زانا دڵشاد دزەیی : ھونەرمەند عارەب عوسمان رایگەیاند، جارێک چووەتە حەمرە و بەنیازیشە فەریزەی حەج جێبەجێ بکات ئەوکات واز لەکاری ھونەری دێنێ.
ھونەرمەند عارەب عوسمان لە لێدوانێکیدا راگەیاند، تائێستا تاقەتی گوتنی گۆرانی لاوک و حەیران ماوە و لەنەورۆزدا کلیپێک بڵاودەکاتەوە، کە تێیدا چواردە گۆرانی فۆلکۆری گوتۆتەوە، گوتی “جارێک چوومەتە ماڵی خوا حەمرەیەکم کردووە، ھەروەھا نیازی فەریزەی حەجیشم ھەیە، ئەوکاتە واز لەھونەر دێنم”. ھەروەھا عارەب عوسمان گوتیشی “ئێستا گەنجێک زۆر ھاتوونەتە مەیدان گۆرانی دەڵێن، خۆ ھەر ئێمە نابین”.
ناوبراو ئەوەشی ئاشکرا کرد، رۆژی ١٤ی ئەم مانگە لەگەڵ گروپێکی میوزیک، سەفەری چەند وڵاتێکی ئەوروپا دەکات بۆ ئەنجامدانی چەندین ئاھەنگ بەبۆنەی نەورۆز.