له سۆنگه‌ی دڵسۆزیی و خۆشه‌ویستیمان بۆ نه‌وه‌كانی دواڕۆژی كوردستان و بۆ گرنگیدان و بـایـه‌خی زیاتر به ئه‌ده‌بیاتی منـداڵان، وه كـاری زۆرتـر له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ده‌بـه پێویستهی زارۆ‌كان، ڕوومـان لـه ده‌رگـه‌ی مـاڵـی دڵ و بیـر و ئه‌ندێشه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كی دیار و ناسراوی دونیای ئه‌ده‌بیاتی منداڵان كرد، كه ئه‌ویش: به‌ڕێز مامۆستا “عوسمان محه‌مه‌د هه‌ورامی” شـاعیـر و نووسـه‌ره. بـه خـۆشـحـاڵیـه‌وه ده‌رگـه‌ی لێكردینه‌وه‌و به هـه‌گبـه‌ی پـڕ له زانیاری ده‌رباره‌ی ئه‌ده‌بیاتی زارۆ‌كان و زۆر به وردی و به كورت و پوختی وه‌ڵامی داینه‌وه. ئێمه دركمان به‌وه كرد و زانیمان، كه مامۆستا عوسمان چه‌نده خه‌مخۆر و دڵسۆزی منداڵانه و ساڵانێكی دوور و درێـژه له‌و بـواره‌دا جێ ده‌سـتی دیـاره‌و خـزمـه‌ت بـه‌و تـوێـژه گرنگـه‌ی كۆمه‌ڵگـه‌ی كـوردی ده‌كـات، بۆیـه ئێمه‌ش لـه‌خزمه‌تیدا پـرسـیـمـان و گوتمان:
سـڵاو مامۆستا “عوسمان محه‌مه‌د هه‌ورامی” ئـەم کـاتـەت بـاش.
پێمان بـاشـە ڕای بەڕێزتان بزانین سـەربارەت بە شیعر و ئەدەبیاتی منداڵان، یـان چۆن بۆ منداڵان بنووسرێ، یاخود چی باشە بۆ ئەوەی بیخەینە بەر چاوی منداڵانی کوردزمانمان، یان بەڕێزت چ پێشنیارێكت هـه‌یـه، یاخود هەر شتێکت پێ‌باش بـوو ســەبـارەت بـە شیعر و ئەدەبـیــاتـی منـداڵان، پێمان خۆشه ئـامـاژەی پـێـبکـەیـت؟
سازدانی: ڕۆستەم خامۆش
مامۆستا عوسمان محه‌مه‌د هه‌ورامی
له باره‌ی نووسین بۆ زارۆ، به‌م شێوه‌یه بۆمان دواو گوتی:
لە چەندین نووسیـن و کۆڕ و دیداری ڕادیـۆ و تەلەڤزیۆنیدا، لە فێستیڤاڵی ئەدەب و زمانی کوردی‌دا لە زانکۆی سنە، بەهـاری ( ۲۰۱۰ )، هەروەها لەو میواندارییەی سەنتەری فرە زمان ــ لە سوید، پاشان لە نەرویچ ، هاوینی ساڵی ( ۲۰۱۱ ) بــۆم کرا، دواتر لـە کۆڕێكدا لـە یەکێتیی نووسەرانی كورد، لقی سلێمانی، هـەروەهـا لـە نووسینێکمدا لـە گۆڤـاری ( نووسەری کورد )، یەکێتیی نووسـەرانی كورد ـــ لقی هەولێر، بـە شێوەیـەکــی فراوان بــاســی نـووســـیـــن بـــــۆ منداڵ و ئامانجەکانیم بـاسـکـردوون و نـووســەران کـەڵــکــی چـاکیـــان لـەو بـابـەتـانـەم وەرگـرتــووە.
بەکورتی:
* دەبـێ نـووسـەری جیهانە ڕەنگیـنـەکـەی منـداڵان، زۆر بـاش و بـەگوێرەی قـۆنـاخــەکـــانــی تـەمـەنـیــان شــــارەزای دەروونـنـاسـیی و زمـانـیــان بــێ.
* نووسینی بابەتەکـان بـە زمانێکـی ڕەوان و پــاراو، کــە یەکێکـە لـە ئامانجە سەرەکییەکان بۆ گەشەپێدانی زمانەکەمان. بـۆیـە ناکرێ، بەتایبەتی لە نووسینی هۆنراوەدا، شوێنگۆڕکێ و پاش و پێش بە وشە بکرێ بۆ دروستکردنی سەروا.
* تا دەتوانرێ، هەڵێنجانی بابەتەکان لە ژینگەی کۆمەڵ و جیهانە جوانەکەی خودی منداڵەوە، جا بەرەبەرە هەنگاونان بــۆ دەوروبەر و دوورتر.
* بەگوێرەی قۆناخەکانی پەروەردەکردنی منداڵ، هۆنراوە ( 4 ، ٦ ، ۸ ) دێڕ پترنەبێ، دەنا با بکرێتە ئۆپەرێت.
