به‌ندی عه‌لی .. پاییزی 201
باسی مردن
زۆر به‌ده‌گمه‌ن
ئه‌بێته میوانی خه‌یاڵ
به‌ڵام که‌دێ
سه‌عاته جرپنهکهی زه‌مه‌ن
له‌سه‌ر خاڵی سفری عه‌ده‌م
ڕائه‌وه‌ستێ و
ده‌روێشه شهیداکهی دڵیش
ده‌ف ناژه‌نێ
گوڵیش ڕه‌نگی له‌به‌ر ئه‌بڕێ و
په‌پووله به‌بۆن ئه‌که‌وێ
چۆله‌که‌کانی سه‌ر دره‌ختی زینده‌گیش
ههڵئهکوڕمێن و لاڵ ئه‌بن
له‌وساته‌یا
لێوم ئه‌بێ به‌بیابان
ئه‌و بهقومێ شه‌رابی تاڵ
له‌وساته‌یا
من ئه‌بمه میوان و ئه‌ویش
به‌خاوه‌ن ماڵ
باسی ژیان
هه‌ندێ جار ئه‌و
له‌سێبه‌ری گیانم ئه‌چێ
به‌ڵام نازانم من ڕه‌دوکه‌وتووی ئه‌وم
یاخو ئه‌وه ، من ڕاوئهنێ
هه‌ندێ جاریش
لهوهزیفهکانی سه‌رده‌می
مناڵیم ئه‌چێ
هه‌رچه‌نده لێی حاڵی نابم
وه‌لێ ئه‌بێ بینووسمهوهو
له‌به‌ری که‌م
گه‌لێک جاریش
به‌ده‌سیه‌وه ئهناڵێم و
به‌ده‌ستمه‌وه ئه‌ناڵێنێ
یان هه‌ست ئه‌که‌م هێنده که‌مه
که‌ته‌نانه‌ت به‌شی پیاسه‌ی
ئێواره‌یه‌کی شه‌قامی عیشق نه‌کا
یان ئه‌وه‌نده دوور‌و درێژ
وه‌ک په‌پووله پاییزهیهک
گوێ ناده‌مێ
ئیتر له‌کوێوه ئهمهێنێ و
بۆ کوێم ئه‌با
باسی عیشق
سڵاوت له‌تۆ
ئه‌ی تاکه حه‌قیقه‌تی ڕه‌ها
ئه‌ی پرده خه‌یاڵیه‌که‌ی نێوان
گوڵزاره‌کانی به‌هه‌شت و
گڕکانه‌کانی سه‌قه‌ر
ئه‌ی تاڵهمووهکهی نێوان
به‌یان و شه‌و
سڵاو له‌تۆ
ئه‌ی کانیه سازگاره‌که‌ی
ئه‌م بیابانه‌ی
ئێمه پێی ئه‌ڵێین جیهان
سڵاو له‌تۆ
ئه‌ی سنووری نێوان کۆشکی
ژیان و سه‌ردابی مردن
خۆ ئه‌گه‌ر تۆ نه‌بوویتایه
بێ شک وه‌کو یه‌ک بوون له‌لام
بۆن و بهرامی هه‌ردووکیان