ئەم شەو لەبەر
سێبەری شەوا
دانیشتوم
و
تا قەسیدەیەکی
ڕەنگ وەنەوشەیی
بۆ
ئاوابونی خۆر
بنوسمەوە
———–
هەرکاتێک بێزاری
جێدێڵم
خەمەکانم
ئەکەونە
سەر شەقامەکان
بۆ
سواڵ کردن
———-
کاتێک کە مناڵ بووم
یاری گەورەکانم ئەکرد
کاچی ئێستا
گەورە بوم
و
یاری مناڵانە ئەکەم
خۆزگە بمتوانیبا
ساتەکانی
تەمەنی مناڵیم
ڕابگرم
————
پێکەنینی درۆ
کاتێک پێئەکەنم
گریانی ناخم
ڕام ئەچڵەکێنێ
و
خەندە درۆیەکانیشم
ئەوەستێنێ
ئای چەندە
بیری گڕانەوەیان
ئەکەم
———
هەر وەک مناڵێکی
بێ قاچ
لەناو ڕەو ڕەوەی
ژیانا
پیر بووم
کەچی هێشتا
هەر دارە دارەمەو
و
پێناگرم
— پەری ڕەش —