له باره‌ی هه‌ماهه‌نگی نیَوان وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و كۆمپانیای چوارچرا زه‌نگه‌نه پیَی وایه، هه‌ماهه‌نگی یان خاڵی لیَك تیَگهیشتن نییه له نیوانماندا، زه‌نگه‌نه ده‌ڵی:” تاوه‌كو ئیَستا وه‌زاره‌تی رِۆشنبیری دهرفهتیَكی وای سازنه‌كردووه
كه گۆی له كۆمپانیایه‌کی هونه‌ری بگریَت تا به یه‌كه‌وه به‌شداربن له دارشتنی بیرۆكه نویَ و پلانی تازه و ده‌ست نیشانكردنی ئه‌و كیَشانهی كه له گۆره‌پانی هونه‌ریدا هه‌ن، بۆیه دهبیَ وه‌زاره‌ت ده‌رگا خۆی واڵا بكات بۆ ئه‌وه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت رۆڵًی خۆی ببیَت له بواری پیَشكهوتنی هونه‌ریدا”،
چه‌ند ساڵیَك له‌مه‌وبه‌ر گۆرانیبیَژانی كورد له ده‌ست نه‌بوونی كۆمڵانیایهكی هونه‌ری دهیانلاَندو به‌رهه‌مه‌كانیان به بهبیَ به‌رنامه‌یی بلاَودهكرانهوه، به‌ڵام دوای ساڵًی 2000 كۆمپانیایه‌كی هونه‌ری هاته‌كایه‌وه، دهكریَ بگوتریَت یه‌كه‌م كۆمپانیای هونه‌رییه له كوردستاندا كه (چوارچرا)ی ناوه، بهریَوهبهری كۆمپانیای چوارچرا (عه‌رفان زه‌نگه) دهڵیَ:” دوای ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ چه‌ند هاوریَیهكی مۆسیقاژه‌ن زانیمان كه بۆشیاییه‌كی هونه‌ریی هه‌یه له بواری بڵاوكردنه‌وی به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندان، بیرمان له‌وه كرده‌وه كۆمپانیایه‌کی هونه‌ری دابمهزریَنین به ناوی كۆمپانیای (چوارچرا )” ئامانجی كۆمپانیای چوارچرا له سه‌ره‌تادا ئه‌وه‌بووه كه نوسخه‌ی ئۆرجیناڵًی كوردی بیَنیَته ناو بازاره‌وه بۆیه ئه‌وكات به‌رهه‌می هه‌موو جۆره گۆرانیبیَژیَكی بڵاوده‌كرده‌وه، به‌ڵام دواتر چه‌ند پیَوهریَك ده‌ستنیشانكرا تاوه‌كو به‌رهه‌می هونه‌رمه‌نده‌كه وهربگیریَت كه ههندیَ له‌و پیَوهرانه دهبیَ گۆرانیبیَژهكه ئهزموونیَكی چاكی ههبیَت له بواری هونه‌ریدا، به‌وته‌ی :”زه‌نگه‌نه چوارچرا لیَژنهیهكی تایبه‌تی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ر ئهلبوومیَك داناوه ، دوای هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه ئه‌وان تیَبینی خۆیان له باره‌ی ئهلبوومهكهوه دهلًیَن و برِیاری ئه‌وه ده‌ده‌ن كه ئه‌لبوومه‌كه بڵاوبكه‌نه‌وه یان نا”.كۆمپانیای چوارچرا ههندیَك ئه‌لبوومی گۆرانی له ناوه‌وه‌ی وڵات و ههندیَكیشانی له ده‌ره‌وه بهرههمهیَناوه له‌م باره‌یه‌وه بهریَوهبهری كۆمپانیا پیَیوایه: ئه‌م ئه‌لبوومانه‌ی له ناوه‌ی وڵات كراون به شیَوهیهك پرۆفیشناڵ نه‌كراوه ئه‌مه‌ش له به‌ر نه‌بوونی كه‌سانی شاره‌زا له بواری موزیك و نه‌بوونی ستۆدیۆی چاك، له‌باره‌ی ئه‌لبوومه‌كانی ده‌ره‌وه‌ش زه‌نگه‌نه ده‌ڵێ : 75 ئه‌لبوومی گۆرانیمان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بهرههمهیَناوه”، له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی لقیَكی كۆمپانیای له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، زه‌نگه‌نه ده‌ڵێ : چه‌ندین جار هه‌وڵی ئه‌وه‌مان كه چوارچرا لقی ههبیَت له وڵاتانی ده‌ره‌وه به‌ڵام سه‌ری نه‌گرتووه، وه‌ك خۆنی رِوونی كرده‌وه كۆمپانیایه‌کی هونه‌ری جیایه له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌کی بازرگانی و كه‌متر خه‌ڵک رِوو له دامه‌زراندنی تیَدهكات.
