لە مانگی دیسەمبەر و لە ژێر ناونیشانی) Colores of Transcendence ) هونەرمەندی مەزنی فارس شەجەریان بەهاوکاری دە هونەرمەند لە حەوت ووڵاتی جیاوە هەر چوار شاری کەنەدی ( تۆرۆنتۆ، مۆنتریال، ڤانکۆڤەر، کالگری ) بە شاکارێکی هونەری موزیکی ڕۆژهەڵاتی لەلایەن Pournazeri Brothers هێنایە جۆش.
موزیسیان هەژار زەهاوی لە لێدوانێکی تایبەت بە چرا تیڤی دەربارەی بەشداری کردنی لەگەڵ مامۆستا شەجەریان و پڕۆگرامیان لە دوای کەنەدا ووتی: ” بۆ من شەرەفێکی گەورەبوو بۆ یەکەم جار لەگەڵ مامۆستای گەورە شەجەریان بەشداری بکەم، هەروەها دڵشادم بەوەی ئەم پڕۆژە هونەرییە بەردەوامیی دەبێت و لە ساڵی ٢٠١٣ بەرەو ئەمریکا بەڕێدەکەوین”.
بۆ بینینی پارچەیەک لەم کۆنسێرتە هونەرییەی ووڵاتی کەنەدا دەتوانن لە ڕێگای ئەم لینکەوە بیبینن :