بە بەشداری ٥٢ فیلمی سینەمایی، فیلمی دیکۆمێنتاری و کورتە فیلم، شەشەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی کوردی بەرلین ـ دھۆک لە شاری دھۆک بەڕێوەدەچێت.
بە پێی ڕاپۆڕتی راگەیاندنی گشتیی فیستیڤاڵی فیلمی کوردی بەرلین ـ دھۆک،
شەشەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی کوردی بەرلین ـ دھۆک لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ھونەری سینەمای دھۆک سەر بە وەزارەتی رۆشبیری و لاوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بە ھاوبەشی کۆمپانیای سینەمایی “میتۆس فیلم”ی ئەڵمانی بە بەڕێوەبەرایەتی “مەمەد ئەکتاش” و بە یارمەتی چەندین ناوەندی فەرھەنگی و ھونەری لە ئەورووپا و کورستان لە رۆژانی ١٢ تا ١٧ی دیسەمبەری ٢٠١١ لە دھۆک بەڕێوەدەچێت.
لەم خولەی فیستیڤاڵی فیلمی کوردی بەرلین ـ دھۆکدا، ١٩ فیلمی سینەمایی، ٩ فیلمی دۆکیۆمێنتاری، ٢٤ کورتە فیلم لە سینەماکارانی کورد لە ھەرێمی کوردستان و وڵاتانی بیانی دەچێتە سەر پەردەی سینەماکان.
بەڕێوەچوونی ئەم فیستیڤاڵە لە شارەکانی بەرلین و دھۆک، لەڕاستیدا پردێکی ھونەرییە لە نێوان شارێک لە وڵاتی ئەڵمانیا و شارێک لە ھەرێمی کورستانی عێراق.
فیلمە سینەماییەکان کە لە شەشەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی کوردی بەرلین ـ دھۆک نمایش دەکرێن، بریتین لە: فیلمی سینەمایی “کوڕ” لە دەرھێنانی ئاتیلا چەنگیز (لە رۆژی کردنەوەی فیستیڤاڵدا)، فیلمی سینەمایی “کەس لە پشیلە ئێرانییەکان خەبەری نییە” لە دەرھێنانی بەھمەن قوبادی، فیلمی سینەمایی “لە پاش رووخان” لە دەرھێنانی “ھونەر سەلیم”، فیلمی سینەمایی “شوێنێک بۆ یاری” (کیک ئۆف) لە دەرھێنانی شەوکەت ئەمین کۆرکی، فیلمی سینەمایی “ماندوو” لە دەرھێنانی “ئیبراھیم سەعیدی، فیلمی سینەمایی “باھۆز” لە دەرھێنانی کازم ئۆز، فیلمی سینەمایی “گەڕەکی داھۆڵەکان” لە دەرھێنانی حەسەن عەلی، فیلمی سینەمایی “چەرخ” لە دەرھێنانی چێپۆ گێوێز، فیلمی سینەمایی “بۆنی سێو” لە دەرھێنانی راڤین عەساف، فیلمی سینەمایی “دۆز” لە دەرھێنانی ڤیان مایی، فیلمی سینەمایی “وڵاتی ئەفسانە” لە دەرھێنانی رەحیم زەبیحی، فیلمی سینەمایی “کاتێک لە ئازادی” لە دەرھێنانی ئاڕش ریاحی، فیلمی سینەمایی “ھەرمان” لە دەرھێنانی حوسێن حەسەن، فیلمی سینەمایی “گوڵی شانس” لە دەرھێنانی عایشێ پۆلات، فیلمی سینەمایی “مناڵانی دیاربەکر” لە دەرھێنانی میراز بێزار، فیلمی سینەمایی “پاریس لە تاراوگە” لە دەرھێنانی ئەحمەد زیرەک، فیلمی سینەمایی “رۆژنامە” لە دەرھێنانی سێدات یێڵماز، فیلمی سینەمایی “سێبەری گولە” لە دەرھێنانی مەسعوود عارف و فیلمی سینەمایی “بەخێربێن” لە دەرھێنانی فلیپ لۆریت.