له باره‌ی هه‌ماهه‌نگی نیَوان وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و كۆمپانیای چوارچرا زه‌نگه‌نه پیَی وایه، هه‌ماهه‌نگی یان خاڵی لیَك تیَگهیشتن نییه له نیوانماندا، زه‌نگه‌نه ده‌ڵی:” تاوه‌كو ئیَستا وه‌زاره‌تی رِۆشنبیری دهرفهتیَكی وای سازنه‌كردووه كه گۆی له كۆمپانیایه‌کی هونه‌ری بگریَت تا به یه‌كه‌وه به‌شداربن له دارشتنی بیرۆكه نویَ و پلانی تازه و ده‌ست نیشانكردنی ئه‌و كیَشانهی كه له گۆره‌پانی هونه‌ریدا هه‌ن، بۆیه دهبیَ وه‌زاره‌ت ده‌رگا خۆی واڵا بكات بۆ ئه‌وه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت رۆڵًی خۆی ببیَت له بواری پیَشكهوتنی هونه‌ریدا”، كۆمپانیای چوار چرا جگه له‌وه‌ی ئه‌لبووی گۆرانی بلاَو ده‌كاته‌وه تاوه‌كو ئیَستا 60 گۆرانی بۆ هونه‌رمه‌ندان كلیپ كردووه، هه‌روه‌ها عه‌رفان زه‌نگه ده‌ڵی: هه‌وڵمان داوه له پاڵ ئه‌وه‌ی كه ئه‌لبوومی گۆرانی بلاَودهكهینهوه خزمهتیَك به‌و سه‌ربازه ونانه بكه‌ین كه له دوای سه‌ركه‌وتنی هه‌ر ئهلبوومیَكدا هه‌ن له‌وانه” ئه‌ندازیاری ده‌نگ و شاعیر ..هتد) له‌م سۆنگه‌یه‌وه كۆمپانیا توانیویه‌تی چه‌ندین جار كۆر و سیمینار بۆ ئه‌و كه‌سایه‌تییانه بگیَرِیَت ، بهرِای بهرِیَوهبهری كۆمپانیا ئامانجی سه‌ره‌كی دامه‌زراندنی چوارچرا ته‌نها خزمه‌تكردنه به هونه‌رمه‌ندان و هیچ قازانجیَكی ماددی له پشته‌وه نییه، زه‌نگه‌نه دهڵیَ ئه‌گه‌ر كۆمپانیایه‌کی هونه‌ری له كوردستاندا قازانجی ماددی هه‌بووایه ئه‌وا ئیَستا ده‌یان كۆمپانیای هونه‌ری ده‌بوون، هه‌روه‌ها گوتیشی”چونكه له كوردستان زه‌مینه‌یه‌كی وا نهرِهخساوه له( رِووی یاسایی و بازار و رِۆشنبیری خه‌ڵكی) بۆیه تاوه‌كو ئیَستا گریَنتییهك نه‌بووه كه كۆمپانیاییه‌ك له رِیَگهی هونه‌ره‌وه قازانجی ماددی وه‌ده‌ست بهیَنیَت.
زۆرجار له نیَوهنده هونه‌رییه‌كاندا دهگوتریَت كه زۆرترین هونه‌رمه‌ندان له ده‌وری كۆمپانیای چوارچرا كۆبوونه‌ته‌وه، له‌م باره‌یه‌وه عه‌رفان زه‌نگه‌نه دهڵیَ:” هونه‌رمه‌ند ئازاده كه چ كۆمپانیایه‌ک ههڵدهبژیَریَت، به‌ڵام ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای چوارچرا كارده‌كه‌ن زۆر ئاسووده‌ن و هه‌ست به دڵنیایه‌كی زۆر ده‌كه‌ن بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان”.
دیمانه: ئاریان ده‌رگه‌ڵه‌یی