شانۆ له كوردستان چه‌قی به‌ستووه له‌گرفتێكی گه‌وره‌دایه هۆكاره‌كه‌شی خودی شانۆ كار خۆیه‌تی .. مه‌رج نییه به‌به‌رده‌وام له هه‌موو كات و شوێنێكدا شانۆ ڕۆڵی جه‌ماوه‌ری و سیاسی بگێرێ .. عه‌لی كه‌ریم وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی به‌تواناو ناوداری كورد ته‌مه‌نێكه له خزمه‌تی شانۆ و درامای كوردیدایهو له چه‌ندین به‌رهه‌می شانۆیی و دراما‌و فیلمیدا به‌شداری دیاری هه‌بووه ، ئه‌و پێی وایه شانۆ له كوردستان چه‌قی به‌ستوه‌و له‌گرفتێكی گه‌وره‌دایه و له‌م دیمانه‌ی نوچه‌نێت له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی هونه‌ری وه‌ڵامی پرسارهكان ده‌داته‌وه.
ئا/ ئالان عومه‌ر
ئالان عومه‌ر : یه‌كێك له‌ده‌رهێنه‌ره سینه‌مایه‌كانی كورد پێی وایه شانۆكار وه‌ك پێویست رۆڵێكی دروست نابینێت له دراما‌و به‌رهه‌مه سینه‌مایه‌كان چونكه له‌گه‌ڵ جوڵه و ئه‌دای شانۆ ده‌قی گرتووه تۆ رات چیه؟ ئایا شانۆكار ناتوانێت خۆی له جوڵه شانۆیه‌كان دور بگرێت له درامادا؟
عه‌لی كه‌ریم: خۆ ئه‌وه‌ی ده‌قی گرت به‌ره‌فتار و ههڵسوكهوتێكهوه نابێت به خوو ئیتر نه‌توانێت لێی ده‌ربازبێت، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌ندی به ته‌كنیك و میتوده شانۆییه‌كانه‌وه بوو ، ئه‌كته‌ر له شانۆدا به‌پێی ڕێباز و میتۆده‌كان هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ كاره‌كته‌ره‌كه‌ی ئه‌كات و رتم و باری سایكۆلۆژی و جوڵه جه‌سته‌ییه‌كان ده‌ستنیشان ده‌كات، راسته نواندن له شانۆدا جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ سینه‌ما به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه هه‌رگیز ئه‌كته‌ری شانۆ نه‌توانێت له نواندنی سینه‌مایی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت، خۆی له جوڵه شانۆییه‌كان به‌دور نه‌گرێت، من بۆ خۆم وابووم له‌زۆر له دیمه‌نه‌كانی ئه‌و درامایانه‌ی كهبهشداریم تیاكردوه حاڵه‌ت و جوڵه شانۆییه‌كان ده‌رده‌كه‌وتن، به‌ڵام له‌به‌رهه‌مه‌كانی دواتر ئه‌و دیارده‌یه كه‌متر بوه‌وه به حوكمی هه‌وڵ و كۆششی خۆم و ده‌رهێنه‌ره‌كان.
ئالان عومه‌ر: بۆچی شانۆكاران زۆرینه‌یان روویان له‌دراما كردوه مه‌سه‌له ئه‌وه‌یه دراما بینه‌ری زۆره‌و شانۆ بینه‌ری نیه یان چی ؟ ئه‌ی ناكرێت هه‌وڵ بده‌ن شانۆ زیندو بكه‌نه‌وه له جێی ئه‌وه‌ی لێی دوركه‌ونه‌وه ؟
عه‌لی كه‌ریم: شانۆ له كوردستان چه‌قی به‌ستوه، له‌گرفتێكی گه‌وره‌دایه به‌رای من هۆكاره‌كه‌شی خودی شانۆ كاره كه خۆیه‌تی من لێره به‌درێژای ساڵ كه لێره‌و له‌وێ چه‌ند نمایشێكی شانۆی ده‌بینم زۆر به‌یان دڵخۆشكه‌رنین، چونكه كه‌موكوری و تێنه‌گه‌یشتنی شانۆیی پێوه دیاره، وه‌ك ده‌زانین شانۆ ده‌نگدانه‌وه‌ی خه‌ونه‌كانمانه، به‌شێوه‌ی سروتێكی سیحر ئامێز و، له بونیاتێكی هونه‌ری به‌به‌رهه‌م ئه‌هێنرێت، به‌ڵام ئه‌فسوس ئێستای جوڵانه‌وه‌ی شانۆیمان له‌و ئاسته نییه به‌غیلی پێببه‌ین زنجیره دراما و كاری ته‌له‌فیزیۆنی مه‌سه‌له‌یه‌كه په‌یوه‌ندی به سه‌ربه‌خۆی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌وه هه‌یه كه رو له‌دراما ئه‌كا و پشت له شانۆ، به‌ڵام كاری هونه‌ری شانۆی به به‌راورد له گه‌ڵ كاری درامای ته‌له‌فیزیۆنی كاری شانۆ قورس‌تر و زیندوتر و باڵاتره ره‌نگه كه‌م هونه‌رمه‌ند پێی بوێرێ خۆی له قه‌ره‌ی بدات، دیاره ده‌ركه‌وتن و شۆرهتیش له درامادا زیاتتر مهیسهرتره وه‌ك له شانۆ .
