زانا گه‌ڵاڵی : شه‌و ناونیشانی تازه‌ترین ئه‌لبوومی هونه‌رمه‌ندی دووره‌وڵات فه‌ریدون هه‌ولێری-ه. ئه‌م به‌رهه‌مه که له 10 تراک پێکهاتووه به‌ناوه‌کانی ( لێمگه‌ڕێ ، که‌مردم ، نانه‌که‌ی نا، شه‌وی ئه‌وین، خرینگه، بژی ئازادی، شهوڕاشکا، بڕۆبڕۆ، چاوه‌ڕوانی، فریشته‌ی کوردان. ئاوازی گۆرانییه‌کانی ئه‌لبوومی ( شه‌و ) پێنج گۆرانی له‌ئاوازی هونه‌رمه‌ند خۆیه‌تی و ئه‌حمه‌د چاوشین ئاوازی بۆ سێ له‌گۆرانییه‌کان داناوههاوکات ئاوازی گۆرانییه‌ک له‌لایه‌ن به‌ده‌وی و ئه‌ویتریشیان فۆکلۆره.
هۆنراوه‌ی گۆرانییه‌کان له‌لایه‌ن مه‌لا که‌ریمی فیدایی ،عه‌بدووڵا په‌شیو، ئه‌حمه‌د چاوشین ، مسته‌فا قه‌ره‌داغی، فه‌رید مه‌خمووری ، فه‌ره‌یدوون هه‌ولێری-هوهدانراون. له‌م به‌رهه‌مەدا 2 گۆرانی کلیپی بۆکراوه به‌ناوه‌کانی ( لێمگهری ، بژی ئازای ) هاوکات کاری کلیپی شه‌وی ئه‌وین له‌قۆناغی ته‌واوبووندایه،
له‌لێدوانێکدا فه‌ره‌یدون هه‌ولێری وتی : به‌داخه‌وه ئه‌م ئهلبوومهههر زوو له‌لایه‌ن ماڵپه‌ڕه‌کانه‌وه بڵاوکرایه‌وه بۆیه په‌له‌م کرد له‌بڵاوکردنه‌وه‌ی که‌ئێستا له‌بازاردایه، به‌ڵام ڕیکلامی بڵاوکردنه‌وه‌که لهتهلهفزیۆنهکاندا ده‌مینێته‌وه بۆ چه‌ند ڕۆژی داهاتوو، هه‌ولێری وتیشی : گۆرانی گه‌وهه‌رێ-ی هونه‌رمه‌ندی نه‌مر حه‌سه‌ن زیره‌ک-م تازهکردۆتهوهو له‌ئاینده‌یه‌کی نزیک ئه‌ویش بڵاوده‌کرێته‌وه