لەو ساتەوەی نیگام
بەر نیگای ئەفسوناوی تۆ
کەوتووە
دیەم بڕ بووە
لەنیگای تۆ
من پڕم لەعیشقی تۆ
تۆش خاڵی خالی و
بێباکی لەهەستی من
من
دڵدارێکی شیت و وێڵم
بەدوای نیگاکانی تۆدا
تۆم!
لەناو هەستی خۆما
بینییەوە
کەچی تۆش بێئاگای لەنەستی من!
بەهەستم
ساڵەکانی تەمەنم دەژمارد
تاکو کەی نیگام بەنیگای تۆ
شاد دەبێ
هەرکاتێك لەنیگای تۆ دوور بم
وەك مناڵێکی ساوا
دەگریم
لەدووریت، نامۆم
بەژین
ئەی ئەو کەسەی وێڵی
نیگاکانتم
ڕێم بدە سەرخەوێ لەسەر سنگ
بشکێنم
و سەر بخەمە سەر باسکی نەرم و
هەستم بنێم بەستی پڕ لەعاشقانەی تۆوە و
بۆ ساتێك بین بخەمە ناو
بینی تۆوە
تا بەعاشقانەترین سزای عیشق
لەخاچ بدرێم.
ئایدا بەرزنجی