ئالان عومه‌ر: له مێژودا زۆر كات شانۆ و هونه‌ر رۆڵیان هه‌بووه له گه‌یاندنی ناره‌زایی خه‌ڵك، به‌ڵام ئه‌مرۆ له‌كوردستان هونه‌ر داماڵراوه له‌و ره‌خنانه‌ی خه‌ڵك كه له كوچه و كۆڵان وشه‌قام و هه‌ندێ جاریش له راگه‌یاندنه ئازاده‌كان ده‌بینرێت، ئه‌مه مۆدیلێكی نوێی هونه‌ره، یان هونه‌رمه‌ندی كورد توانای ره‌خنه‌و سه‌ر ئێشه‌ی نه‌ماوه ؟
عه‌لی كه‌ریم: شانۆ كرده‌یه‌كی ئهستاتیكی مه‌عریفی چێژ به‌خشه، شانۆ وه‌ك جاران ( قوتابخانه‌ی گه‌ل) نیه ئه‌و شانۆیهیی ده‌ربری خه‌م و ئازاره‌كانی جه‌ماوه‌ره وه‌كو ره‌وتێكی بچوكی جوڵانه‌وه شانۆییه‌كه‌یه مه‌رج نییه به‌به‌رده‌وام و له هه‌موو كات و شوێنێكدا شانۆ ڕۆڵی جه‌ماوه‌ری و سیاسی بگێرێ، چونكه شانۆ وه‌ك هونه‌رێكی مرۆیی په‌یامی خۆشه‌ویستی و ته‌بایی و ئاشتی هه‌ڵگرتوه، كێشه و گرفته ئهزهلیهكانی مرۆڤ نمایش ئه‌كات و پرسیاره وه‌ڵام نه‌دراوه‌كان ئه‌خاته روو، له‌ئێستاماندا كێشه‌كانی تاك له‌كێشه جه‌ماوه‌ری و سیاسیه‌كان پر ئازارترهو كۆمه‌ڵگای هه‌راسان كردوه، بۆیه له كۆتای وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا ئه‌ڵێم ره‌خنه‌و ناره‌زاییه‌كانی خه‌ڵكی كوچه‌و كۆڵان و شه‌قامه‌كان بۆ په‌یامنێره‌كانی میدیا‌و راگه‌یاندنه‌كان جێ ئه‌هێڵم ئهوهئهركی شانۆی ئه‌م سه‌رده‌مه نییه شانۆی ئیستا به‌به‌رده‌وام دیالۆكی له‌گه‌ڵ تاكدا هه‌یه.
ئالان عومه‌ر: ئێستا له‌كوردستان كه‌م تا زۆر زنجیره دراما به‌رهه‌م دێت تۆ رات چیه له باره‌یانه‌وه و بۆچی وه‌ك پێویست به‌شدار نیت له دراماكاندا؟
عه‌لی كه‌ریم: ئه‌و به‌رهه‌مه درامیانه‌ی كه له كوردستاندا به‌به‌رهه‌م دێن له نێوان چاك و خراپدایه هه‌ندێكیان مژده به‌خشن بۆ درامای ئاینده، ئه‌وانی تریش ره‌خنه‌ی زۆر هه‌ڵئه‌گرن، به‌نیسبه‌ت خۆشمه‌وه تا بۆم بكرێ له كاری باش‌دا به‌شداری ئه‌كه‌م واته كاری كه‌م و پوخت نه‌ك زۆر و بۆر.
