لەتەمەنی مناڵیەوە بنەمالەکەم ئێرانیان جێهێشت، رومانکردە ولاتی ئەلمانیا ، لە جگە لەبواری کۆمپیوتەر لە دانشگای مۆسیقیش خویندومە ،١٣ بۆ ١٤ ساڵ دەبێت لەئەمریکا دەژیم ، وێرای ئەوەی گۆرانی بێژم ئاوازم بۆ چەندین هونەرمەندی ئێرانی داناوە
بەو دەستپێکەی سەرەوە گۆرانیبێژی ئێرانی ” شەهیاد ” دەروازەی گفتوگۆکەی لەگەڵ ” چرا تیڤی ” دەستێکرد
سازدانی زانا گەڵاڵی:
شەهیاد لەدایکبوی شاری ” تەهران ” ولاتی ئێرانەو تەمەنی ٨ ساڵان دەبێت کاتێک بنەماڵەکەی ئێران جێدەهێلن و روو لەولاتی ئەڵمانیا دەکەن، وەک پەنەبار لەو ولاتە نیشتەجێ دەبن، ئەو هونەرمەندە ئەوسەفەرەی بەناخۆشترین ساتی ژیانی وەسف دەکات
ئەگەرچی شەهیاد لەنێو هونەری ئێرانیدا وەک هونەرمەندێکی گۆرانی بێژ ناسراوە، بەڵام چەندین ئاوازی بۆهونەرمەندە ناودارەکانی ئێرانیشداناوە ، وەک خۆی دەلێت ” ئەمەش دەگەرێتەوە بۆبەرچاوبوونی زیاتری هونەری گۆرانی وتن لەنێو خەڵکدا کەمتر ئاوازدانەرەکان دەناسرێن یاخود وەک ئاوازدانەرێک ناو دەردەکەن ، بۆیە منیش زیاتر وەک هونەرمەندێکی گۆرانیبێژ ناسراوم ،
لەبارەی ئارەزووەکانی لە ریتمی خاو خێرادا، وەکامین کاریگەری زیاترە؟ وتی ” ئەمە پەیوەندی بەوکاتانە هەیە کە دەمەوێت کارێکی هونەری ئەنجام بدەم ، هەندێکجار پەیوەندی بەئیحساسی دلی خۆمەوە هەیە لەئەنجامدانی گۆرانییەکی شآد یاخود خاو ،لەهەردوو حالەتدا ، گرنگیدان بەهەڵبژاردنی بە تێکستی گونجاو زۆر پێویستە لەپێناو راکێشانی زیاتری هەستی گوێگر بۆ گۆرانییەکە “.
لەبارەی پرسیارێکیشمان بەوەی ئەوجۆرە تێکەلاویەی لە نێو هونەری گۆرانیوتن بەدی دەکرێت و هێنانی ئاوازی بێگانە تاچەند کاریگەری لەسەر رۆحیەتی رەسەنایەتیی دەبێت ؟ شەهیاد وتی : بەبۆچونی من گۆرانی رەسەنی ئێرانی سونەتییە ، ئێستا گۆرانیبێژمان زۆرە، بۆیە بەرهەمی چاکو خراپ بلاو دەبێتەوە، بەوهۆیەش سەختە گۆرانی ئیرانی خۆی بە ئینترناسیۆنال بناسینی
لەدرێژەی گفتوگۆکەماندا هونەرمەندی ئێرانی” شەهیاد” باسی دەسپێکی کارکردنی خۆی لەگەل هونەرمەندی کۆچکردووی ئێرانی مەهەستی کردوو وتی ”
مەهەستی یەکێک بوو لەوانەی کە من زۆر ئارەزووی گوێگرتن بە دەنگیم دەکرد لە تەمەنی ١٥ بۆ ١٦ سالی لەرەهبەری کۆنسیرتی مەهەستی بووم ، دوای هاتنیشم بۆئەمریکا ئەلبومیکم بۆ سازکرد کە ئاوازو دابەشکردنی من بوو بە ناوی ” هەمیشە سەوز” لەگەڵ گۆرانییەکی دیکە بەناوی “دلم تەنگە ”
ئەو هونەرمەندە جگە لەمەهەستی لەگەل چەند هونەرمەندێکی تری ناودار کاری هونەری کردووە لەوانە هونەرمەندی ناوداری وڵاتی تورکیا ” ئیمرا” هەربۆیە لەبارەی ئاگاداربوونی لەهونەری کوردی پێوتین ” من هەمیشە ئارەزووی گویگرتن بە گۆرانی کوردیم هەبووە و هاوریەتیشم لەگەڵ چەند هونەرمەندی کورد هەیە
وتیشی : ماوەیەکی زۆرە بیرم لەمەکردۆتەوە کە بەزمانی کوردی گۆرانی بلێم ئەو باسەشم لەگەل چەند هونەرمەندێکی کورد کردۆتەوە، بەلام بەداخەوە تائێستا نەمتوانیوە کارەکە ئەنجامبدەم، بێگومان لەئایندەیەکی نزیک گۆرانیم بەزمانی کوردیش دەبێت ، چونکە دوای ئەنجامدانی کارێکی هونەریم لەگەل هونەرمەند ئیمرا، بەیەکەوە گۆرانی وتنمان ، لەناو خەڵکی کوردستانیش ناسراوم و کارەکەم بووە جێگەی رەزامەندی گوێگرانی کورد
لەکۆتاییدا لێمانپرسی بۆچونی چییە لەبارەی هونەرمەندی ئێرانی بەرەگەز کورد ” باران ” ؟ وە تاچەند هاوکاری هەماهەنگی هەیە لەکارە هونەرییەکانیاندا ؟ شەهیاد وتی ” لەگەل زۆر دەنگی جیاواز کارم کردووە ،ئەگەر بەچاوی ئاوزدانەریک سەیری باران بکەم ، وای دەبینم لەنێو خانمان دەنگیکی جیاوازی هەیە ئیستسنائی ” غەمگینیەک لەناو دەنگی باران دایە کاریگەرییەکی زۆری لای هەستی گوێگر هەیە ، ئەمە تەنیا بۆجونی من نیە، بەڵکو بۆچونی زۆریک لە شارەزایانی بواری موزیکی ئێرانییە ، لەنێو کاریشدا هەمیشە کۆمەکی یەک دەکەین باران هەمیشە لەئەزمونەکانی من سودوەردەگرێت ، منیش لە ئیدیاکانی باران سود وەردەگرم چونکە دەنگیکی نوێیەو هەمیشە سود ؛لەیەکتر وەردەگرین