روونکردنەوەیەک بۆ رۆژنامەو گۆڤارەکان، لەم ماوەیەدا هەندێ چاوپێکەوتنى من بڵاوکرایەوە لە رۆژنامەو گۆڤارەکان، لە راستیدا ئاگادارى ئەو چاوپێکەوتن و لێدوانانە نیم، زۆر بەداخەوە بۆ هەندێ لە رۆژنامەنووسان بەناوى ئێمەمانانەوە خەریکى پارە پەیداکردنن، بەڕاستى ئەمە ئیتیکى رۆژنامەوانى نییە، یان دوو ساڵ پێش ئێستا قسەم کردووە، کەچی ئێستا بە مانشێتى گەورە بڵاوى دەکەنەوە بۆ ئەوەى رۆژنامەکەیان بفرۆشرێت، لە کاتێکدا ئەو کەسەى کە دەڵێن لێدوانى داوە ئاگادارى هیچ لەم چاوپێکەوتنانە نییە، دەمەوێت ئەوە بڵێم پارساڵ بۆ گۆڤارى هەرێمى کوردستان کە چاوپێکەوتنم لەگەڵ کرا، پرسیارێکم ئاراستەکرا کە گوایە بیرم لە زەواج کردۆتەوە؟ منیش لە وەڵامدا وتم ئەگەر زەواجم کرد لە داهاتوویەکى دووردا ئەوکات بە رۆژنامەکان دەڵێم، چونکە شتێک کە ئێستا من لە خەیاڵمدا نەبێت زەواجکردنە، کەچی ئێستا ئەو قسەیەى من لە چەند رۆژنامەیەک بڵاوکراوەتەوە، زۆر زۆر بەداخەوە بۆ ئەو کەسانەى بەناوى رۆژنامەنووسییەوە کارى رۆژنامەنووسی لەکەدار دەکەن.