ئالان عومه‌ر: ئاستی رۆشنبیری بۆ ئه‌كته‌رو داهێنه‌ر پێویستیه‌كی سه‌ره‌كی داهێنانه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌ست پێ ئه‌كرێت ئه‌كته‌رو داهێنه‌رانی ئێمه زۆرینه‌یان سه‌روكاریان له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌و كتێبدا نیه له‌م حاڵه‌ته‌دا بۆ په‌ره‌دان به رۆشنبیركردنی خۆیان چ رێگهیكیان هه‌یه؟
عه‌لی كه‌ریم: منیش له‌گه‌ڵ تۆدام ڕۆشنبیری بۆ هونه‌رمه‌ند به‌گشتی و بۆ ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ری شانۆی و ته‌له‌فیزێۆنی سینه‌مایی به تایبه‌تی مه‌رجی سه‌ره‌كی سه‌ركه‌وتن و داهێنانیه‌تی، چونكه وه‌ك ئه‌زانین شاره‌زای له رێباز و میتوده‌كانی شانۆ‌و ستایله‌كانی به‌رهه‌مه سینه‌مای و تهلهفیزیونهكان زامنی گه‌شه‌سه‌ندن و به‌ره‌و پێش چونیانه ناشتوانین بڵێین هه‌موو ئه‌كته‌ر و دهرهێنهرهكانمان سه‌روكاریان له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه نیه، به‌ڵام لێره دا ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم كه باكگراوندی ڕۆشنبیری ئێمه زیاتر عه‌ره‌بییه و سه‌رچاوه‌ی سینه‌مایی و شانۆیمان كه‌مه‌و هونه‌رمه‌ندانی ئێمه‌ش كه‌متر شاره‌زای عه‌ره‌بین و ره‌نگه ئه‌مه یه‌كێك بێت له هۆكاره‌كانی نزمی ئاستی رۆشنبیری هونه‌رمه‌ندانمان له كوردستان.
ئالان عومه‌ر: له كوردستان شانۆ وه‌ك پێویست بینه‌ری نیه له هه‌مان كات شانۆگه‌ریش هه‌یه زیاتر له مانگێك به پر جه‌ماوه‌رییه‌وه نمایش ده‌كریت نهینی ئه‌مه له چیدایه ئه‌وه كامه شانۆیه بینه‌ری نیه ؟ ئه‌وی تر كام شانۆیه به پر بینه‌ریی و فرۆشتنی بلیته‌وه زیاتر له مانگێك نمایشی هه‌یه؟ كامیان شانۆی راسته‌قینه‌ن ؟
عه‌لی كه‌ریم: وه‌ك وتم شانۆ له كوردستان توشی گرفت بووه لهئێستاداچهقی به‌ستوه ئه‌و هه‌وڵانه‌شی كه هه‌یه له ساڵێكدا له په‌نجه‌ی ده‌ست تێنا په‌رن، دیاره وه‌ك به‌رێزتان فه‌رمووتان لێره له كوردستان به‌تایبه‌تی له شاری سلێمانی دووجۆر شانۆ گه‌ری هه‌یه یه‌كێكیان ئهوشانۆ گهرییانهن كه به حیساب كۆمیدین ئه‌مه‌یان بینه‌ری زۆره‌و بلیتی زۆر ئه‌فرۆشن، ئه‌وه‌ی كه‌یان ئه‌و شانۆگهریانهن كه‌زیاتر په‌ناده‌به‌نه به‌ر ده‌قه شانۆییه جیهانیه‌كان، یا ئاماده‌كردن و وه‌رگێرانی ده‌قه بیانیه‌كان ئه‌م جۆره‌یان به‌رهه‌می گروپ و په‌یمانگاو تیپه شانۆییهكانهو دهرهێنهرهكانیشیان ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ن كه له پانتایی شانۆی كوردیدا دیارن وه‌ك : هونه‌رمه‌ندان (گه‌زیزه )(بهكررهشید) (ئه‌رسه‌لان ده‌روێش ) (ئه‌حمه‌د سالار ) (سه‌فین ئه‌نوه‌ر ) (هۆرین غریب ) . به‌ر هه‌مه‌كانی ئه‌م گروپ و تیپه شانۆییانه جدیتر و هونه‌ری تره به‌ڵام بینه‌ری كه‌متره، به‌لای منیشه‌وه شانۆی جدی بهكۆمیدی و تراژیدیه‌وه شانۆی راسته قینه‌ن .
ئالان عومه‌ر: وه‌ك ده‌ڵێن تۆ ئه‌ندامی هیچ رێكخراویكی هونه‌ری نیت ئهمهپرسیاره؟ باوه‌رت به‌كاری ئه‌و رێكخراوه هونه‌ریانه نیه یان گرفت له شێواز‌و جۆری كاركردنیاندا ده‌بینیت؟
عه‌لی كه‌ریم: نهیاننتوانیوه ببنه ده‌نگی راسته‌قینه‌ی هونه‌رمه‌ندان لێپرسراوه‌كانیان گوێ له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆیان ده‌گرن له روی یاسایشه‌وه شه‌رعیه‌تیان نه‌ماوه، توانای به‌رگری كردنیان نیه له هونه‌رمه‌ندان، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه گرفت له شێواز و جۆری كاركردنیان داهه‌یه.