بۆ یەكەمجار هونەرمەندی گۆرانی بێژ(شەماڵ رەشید) كلیپ بۆیەكێك لەگۆرانییە تۆكاركراوەكانی دەكات. دوای چەند ساڵێك لەتۆماركردنی چەند بەرهەمێك، لە ئێستادا كاری وێنەگرتنی بۆ گۆرانی (چەتر) ئەنجامدا، ئەم بەرهەمە لەلایەن( راستی كوردی )دابەشكردنی مۆسیقای بۆكراوەو لەهۆنراوەی (سالار توتمانی)و ئاوازو وتنی(شەماڵ رەشید)، كامێرامان (عەدنان سالار)، (یوسف عەبدوڵڵا) وەك دەرهێنەر لەبەرهەمەكەدا كاریانكردووە.
هونەرمەند شەماڵ رەشید لەبارەی كلیپكردنی بەرهەمەكەیەوە وتی: چەند ساڵێكە ئەم گۆرانیەم تۆماركردووە، لەئێستادا لەسەر ئەركی خۆمو بەهاوكاری چەند هاوڕێیەك بەپێویستمزانی كلیپ بۆ ئەم بەرهەمەبكەم، ئەو هونەرمەندە لەبارەی كاتو شوێنی دیمەنەكانی كلیپەكەوە دەڵێت: كاركردنمان لەم كلیپەدا بەشێوەی رەمزە چونكە تێكستەكە وادەخوازێت، زۆرترین دیمەنەكانیشی بەشێوازێكی نوێیەو زیاتر خۆی لەوێنەی شیعریدا دەبینێتەوە، جیاواز لە كلیپەكانی تر ئەوەی كە نواندن دەكات سروشتو كەرەستەكان خۆیانن نەك مرۆڤ.