مه‌نووچێهر جیهانی ـ “عه‌لی ئه‌نساری” له دامه‌زرێنه‌رانی کۆمه‌ڵگه‌ی “ئێران ماڵ” و میوانداری فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران گوتی: “ئێران ماڵ” ده‌فرایه‌تی گه‌لێکی یه‌کجار زۆری له ئاستی ستانداردی جیهانیدا هه‌یه و مایه‌ی شانازییه که میوانداری فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران بووین.
به‌پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی راگه‌یاندنی سی و حهوتهمین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران، “عه‌لی ئه‌نساری” له دامه‌زرێنه‌رانی کۆمه‌ڵگه‌ی “ئێران ماڵ” سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران گوتی: له به‌ڕێوه‌به‌ران و کارگێڕانی ئه‌م فێستیڤاڵه سوپاس ده‌که‌م. بۆ من مایه‌ی شانازییه که به‌پێی به‌رپرسایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌و بیرۆکه‌یه‌ی که له زه‌ینمدا هه‌بوو، ئیمکان و که‌شوهه‌وایه‌کی فه‌رهه‌نگیمان دابین کرد؛ وه‌ها رووداوێک بێته ئاراوه، به گشتی هیوادارم له بواره جۆراوجۆره‌کاندا به تایبه‌ت سینه‌ما چاوه‌ری ده‌سکه‌وت گه‌لی نوێ و به‌رچاو له ئاستی جیهاندا بین. به‌شی هونه‌ر، یه‌کێکه له به‌شه گرینگه‌کانی کۆمه‌ڵگا و په‌رژانه سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له ریزبه‌ندییه‌کانی سه‌ره‌کیی ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه دێته ئه‌ژماردن.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: ئه‌گه‌ر هه‌ست بکه‌م به دروستی پرژاومهته سه‌ر به‌رپرسایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆم، هان ده‌درێم که له بواری فه‌رهه‌نگدا زیاتر چالاکی بکه‌م، به هه‌ر حاڵ یه‌کێک له‌م به‌رپرسایه‌تییانه‌ی ئێمه، پرژانه سه‌ر بواری فه‌رهه‌نگ و که‌لتووره. وه‌کوو چالاکێکی ئابووری و یه‌کێک له دامه‌زرێنه‌رانی کۆمه‌ڵگه‌ی “ئێران ماڵ” خۆشحاڵم که ئێران ماڵ ته‌نیا یه‌ک کۆمه‌ڵگه‌ی بازرگانی نیه، به‌ڵکوو یه‌ک کۆمه‌ڵگه‌ی فه‌رهه‌نگی و چه‌ند مه‌به‌سته‌یه؛ ئومێد ده‌خوازم سینه‌مای ئێمه‌ش بگاته بارودۆخێک که له بواری فیلم‌دا، هه‌نارده کار بین.
ئه‌نساری له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی: به بڕوای من ئه‌مڕۆکه “کات” و “زه‌مان” یه‌کێک له پڕبایه‌خترین کاڵاکانی رۆژی دونیایه. هه‌ر له‌م ڕووه‌وه به‌رهه‌مهێنانی کورته فیلم سه‌رنجڕاکێشه؛ من بۆ خۆم یه‌کێک له‌و که‌سانه‌م که به هیچ جۆرێک حه‌وسه‌له‌ی بینینی یه‌ک فیلمی یه‌ک کاتژمێر و نیوه‌م نیه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌رهێنه‌رێک له که‌مترین کاتدا زه‌حمه‌تی گێڕانه‌وه‌ی یه‌ک فیلم بکێشێت، سه‌رنجڕاکێشتر ده‌بێت، ئه‌مڕۆکه هه‌موومان به خێرایی تیشکی رووناکی له‌گه‌ڵ یه‌کتری له په‌یوه‌ندی داین؛ به‌م پێیه چلۆن ده‌توانین حه‌وسه‌له بکه‌ین و یه‌ک کاتژمێر و نیو، یان دوو کاتژمێر بۆ بینینی یه‌ک فیلم دابنیشین؟ هه‌ر به‌م هۆیه، هه‌ر چه‌نده فیلمه‌کان ماوه‌که‌یان کورت‌تر بێت، سه‌رنجڕاکێشییه‌کی زیاتریان هه‌یه، وێڕای ئه‌وه‌ی که به به‌رهه‌مهێنانی کورته فیلم به به‌رهه‌مهێنانی سروه‌ت و سامان و دابین کردنی کار و پیشه نرخ و بایی ده‌درێت؛ هه‌ر به‌م پێیه، کورته فیلمه‌کان، جێگای هاندان و ده‌ست خۆشی لێ کردنن، “ئێران ماڵ”یش شانازی ده‌کات که میوانداری به‌ڕێوه‌چوونی وه‌ها فێستیڤاڵێک بوو.
“عه‌لی ئه‌نساری” له دامه‌زرێنه‌رانی کۆمه‌ڵگه‌ی “ئێران ماڵ” له دیدار له‌گه‌ڵ “سه‌ید سادق مووسه‌وی” ده‌بیری فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران گوتی: کۆمه‌ڵگه‌ی “ئێران ماڵ” ده‌فرایه‌تی گه‌لێکی یه‌کجار زۆری له ئاستی ستانداردی جیهانیدا هه‌یه، ئومێد ده‌خوازم هه‌موو هۆگران له ده‌فرایه‌تییه‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه، چ له بواری فه‌رهه‌نگی، چ له بواری وه‌رزشی و به‌شه‌کانی دیکه‌دا که‌ڵک وه‌ربگرن؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه، ته‌نیا یه‌ک په‌ردیسی سینه‌مایی نیه و تواناییه‌کی زۆری هه‌یه و بۆ به‌رده‌نگه‌کان سهرنجڕاکیشیی هه‌یه، به‌رده‌نگه‌کان ده‌توانن له ته‌نیشت کورته فیلم سه‌ردانی به‌شه‌کانی دیکه‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه‌ش بکه‌ن.
“عه‌لی ئه‌نساری” وێڕای سه‌ردان له فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران له کۆتایی قسه‌کانیدا ته‌ئکیدی کرده‌وه: ئه‌مه دهفرایهتییهکه که بۆ کۆمه‌ڵگای سینه‌مایی و هونه‌ری ئاماده‌ی که‌ڵک لێ وه‌رگرتنه. ئومێد ده‌خوازم له ساڵه‌کانی داهاتووشدا چاوه‌ری وه‌ها رووداوگه‌لێک بین؛ هه‌ڵبه‌ت ده‌بێ پرۆتۆکولهکانی پاراستنی ته‌ندروستی له‌به‌ر چاو بگیرێت. منیش خۆشحاڵم له چاوه‌ر و بینه‌ری به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵێکی له‌م شێوه‌یه بووین.