شەوێک هەیە نەنوستبی
لەترپەی دڵم گوێ بیست نەبی
شەوێک هەیە سەیری تێلەکەت نەکردبێ
چاوەڕوان بیت لە زەنگی من
یان بۆنی نامەیەکت نەکردبێ
شەوێک هەیە ناوەکەم بە گوێت نەچرپێنێ
یادگاریەکەن دەستەمۆیان نەکردبیت
ئاگری دڵ نەتسوتێنێ
من دەزانم شەوێک نی یە سەرینەکەت
فرمێسک تەری نەکردبێت
لەناو پێڵووی جاوەکانت هەوور نەگرمێنێ و
!!!گۆناتی تەڕ نەکردبێت
شەوێک هەیە ترپەی دڵم بێزارت کات
لە خەیاڵی باوەشێک دا وەک شۆڕەبی سەما بکات
باوەڕ ناکەم سەوێک نەبێت
یادی منت نەکردبێت
ترپەی دلت پێم دەڵێت هەموو شەوێک
هۆنراوەی تازەت لێم دەوێت
قەڵەمەکەم هەموو شەوێک
لەگەڵ شعرا سەما دەکات
ئاوازی تازەی لێم دەوێت
شەوێک هەیە لە ئاوازی گۆرانیەک
یادی من تەماویت نەکات
یان لە لوورەی ڕەشەبایەک
تاڵی پرچم میوانداری ژورەکەت نەکات
یان لە تروسکای ڕوناکیەک
سێبەری من ماچی لێوی گەرمت نەکات
من دەزانم وەڵامی ئەم پرسیارانە
لە ترپەی دڵی هەردوکمانە
شەوێک هەیە لە چێگاکەت دەنگێک بانگی نەکردبیت
دەستەکانی دڵیکی دوور هەناسەی تووند نەکردبیت
خەیالێک لە گۆشەی چاوتا وورك بگرێ و
خەوی لێ خامۆش کردبیت
من دازانم وەڵامی ئەم پرسیارانە
لەترپەی دڵی هەردوکمانە
شەوێک هەبووە لە سەر شەقام بانگی
ڕێبوارێکت کردبێت
وات زانیبیت منم
بە هەڵە بانگت کردبیت
لەوەڵامی خەیاڵیکدا
داوای لێبوردنت لێ کردبێت
بڵێی منیش وەکو مەجنون بۆ نازیلە
خۆم شێت کردبێت
ئەو شەوانە کە مانگ خەندەی پی بەخشیووی
ئەوا خەندەی شعری منە لەگەڵ مانگ دا بۆم نوسیوی
من دەزانم شەوێک نی یە لەترپەی دڵی یەک نەبین
بۆیە دڵم هاتە زمان ئەم هۆنراوەی بۆ دەربڕین
ناز محەمەد
هٶڵەند