له‌ساته‌وه‌ختی ده‌ستپێکردنی کۆنسێرته‌که وبههاتنیان بۆسه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ ئاماده‌بوان به وه‌ستان و چه‌پڵه‌لێدان هه‌ستی وخۆشی خۆیان بۆ عه‌دنان که‌ریم وگروپی کامکاران ده‌ربڕی، له به‌رواری 7-10-2010 له ته‌لاری هونه‌ر له‌شاری سلێمانی عه‌دنان که‌ریم وگروپی مۆزیکی کامکاره‌کان هاتنه پێش چاوی ئاماده‌بوان و به ڕوخسارێکی جوان و جلی کوردیه‌وه خۆشه‌ویستی ئاماده‌بوانیان پێگه‌یشت سه‌ره‌تا هونه‌رمه‌ند عه‌دنان که‌ریم له ووته‌یه‌کدا سوپاسی ئاماده‌بوانی کرد و پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی حه‌مه‌جه‌زای هونه‌رمه‌ند وپێشمه‌رگه کرد ،له‌به‌شی یه‌که‌می کۆنسێرته‌که 6 به‌رهه‌م پێشکه‌شكرا له‌لایه‌ن عه‌دنان که‌ریم وگروپی مۆزیکی کامکارانهوه دواتر نزیکه‌ی بیست خوله‌ک پشوویان وه‌رگرت و به‌شی دووه‌می کۆنسێرته‌که پێشکه‌شکرا و له‌کۆتایدا دوای پێشکه‌شکردنی چه‌پگه گوڵی له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه وه‌کو دیاه‌ی گروپی کامکاران گۆرانی هه‌ورامانیان پێشکه‌ش کرد
له‌کۆتای کۆنسێرته‌که‌دا عه‌دنان که‌ریم له‌لێدوانێکی تایبه‌ت به چرا تیڤیدا گوتی:دواین سێدی من له‌گه‌ڵ گروپی کامکاران به‌رهه‌مم هێناوه ئه‌وانیش عاده‌تیان وایه دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌لبوومێک کۆنسێرتێکیش ده‌که‌ین وهه‌مان گۆرانیه‌کانی ناو ئه‌لبوومه‌که پێشکه‌ش ده‌که‌ین, ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسه ژماره‌یکی زۆر له هونه‌رمه‌ند وئه‌دیب وڕۆشبنیر ئاماده‌ی ئه‌م کۆنسێرته بوون جگه له‌وانیش هه‌ر یه‌ک له سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و خانمی یه‌که‌می عێراق ئاماده‌بوون
زیره‌ک نامۆ
فۆتۆ:ناسح عه‌لی خه‌یات