فەرمانبەرێکی ژنی مسری بە قێزەوێنترین تۆڵەسەندنەوە هەڵدەسێت کاتێک ژنی خۆشەویستەکەی لە ڕێگای چەند شەقاوەیەک لە باشووری قاهیرە دەڕفێنن و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەدوای یەکتر لەلایەن کۆمەڵێک پیاو دەستدرێژی سێکسی دەکەنە سەر و دواتریش بە ڕووتی لە یەکێک لە شەقامەکانی قاهیرە فڕێی دەدەن.
هەندێک لە ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ڕۆژی سێ شەممە ٦ دیسەمبەری ٢٠١١ باسیان لەوە کرد کە ئەم فەرمانبەرە ژنە کە دانیشتووی شاری حلوان باشووی قاهیرەیە هەڵساوە بە کڕێگرتنی چەند شەقاوەیەک بۆ ڕفاندنی ژنی خۆشەویستەکەی. دواتریش ئەم ژنە تەلەفۆن بۆ خۆشەویستەکەی دەکات و پێیڕادەگەیەنێت کە ژنەکەی لە پێش دەرگایە و ئەمیش بەم کارە هەڵساوە تا تۆڵەی لێبسەنێتەوە.
بەدواداچوونەکانی پۆلیسی مسری ڕایانگەیاند کە (م.س) فەرمانبەر ئاشنایی لەگەڵ پیاوی ئەم ئافرەتەی پەیداکردووەو لە نێوانیاندا پەیوەندییەکی ناشەرعی دروست دەبێت و چەند ساڵێک دەخایەنێت، ڕۆژێک لە ڕۆژان ئەم ژنە فەرمانبەرە داوا لەم پیاوە دەکات کە بازرگانە بۆ ئەوەی بێتە خوازبێنی بەڵام ئەم ڕەفزی دەکاتەوە و ترسی خۆی پێڕادەگەیەنێت لە ژنەکەی ئەگەر بەم مەسەیەلە بزانێت، ئەمەش وا لە ژنە فەرمانبەرەکە دەکات بۆ ئەوەی تۆڵە لە ژنی ئەم پیاوە بکاتەوە کە خۆشی دەوێت.
پیاوەکە چەند جارێک هەوڵیدا بۆ ئەوەی بە داوای خۆشەویستەکەی ڕازی بێت بەرامبەر وازهێنانی لە ژنەکەی، بەڵام ئەم ڕەفزی کرد و لەسەر بڕیارەکەی خۆی پێداگری دەکات بە دەستدرێژیکردنە سەر ژنەکە لە پێش چاوی خۆی لەلایەن کۆمەڵێک پیاوەوە.
میسر لە دوای شۆڕشی ٢٥ یەنایەر زۆر ڕووداوی جۆراوجۆری لێڕووداوە دوای ئەوەی ئەدای پۆلیس بەرەو دواوە دەچێت پاش لادانی حوسنی موبارەک.