچی دوایی گۆرانیبێژی به‌توانای کورد ڕه‌وانشاد مامۆستا “ئیبڕاهیم قادری” نووسیوییه‌تی: وێڕای سەرەخۆشی لە خانەوادەی بەڕێزی کاک برایمی قادری و خەڵکی هونهرپهروهریی مەهاباد و موکریان؛ سەرەخۆشی لە هەموو کوردستان، بە تایبەتی هونەرمەندان و خەمخۆرانی زمان و مۆسیقای به‌نرخی کوردیی دەکەین.
کاک برایمی قادری بە تاقەسوار، خزمەتێکی هه‌رمان، بێوێنه و مەزنی بە زمانی کوردی و خەڵکی کوردستان کردووە. ئەو قافڵەیەک لە وشە و ئەدەبیاتی ڕەسەنی کوردی پاراست و گەیاندییە نەوەی تازە و به‌داخه‌وه جێی هێشتین. بە تایبەتی لەو کاتە ناخۆشانەی کە تەمی خەم بە سەر وڵات‌دا دەکشا؛ ئەو بە دەنگە خۆش و دڵڕفێنه‌که‌ی وشە ڕەسەنەکانی شادیی و ورەی ڕژاندۆتەوە ناو ڕەگی کۆمەڵگە. بۆیە جگە لەوەی چریکەی دەنگە شادیهێنەرەکەی ئه‌م هونه‌رمه‌نده بلیمه‌ته جێی پێزانینە، سەرکەوتنی ئەرکە مێژووییەکەشی زۆر جێی شانازییە. ڕوحیان وەک دەنگیان شاد بێت.
عەباس غەزالی
هەولێر
23/11/2024
Discussion about this post