مه‌نووچێهر جیهانی ـ “عه‌لیڕه‌زا ره‌زاداد” راوێژکاری باڵای رێکخراوی سینه‌مایی و ده‌بیر و به‌رپرسی سی و یه‌که‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران سه‌ردانی په‌ردیسی سینه‌مایی کۆمه‌ڵگه‌ی “سیتی سه‌نته‌ر”ی ئیسفه‌هان وه‌کوو چواره‌مین ناوه‌ندی کڕینی گه‌وره‌ی دونیای کرد.
به پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان و راگه‌یاندنی سی و یه‌که‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، له‌م سه‌ردانه‌دا “عه‌لیڕه‌زا ره‌زاداد” له ره‌وتی قۆناغه‌کانی جۆراوجۆری ئاماده‌کارییه‌کانی ته‌کنیکی و به‌رنامه‌ی پێوه‌لکانی ده‌فرایه‌تییه‌کانی نمایش کردنی فیلمه‌کان له په‌ردیسی سینه‌مایی کۆمه‌ڵگه‌ی بازرگانی، فه‌رهه‌نگی و گه‌شتیاریی “سیتی سه‌نته‌ر”ی ئیسفه‌هان به کۆڕی گشتیی سامانه‌ی نمایش کردنی فیلمه‌کانی سینه‌مایی وڵاتی ئێران ئاگادار کرا.
ره‌زاداد هیوای خواست که به‌له‌به‌ر چاو گرتنی ده‌فرایه‌تییه‌کانی گونجاو و ستانداردی نمایش کردنی ئه‌م په‌ردیسه و ده‌فرایه‌تیی هه‌زار که‌سی به هه‌بوونی پێنج هۆڵی سینه‌مای مۆدێرن و ته‌یار کراو به که‌رسته و جیهازی ته‌کنیکی و پێشکه‌وتوو به ستاندارده‌کانی رۆژی دونیا، ده‌بێته یه‌کێک له ناوه‌نده‌کانی نمایش کردنی فیلم له سی و یه‌که‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران.
ده‌بیر و به‌رپرسی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران وێڕای پیرۆزبایی کردنه‌وه‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه به شارۆمه‌ندانی ئیسفه‌هانی، سوپاسی هه‌وڵ و زه‌حمه‌ته‌کانی کارگێڕانی دروست کردنی ئه‌م په‌ردیس و کۆمه‌ڵگه‌یه کرد و گوتی: یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ئه‌م په‌ردیسه، زاڵ بوونی ره‌هه‌ند و لایه‌نی فه‌رهه‌نگی، گه‌شتیاری و هونه‌ریی ئه‌و شوێنه به‌سه‌ر لایه‌نه‌کانی بازرگانی و ئابوورییه‌که‌یه‌تی.
په‌ردیسی سینه‌مایی کۆمه‌ڵگه‌ی “سیتی سه‌نته‌ر” یه‌که‌مین و گه‌وره‌ترین ناوه‌ندی بازرگانی، فه‌رهه‌نگی، پیاسه کردن و حه‌سانه‌وه و گه‌شتیاریی ئێران له دوای شۆڕشی ئیسلامیی گه‌لانی ئێران له شاری مێژوویی ئیسفه‌هانه که وه‌کوو چواره‌مین ناوه‌ندی کڕینی گه‌وره‌ی دونیاش دێته ئه‌ژماردن. ئه‌م ناوه‌نده به گشتی له 7 نهۆم پێکهاتووه و کۆمه‌ڵگه‌ی پیاسه کردن و سینه‌ماییه‌که‌ی له 2 نهۆم، خاوه‌نی 10 هۆڵی سینه‌ما، هۆڵه‌کانی یاریی منداڵان و یارییه‌کانی کۆمپیۆته‌ری، شاری که‌رسته‌گه‌لی یارییه‌کانی منداڵان و چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆری دیکه‌یه.
سی و یه‌که‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران به ده‌بیری و به‌رپرسایه‌تی “عه‌لیڕه‌زا ره‌زاداد” له رۆژانی 8 تا 14ی مانگی خه‌رمانانی 1397ی هه‌تاوی رێکه‌وتی 30ی ئۆگۆست تا 5ی سێپته‌مبری 2018ی زایینی له دوو به‌شی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییدا له شاری مێژوویی ئیسفه‌هان له وڵاتی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
Discussion about this post