ئەوە شەوی یەلدایە قوربان
هاتوومە بەر قاپیی تۆ
داوایی پارانەوە دەکەم
لەم شەوە تاریکە درێژەدا
تەنها قاپیی تۆ شک ئەبەم قوربان
نەکەی بێنیاز بە جێم بهێڵیت
یانزە مانگیی دوورو درێژە قوربان
چاوەرێی ئەم شەوە دەکەم
هەرچی خۆزگەو ئاواتم هەیە قوربان
دامناوە لەم شەوەدا دیاریت بکەم
شەوێکەو ئەمشەو قوربان
بگە فریام ،نزاکانیی چەند وەختەم
قوربان ،قوربانی تەنها تۆیی دەکەم قوربان
ئەگەر بێتوو ئەم یەڵدایەم بۆ برەخسێت
ژیان دووبارە وەک شەوی ئەم زستانە
سپیی سپیی لە سەرپۆشەکەی دایکم بچێ
ئەوا بۆ یەڵدایەکیتر قوربان
لەبەر قاپی رەحمەتدا دەمرم
بۆ شەوێکی ساردی زیوینی یەڵدایی
هەندێ پارچە شعری خۆم
لەگەل تەرمەکەی خۆمدا پێشکەش دەکەم
قوربانی تۆبم قوربان نەکەیی
لەم پارانەوەیەمدا لەبەر
خەرمانەی مانگ وتریسکەی ئەستێرە
دانیشتوم لەسەر ئەژنۆ
بۆ پارچە زیوێکی ئەم یەلدایەم
پارانەوم لێ قبول بکە
قەستەم بەو کەسەی گیانمی بەدەستە
وە ئەوکەسەی لەخۆمم خۆشتر دەوێت
بۆ ئەمشەوە شیرینی وهەندێ جەرەساتم
هێناوە هەتا بیکەم بەدیاری ئەوکەسەی
کەچەند وەختە نەماوە
بۆ ئەم پاڕنەوەیەم تەنها
ئەم شەوەم لامەبەستە
چونکە درێژترین شەوە
بۆمن کاتێکی زۆر گونجاوە
سارا رەشید ئەفەندی
شەوی یەلدای ١٢؟٢٠١١