مەسعودی مەلا ھەمزە: لەدرێژەی نمایشەکانی ناوەندی فیلمسازی ھەولێری سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان، بڕیارە کاتژمێر ٦ی ئێوارەی رۆژی چوارشەممە ١٥/٦/٢٠١١ لە ھۆڵی بەڕێوەبەرایەتی ھونەری شانۆ کورتە فیلمی “گرەو” نمایش بکرێ.
بەگوێرەی راپۆرتی راگەیاندنی لقی ھەولێری سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان لە درێژەی نمایشەکانی ناوەندی فیلمسازی ھەولێر کورتەفیلمی گرەو لە سیناریۆی تەحسین فایق و دەرھێنانی تەنیا کەریم و نواندنی ئەیام ئەکرەم و تەھا ئاغاجان نمایش دەکرێ”.
ھەر لەو راپۆرتەدا ھاتووە کە ئەم کورتەفیلمە بەرھەمی بەڕێوەبەرایەتی سینەمای ھەولێرەو ماوەکەی ١٢,٤٠ خولەکەو دوای نمایشکردنی لەلایەن ئامادەبووانەوە گفتوگۆی لەسەر دەکرێ.