بۆ هه‌موو ساتێک ئه‌ڵێیت کۆچ
ئه‌که‌م و
ئه‌ڕۆم
ناتیبینمهوه
بۆ هه‌موو چرکه‌یه‌ک ئه‌ڵێیت
ئه‌شقت تاوان بوو
که بڕۆم ناگه‌ڕێمه‌وه
گه‌ر کۆچ
گه‌ر دووری
ببنه مایه‌ی ئاسوده‌یی وسه‌بوری
بڕۆ له مه‌ریخی حه‌زه‌کان
بنوسه نامه‌یه‌ک بۆم
بنوسه
ئه‌ژیم دوور له ئاهی ئه‌شقی تۆم
گه‌ر ئه‌وێ
ئه‌و دوورهستانه
گه‌ر ئه‌وێ ئه‌و غوربه‌تی غوربهتستانه
ئێوارهیهکن له شادی بۆت
شهوانێکن له خه‌نده بۆت
ئاده‌ی ئاڵای کۆچ بێنه
له‌سه‌ر دڵی منا بیچه‌قێنه
ئه‌وسا بڵێ وا ئه‌ڕۆم
تۆش بۆ ڕۆشنایی ڕێگا بسوتێ
وه‌ک مۆم بۆم
ئه‌وسا منیش له‌دوای سهفهرنامهت
له سیبیریا
له ژێر خێوهتگایهکی بێ ده‌رگا
ئه‌نێرم بۆت گوڵێک که سپی وجوان بێ
ئه‌نوسم بۆت نامه‌یه‌ک
ئه‌ڵێم هاوسه‌رگیریت پیرۆز بێ
1.4.2011
هاوڕێ ڕه‌ش