جێی ئاماژە پێدانە لەم خولەی فیستیڤاڵی فیلمی کوردی دھۆک ـ بەرڵین و لە بەشی دۆکیۆمێنتەری ئەم فیستیڤاڵەدا ٩ فیلم پێشکەش دەکرێن، لەوانە: فیلمی “دایکانی من” لە دەرھێنانی “ئیبراھیم سەعیدی و زەھاوی سنجاوی، فیلمی “بێریڤان ـ حەماسەی بەرخۆدان” لە دەرھێنانی ئایدین ئۆراک، فیلمی “ھەنگاوێک بەرەو پێشەوە” لە دەرھێنانی تۆلین داگ، فیلمی “دایکی من خوازیاری ئاشتییە” لە دەرھێنانی عەزیز جاپکورت، فیلمی “بەندیخانەی ژمارە ٥ لە دیاربەکر” لە دەرھێنانی جیان دێمیرێل، فیلمی “سەید لە رێگای حەقیقەتدا” لە دەرھێنانی ئۆزکان کۆجوک، فیلمی “شێوەخان” لە دەرھێنانی کازم ئۆز، فیلمی “رێگای دیاربەکر” لە دەرھێنانی زەردەشت ئەحمەد و فیلمی “یەزیدی” لە دەرھێنانی ئانجا بریین.
ھەروەھا ٢٤ کورتە فیلم لەم فیستیڤاڵەدا نمایش دەکرێن، لەوانە: کورتە فیلمی “ماڵی مێروولە” لە دەرھێنانی شەوکەت عەبدوڵڵا، کورتە فیلمی “لە با بپرسن” لە دەرھێنانی بەتین قوبادی، کورتە فیلمی “بابە چاویش” لە دەرھێنانی ئاسۆ حاجی، کورتە فیلمی “بووکێک” لە دەرھێنانی ھالە ئەسوەر، کورتە فیلمی “زەماوەندی گوڵە” لە دەرھێنانی بەکر مەعرووف، کورتە فیلمی “پەنیر” لە دەرھێنانی حوسێن تەباک، کورتە فیلمی ئەنیمەیشێنی “چوونە سەرێ و ھاتنە خوارێ” لە دەرھێنانی سۆلین یۆسف، کورتە فیلمی “ماڵ” لە دەرھێنانی حوسێن تەباک، کورتە فیلمی “پارچە پارچە کراو” لە دەرھێنانی سەفین تاکی، کورتە فیلمی “لە سێبەری کاتدا” لە دەرھێنانی کاردۆ مەنسوور، کورتە فیلمی “وڵاتی ھێریۆس” لە دەرھێنانی سەھیم عومەر خەلیفە، کورتە فیلمی “بۆ ئێوە” لە دەرھێنانی سۆلین یۆسف، کورتە فیلمی “وەرە بەربانگە” لە دەرھێنانی ئارین عێنان ئەرسەلان، کورتە فیلمی “چیرۆکی تەلەفون” لە دەرھێنانی بنویسا بێریڤان، کورتە فیلمی “رۆژی چوارەم” لە دەرھێنانی ھەوراز محەمەد، کورتە فیلمی “سی و با” لە دەرھێنانی ئارین عێنان ئەرسەلان، کورتە فیلمی “شۆڕش و شیرین” لە دەرھێنانی کاترین گەبە، کورتە فیلمی “دەنگی باران” لە دەرھێنانی جەلال ساعیدپەنا، کورتە فیلمی “ئەوانی تر” لە دەرھێنانی ھیشام زەمان، کورتە فیلمی “شاری خەیاڵاوی” لە دەرھێنانی سەعید فیرات ئۆکجوگلۆ، کورتە فیلمی “Toros Canavari” لە دەرھێنانی فیرات یاووز، کورتە فیلمی “ترۆما” لە دەرھێنانی جوان سەعید ئەحمەد، کورتە فیلمی “دەنگە نەبیسراوەکان” لە
دەرھێنانی فەرزین کەریم و کورتە فیلمی “لە دوو ئاسمان” لە دەرھێنانی زەین ئەکیوول.
شەشەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی کوردی بەرلین ـ دھۆک سەرەتا لە رۆژانی ١١ تا ١٨ی نۆڤەمبەری ئەمساڵ بە ئامادەبوونی سەرۆکی شارەوانی بەرڵین “کلاوس وۆوێریت” Klaus Wowereit لە شاری بەرڵین لە وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو و تەواوی ئەم بەرنامەیە لە رۆژانی ١٢ تا ١٧ی دیسەمبەری ٢٠١١ لە شاری دھۆکیش بەڕێوەدەچێت.
بۆ زانیاری زیاتر: http://www.kurd-filmfestival.com/
راگەیاندنی گشتیی فیستیڤاڵی فیلمی کوردی بەرلین ـ دھۆک.