ناسناوی هۆنه‌ر و وێژه‌مه‌ندی ڕۆماننوس یا هونه‌رزانی هیچ کامی هونه‌ره‌جوانه‌کان نی یه ، سیاسه‌تمه‌داری ناسراو یا به‌ره‌باب یانیش ئاغای هۆزی بێ ئه‌ژمار نی یه ، ته‌نانه‌ت خه‌رکی کۆیه‌ی شاری شه‌هید و شاعیرانیش نی یه . ئه‌و ڕێزداره کارمه‌ندێکی دامه‌زراوی پایه‌داره ، جوانبیر و جوان کرداره ، ئه‌ندازیاری جوانبینی فه‌لسه‌فه‌ی جوانناسی یه وه‌ک پیری زه‌رده‌شتی دارڕووێن و ژینگه پارێز پڕ به‌واتای پاشناوه‌که‌ی سروشت به‌هاریه . هه‌ری بینه گرێکۆره‌ی مه‌ته‌ڵ نی یه ! تا بیناسی زۆر ئاسانه چێنه‌ری شلکه نه‌مام هه‌روابێته‌وه پێگه‌یه‌نه‌ری دار کالیپتۆزه به‌رز هه‌ڵچووه‌کانی شه‌قامی دڵداره ، پارێزه‌ری
دار سه‌روو سنه‌وبه‌ره‌کانی باخچه‌ی گشتی شاره . وه‌ک باواجی و هه‌یبه‌سوڵتان له‌لای کۆییان پایه‌داری گه‌وره پارێزگاره ، قه‌ت نه‌مره هه‌رده‌ژی زۆر پیرۆزه به‌رهه‌می ماوه ده‌سچنی حونه‌ری یه له‌کۆیه بێ ئه‌ژماره دیاره . عه‌لی سلێمان به‌هاری له‌شه‌به‌که‌کانی کوردی شاری موسڵه ، بێ چوونه ناو ورده‌کاری خودی له‌سپێنه‌ی خاکی ڕووپه‌ڕ به‌به‌ردی وشه دیواری ڕسته هه‌ڵده‌چنین په‌یکه‌رێکی نوسراوی کرداری سازده‌که‌ین ، له‌بیرتان نه‌چی به‌ڕاستی ماڵی قایمقام له‌کۆیه مۆزه‌خانه و گه‌له‌ری یا باخچه ، ئه‌گه‌ر نۆژه‌ن بۆ یه‌کی تر یا ته‌واو ته‌خت بکرێ شاناوی شایسته‌ی ده‌روازه‌که‌ی هه‌ر ماڵی عه‌لی به‌هاریه . له‌ده‌وری چل قایمقامێکی کۆیه ته‌نیا عه‌لی سلێمان به‌هاری سه‌روه‌رێکی تایبه‌تمه‌ندی بێ هاوتای پایه‌داری ناوداره ! تا ڕاپه‌ڕین و هاتنی کۆمه‌ڵێک شۆڕشگێڕی کورد چه‌ندانی پێشتر هاتن و چوون که‌س نازانی هه‌رناویشیان چی یه ! پێم وایه کاتیه‌تی له‌باتی زاراوه‌ی ( قائیمولمقامی ) عه‌ربی که‌پله‌ی باڵاکارگێڕی شارێکه وشه‌ی ( پایه‌دار ) ی کوردی ناوزه‌ند بکرێ باشتر و شیاوتره وه‌ک حه‌زره‌تی نالی ده‌فه‌رموێ: که‌س به‌ئه‌لفازم نه‌ڵێ خۆکردیه خۆ کوردیه ، هه‌رکه‌سێ نادان نه‌بێ خۆی تالیبی مه‌عنا ده‌کا . مادام به‌له‌دیه بووه شاره‌وانی ، محکه‌مه بووه دادگا قائیمقامیه‌تیش ببته پایه‌داری ئه‌رێ هیچ ڕێگره‌ک هه‌یه ؟ کۆیه‌ی باخه‌وانی ڕه‌زه‌کانی به‌ڕه‌زه‌وان و پشتێنه‌ی که‌سکی چه‌می پڕله‌کانی ئه‌و ڕوه‌ک چاندنه‌ی دایته ته‌واوی خه‌رکه‌که‌ی ، که‌م مار هه‌یه دوو دره‌خت یا مێوه‌کی له‌حه‌وشێ نه‌بی له‌هه‌موو شاره‌کانی کوردستان زیاتر داری لێ چاندرایه . له‌بیرتانه دار کالیپتۆزه برنده‌که‌ی ماری عه‌زیزی مه‌غدیدی له‌گردی جوان له‌هه‌موو لاوه دیاربوو هه‌ر له‌بن ئه‌و داره‌ش شیوه‌نی شه‌هیدی سه‌رکرده جه‌عفه‌ر عه‌بدالواحێد گێڕدرا . سه‌یره نه‌مام چاندن ببووه خوێکی به‌عسیانه به‌ناوی عه‌مه‌ل شه‌عبی به‌درۆ پیاده ده‌کرا چه‌ند ڕه‌فیق حیزبیه‌ک به‌قاته زه‌یتونیه‌کانیان پێش خه‌رکی ده‌که‌وتن تۆزه‌ک ده‌ستیان به‌گر و بێره‌وه ده‌نا لۆ فشه‌ی که‌چی چه‌ند ڕۆژه‌کی نه‌ده‌برد نه‌مامه‌کان له‌بێ ئاوی وشک ده‌بوون یان که‌ر و بزن ده‌یخواردن . ئێستاش جار جاره ئه‌و دیمه‌نانه هه‌ڵمه‌تی نه‌مام ناشتن له‌ڕووپێوی میدیاکان ده‌بینینه‌وه هیچ گرینگی و به‌هایه‌کی نی یه گه‌ر نه‌مامه‌که به‌خێو واته به‌خاوه‌ن نه‌که‌ی تا گه‌وره ده‌بێ هه‌روه‌ها ئاوی بده‌ی بیپارێزی له‌نه‌خۆشی ، لق و په‌له‌کانی هه‌رپه‌ردێوی تا جوان و ڕاست گه‌شه بکات بمینێ وه‌ک عه‌لی به‌هاری له‌کۆیه چه‌ندین تانکه‌ری شاره‌وانی ته‌رخان کردبوو بۆ ئاودان ، یا هاوینان جاده‌کانی پێده‌ڕشاند لۆ فێنکی و که‌می تۆزوخۆر پیاسه‌ی جاده‌ی حه‌مامۆک و سه‌رڕه‌زان ده‌ستی پێده‌کرد هه‌رکه‌سه‌کیش نه‌مام یا داره‌کانی بشکاندبا سه‌رڕای سه‌رزه‌نشتی پۆتشکێن به‌پاره سزا ده‌درا ده‌بوو نه‌مامه‌که بکڕیته‌وه . زیادماوه‌ی پاره‌که‌شی هه‌رده‌گرت لۆ ؟ دوایی پێتان ده‌رێم … عه‌لی به‌هاری پیاوێکی که‌ڵه‌گه‌تی ته‌ڕپۆشی پاکوخاوێن ، به‌رگ و پۆشاکی تایبه‌تمه‌ندی ئه‌وروپیانه . که‌سایه‌تیه‌کی ڕێکخراو ڕێکخه‌ر ، نه‌ترس و بڕیارده‌ر . که‌سێکی مه‌کته‌بی ئیفلیجی پشت مێز یا ناوی گه‌وره و ناواخن بۆش نه‌خواسه‌لا موچه‌ی زۆر و قسه‌گه‌وره‌ی بێ کرده‌وه ، سه‌رکزه‌رۆکی به‌رده‌م به‌رپرسان نه‌بوو به‌ڵکو کارمه‌ندێکی مه‌یدانی به‌دواداچوون فه‌رمانده‌ری بوێری جێبه‌جێکار بوو . له‌چوارساڵیکی فه‌رمانڕه‌وایی سه‌رده‌می به‌عسیه‌کان ئه‌و خزمه‌تی کۆیه‌ی کردیه جاده‌کانی قیڕتاوده‌کرد و نۆینه‌کانی نۆژه‌ن ده‌کرده‌وه ، کۆرانه‌کانی چه‌مه‌نتۆکرد ، داره‌کانی ئیسکان و جاده‌ی ئاشی ده‌پاراست باخه‌وان ئاسا به‌خێوی ده‌کردن . گوندیه‌کانی ده‌وروبه‌ری کۆیه هه‌تا خانێ زیاتر لۆیان نه‌بوو که‌ره‌کانیان به‌ناو شاردا بگه‌ڕێنن کاتی هاتنه ناو‌شار لۆ ماست و مریشک و هێلکه و ته‌ڕه فرۆشتن یا لێکردنی گه‌نم له‌ئاشی ، ئه‌گه‌ریش که‌ره‌کانیان قه‌سته‌قولیان بکردبا ئه‌وا ده‌بوو خێرا خڕی بکه‌نه‌وه له‌کیسه‌یه‌ک ده‌نا سزا ده‌دران دیمه‌نی جاده‌یان پیس و ناشیرین بکردبا . چێشته‌نگاوێ یا عه‌سران بانگه‌واز هه‌بوو به‌ته‌ق و سییییییک … سێڕه‌ی بڵندگۆی مزگه‌وتی گه‌وره له‌گه‌ڵ ئحمێکی تۆفیق ئاغای پۆشتوپه‌رداغ ڕازاوه به‌گوڵه قه‌نه‌فری سه‌رسینگی تێکه‌ڵ ده‌بوو : له‌سه‌ر ئه‌مری قائیمقامی شاری کۆیه … خه‌رکه‌که‌ی بازاڕیش: وسبن وس بابزانین ئه‌مری قایمقامی چی یه ؟ ساتێک وه‌ستان ڕاده‌گه‌یشت ، به‌و تاقه چاووگی ڕاگه‌یاندنه تۆفیق ئاغا فه‌رمانه‌که‌ی ڕاده‌گه‌یاند خه‌رکیش دڵسۆزانه جێبه‌جێیان ده‌کرد . زۆرجار به‌قرچه‌ی نیوه‌ڕۆیه ڕۆژانی هاوین عه‌لی به‌هاری ده‌هاته بازاڕ و پشکنینی ده‌کرد چه‌ندین دوکانداری سه‌رپێچکاری به‌به‌ر گۆچان ده‌دا ئه‌گه‌ر سندوقه‌که‌ی زیاد بینابا ده‌رێ ڕێگه‌ی ڕێبوارانی بگرتبا . هه‌نده‌ک جاریش خۆی ده‌گۆڕی بێ پۆلیس ده‌چووه بازاڕی به‌رده‌می نانه‌واکان بزانی ئه‌نگوتکه هه‌ویر و نانه‌کانیان گچکه نه‌کردیته‌وه ؟ یا شتێک له‌وێ به‌گرانتر له‌نرخی دیاریکراو نافرۆشرێ ! پارێزه‌ری ماڵی گشتی کۆمه‌ڵ بوو ، کاره‌کانی شاراوانی له‌ئه‌ستۆ گرتبوو . هه‌رمنداڵێک به‌دارلاستیک گڵۆپی ستوندێکی جاده‌ی بشکاندبا بابی سزا ده‌درا تا گڵۆپه‌که نه‌کڕێته‌وه له‌به‌ندیخانه ئازاد نه‌ده‌کرا . با پێشتان برێم پاره‌ی سزایه‌که‌ی لۆ چ به‌کار ده‌هینا ؟ باخچه گشتی یه‌که‌ی لای خه‌سته‌خانه‌ی پێ ڕێک ده‌خست به‌دروستکردنی سه‌کۆی دانیشتن یا ئاوده‌ستی گشتی . به‌هاری له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی شۆڕشی ئه‌یلول بووبه‌پێشمه‌رگه کادیرێکی به‌ڕێوه‌بردنی مۆدێرنی نمونه‌یی ئه‌و سه‌رده‌م و شیاوی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستامان بوو ، ده‌شێ به‌کاراترین قایمقامی کورد ناوزه‌ند بکرێ . ده‌گونجێ ناوی خوێندنگا و جاده و گۆڕه‌پان یا باخچه‌ی گشتی به‌ناوبکرێ . په‌یکه‌رێکی یاده‌وری وه‌ک له‌ناخماندایه له‌کۆیه لۆ بکرێ . تا ئه‌وڕۆش کۆیه خانه‌خوێی نانبده و میوانداری پڕڕێزی میوانه‌کانیه‌تی هه‌ندێ جار زێده‌ڕۆیه به‌ڕاده‌ی بێگانه په‌رستی یه . عه‌لی به‌هاری به‌کۆیی و خۆیی ته‌ماشاده‌کرێ ئه‌وێ ڕۆژێ ئه‌و سێبه‌ری سه‌ری پیره‌کان بوو لۆ ئه‌وڕۆی گه‌نجه‌کانمان کاری ده‌کرد . ده ئه‌نگۆش ئێستا ڕێ هه‌رگرن چاکه‌ی بده‌نه‌وه ، سه‌وزچێن و ژینگه‌په‌رست تاهه‌تایه وه‌ک کۆییه‌ک له‌فه‌رهه‌نگی شاره‌که بیهێلنه‌وه دڵنیا هه‌ربه‌هۆی ئه‌ویشه‌وه چه‌ندین کۆتره‌باریکه کوکوختی له‌سه‌ر داره‌کان هێلانه‌ی خۆیان دروست کرد .