* ناکـرێ وشەی ڕەق و زبر و تەنزئامێز بەکـار بهێنرێ، بـــۆ نمـوونـە لـە جیاتیی ( هـاروهـاج )، بگـوتـرێ ( بزێـو )، ( تـەمـەڵ ), بگـوتـرێ ( دواکـەوتـوو ).
* هاندان و سەرپەرشتیکردنی جگەرگۆشەکان بـــۆ خوێندنەوەی بابەتی چـاك و نووسینی جوان.
* دایەنگە و باخچە و قوتابخانە، گونجاوترین ژێدەر و زەمینەی لەبار و ڕەخساون بــۆ نووســەری بواری پەروەردەی دروسـت و بەجێ.
دەتوانرێ بگوترێ، گەر نووسـەر، یـان هۆزانڤان مامۆستابێ، ڕۆژانـە لەتەك منداڵدایـە و زۆر چـاکـتـر ئامانـج و ئەنجام ئەپێکێ.
* ئەرکی نووسەرانی ئەم بوارە زۆر بەرین و فراوانەیە، ڕۆژانە ئاگاداری گۆڕانکارییە پەروەردەییەکانی ناوەوە و ده‌رەوەی وڵات بن و کەڵکیان لێوەرگرن.
* پێویستە بگوترێ، گـۆڤـار و بڵاوکراوە تایبەتەکان بە ئەدەبی منداڵ، یەکەمین بـەرپـرسـن لـە بڵاوکردنـەوه‌ی نووسـیـنـی زۆر و بــۆر و کـرچـوکـاڵ.
* ئەرکی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و ڕۆشنبیرییە، بەسەرپەرشتیی شارەزا ئەزمووندار و ناودارەکان، مانگانە، بە تیراژی چوار، پێنج هەزار دانە ، چەند گۆڤارێکی وابەستە بە پەروەردە و ئەدەبی منداڵ بخەنە بەر دیدە گەشەکانی زارۆی کورد و هەمیشە پەرەیان پێبدرێ. بـە هەر بیانوویەکیشبێ، نــابــێ ڕاگیرێن، وەك لـە ســا‌ڵی ( ۲۰۱۱ )دا، دوور لەگشت بنەمایەك و بەرپرسییەتیی پەروەردەیی، بەرانبەر بـە گــۆڤــاری ( هەنگ )ی ئــازیــز کــرا.
*خوازیارم بانگەوازی دڵسۆزان بخرێتە بەردەم بەرپرسانی باڵا و کاری بۆ بکرێ.
پرۆفایل:
– عوسمان محەمەد هەورامی
– له ساڵی ١٩٤٠ لە شارۆچكەی تەوێڵە لە دایكبووە.
– له ساڵی ١٩٤٧ لە قوتابخانەی تەوێڵە خراوەتە بەر خوێندن.
– له ساڵی ١٩٤٨ماڵیان چووه‌ته شاری سلێمانی و ئێستاش هه‌ر له‌و شاره نیشته‌جێیه.
– خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی بەشی وێژەیی لە شاری سلێمانی تەواو كردووە.
– ساڵی ١٩٥٨ لە قوتابخانەی تەوێڵەی سەرەتایی كوڕان مامۆستای كاتیی بووە.
– ساڵی ١٩٥٩ له‌بەشی زمانی كوردی له كۆلیژی ئاداب له به‌غداد وه‌رگیراوه، بەڵام له‌به‌ر هەژاریی تەنها دوو مانگ خوێندویه‌تی و به ناچاریی وازی لێهێناوه.
– ساڵی 1959 لە گوندی (چنارنە)ی سەر بە ناحیەی (بنگرد) كراوە بە مامۆستای كاتیی.
– ساڵی١٩٦٠بووه به مامۆستای هه‌میشه‌یی له گوندی (شێنێ)ی سەر بە قەڵادزێ.
– ماوه‌ی 14 ساڵ به‌رنامه‌ی (خه‌نده) ی پێشكه‌ش كردووه له ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان.
– بۆ ماوه‌ی 47 ساڵ وه‌ك مامۆستایه‌كی دڵسۆز، خزمه‌تی به منداڵان كردووه.
– یه‌كه‌م كه‌س بووه، كه وشه‌ی (ئاماژه)ی له نووسیندا به‌كارهێناوه.
– ساڵى ٢٠٠٣-٢٠٠٦ وەک شارەزا لە خانەى وەرگێڕان کاریکردووە.
– تا ئێستا 18 كتێبی به‌چاپگه‌یاندووه بۆ منداڵان.
چه‌ندین خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی پێبه‌خشراوه، له‌وانه:
1- وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دووجار.
2- بەڕێوەبەرێتى پەروەردەى سلێمانى.
3- بنکەى ڕووناكبیری گەلاوێژ.
4- دووەمین فیستیڤاڵى هەورامان.
5- گۆڤاری گوڵه‌كان.
6- گۆڤاری جگه‌رگۆشه‌كان.
عوسمان محه‌مه‌د هه‌ورامی