له ئێستادا عیماد شه‌کوری ئاواز دانه‌رو دابه‌شکه‌ری موزیک به هاوکاری هه‌ردی نوری تێکست نوسی گۆران کوردی سه‌رقاڵی ئامادەکردنی چه‌ند به‌رهه‌مێکی گۆرانین بۆ چه‌ند هونه‌رمه‌دێکی دیاری نێو هونەری کوردی له ئه‌وروپا و ئه‌مریکا.
عیماد شه‌کوری هونه‌رمه‌دێکی دیار‌و ناسراوه له نێو کورد‌و فارس‌دا ئێستا کار بۆ هونه‌رمه‌دانی فارس له ئه‌وروپاو ئه‌مریکا ده‌کات، وە هه‌ردی نوری کاری تێکست نوسینی بۆ زۆرێک له هونه‌رمه‌دانی کورد کردووه دیارترین کاریشی نووسینی 10 هۆنراوه‌ی گۆرانی بوو بۆ دووا ئه‌لبومی هونه‌رمه‌د ئه‌ژده‌ر وه‌هبی که باشترین ڕەواجی هەبوو لە نێو بەرهەمە کوردیەکاندا لە سەرتاسەری کوردستان و ئەوروپا.
لە میانەی لێدوانێکی تایبەتدا دەربارەی ئەوەی هەردی بۆ کێ زیاتر تێکست دەنووسێت ؟ لەوەڵامدا هه‌ردی ووتی” ئەوانەی تێکستیان بۆ دەنووسم هەڵبەتە دەبێت مەرجی هونەرمەندی تیا هەبێت ئەگینا ئامادە نیم کار بۆ هەموو کەسێک بکەم”.
له باره‌ی کاردکردنی عیماد له‌گه‌ڵ هه‌ردی نوری. عیماد وتی هه‌ردی که‌سێکی گونجاوه‌و شاره‌زایه وە توانایه‌كی زۆر باشی هه‌یه هەروەها له میلۆدی گۆرانییه‌که تێده‌گات و تێکست له‌سه‌ر ئاواز ده‌نوسێت وە مانای تێکسته‌که‌ش زۆر باشه که ئەمەش جیایدەکاتەوە لەوانی تر چونکە هەموو که‌س ناتوانێ تێکستی گۆرانی به‌و شێوه‌یه‌ی ئەم ئاماده بکات.
لە لایەکی ترەوە زانیمان که ئه‌و کارانه‌ی عیماد و هه‌ردی ئامادەباشی بۆ دەکەن بۆ چه‌ند هونه‌رمه‌دێکی ناودارە و له ناویاندا هونەرمەندی فارسی تێدایه که بۆ یه‌که‌م جاره گۆرانی به کوردی گۆرانی دەڵێت.
هونه‌رمه‌ند عیماد له کاتی کۆنسێرتی هونه‌رمه‌ندێکی فارس