شێوەکار شیلانە سابیر: بەھرەی زۆر باشمان لە ئافرەتان ھەیە پێویستە زیاتر ھانبدرێن
خاتوونی شێوەکار(شیلانە سابیر سۆفی )، لە ساڵی ١٩٧٦ لە شاری کەرکووک لە دایک بوو،ھەرلەتەمەنی پێنج ساڵییەوە،وەکو منداڵێکی بەھەرمەند لە نێوە خێزانەکەی بەدەست رنیگینی دەرکەوتووە،کاتێ دەچێتە قوتابخانە بەھۆی دەست رنگییەوە بەشداری سەرجەم پیشانگاکانی نێو قوتابخانەکەی دەکات .
خاتووشیلانە بۆ برەوە دان بە بەھرە ھونەرییەکەی دەچێتە پەیمانگەی ھونەرجوانەکانی ھەولێر لە ساڵی ١٩٩٩ بەشێ شێوەکاری لقی (نیگار) بەسەرکەوتووی ھەموو قۆناغەکانی خوێندن تەواو دەکات ،کاتێ قوتابی دەبێت لە پەیمانگا بەشداری سەرجەم فیستیڤاڵەکانی پەیمانگا دەکات لەو ساتەوە تائێستا بەشداری چەندین پیشانگای کردووە ئێمە بۆ زیاتر ئاگادار بوون بە کارو چالاکییەکانی ھەڤپەیڤینێکی ھونەریمان لەگەڵیدا سازدا.
ھەڤپەیڤین- کامەران حاجی ئەلیاس
*سەرەتا بابزانیت خاتوو شیلان چۆن ئاوێتەی ھونەری شێوەکاری بوو؟
– بەھۆی ئەوەی من لەخێزانێک دا،پەروەردەبووم باوکم مامۆستا یەکی ڕۆشەنبیر بووەو دایکیشم زۆر پاڵ پشتی ئێمە بوو بۆ گەشەسەندن و فێر بوون، جگەلەوەوە برایەکەم ھونەرمەندە بۆیە زۆر ھاوکارم بوو زۆر لە کارە ھونەریەکانی فێربووم ،وە ھاندەرم بوو بەتایبەتی بۆ خوێندن لەپەیمانگای ھونەرە جوانەکان،لەبەرئەوە کەشی ماڵەوە و بوونی بەھرەی ھونەریم وای لەمن کرد ئاوێتەی جیھانی ھونەری شێوەکاری بم.
*دەکرێت بەکورتی باس لە کارو چالاکییەکان بۆ خوێنەرانمان بکەیت؟
– کاتێ قوتابی بووم لەپەیمانگەی ھونەرجوانەکانی ھەولێر بەشداری سەرجەم فیستیڤاڵەکان و چالاکی ناو پەیمانگام کرد، دوای تەواوکردنی پەیمانگەش بەردەوام لە کارەھونەرییەکانم لە ساڵی ١٩٩٩ بەشداری یەکەم پیشانگای ھاوبەشم کرد کەلە ھۆڵی میدیا ی شاری ھەولێر بەبەشداری چەندین ھونەرمەند کرایەوە.لە ساڵی ٢٠٠١ یەکەم پیشانگەی تایبەتم لە شاری سۆران کردەوە.لە ساڵی ٢٠٠٢ لە شاری ئاکرێ بەشدری پیشانگایەکی ھاوبەشم کرد ،لە ساڵی ٢٠٠٣ بەشداری پیشانگایەکی ھاوبەشەم کرد لە شاری سۆران ،لە ساڵی ٢٠٠٩ لە شارۆچکەی ھیران بەشداری پیشانگایەکی ھاوبەشم کرد کەئەوکات یەکەم جاربوو ئافرەت لە ھیران بەشداری لە پیشانگادا بکات.
لەساڵی ٢٠١٣ لەگەڵ مامۆستایانی ھونەر لەشاری ھەولێر بەچەند تابلۆییەک بەشداری لە پیشانگایەکی ھاوبەشم وە لە ساڵی ٢٠١٦ بەشداری پیشانگایەکی ھاوبەشم کرد لەساڵی ٢٠٢٣ بەشداری پیشانگایەکی نێودەوڵەتیم کرد کە کۆمەڵێ لە ھونەرمەندانی کوردستان بەشداربوون.دواکارم ئەم ساڵ بوو ٢٠٢٤ لە پارکی شانەدەر بەشداری لە پیشانگایەکی کاری دەستیم کرد.
* باشە دەستت خۆش بێت ،بەکاری کامە لە ھونەرمەندانی کورد و جیھانی سەرسامیت؟
– ئەگەر مرۆڤ خۆی بەھەرەی تێدابێت وخوا بەھرەیەکی پێ بەخشیبێت وەلەھەمان کاتدا بەگەڕان و بەدواداچوون بەدوایی بلیمەتە جیھانیەکان و فێربوونی زیاتر لەئەزمونەکانەکانیان بۆ نموونە ھونەرمەندان (ئاری بابان و ئیسماعیل خەیات ) دەرگای زیاتر کردەوە بۆ پەرپێدانی ھونەر یم لەوبوارەدا.
*کاتێکی دیارکراوت ھەیە بۆ نیگار کردنی تابلۆکانت؟
– بێگومان وەکو دایک وەک و مامۆستا تەرخانکردنی کات بۆ کاری ھونەر ی پێویستی بەدابەشکردنی کاتە بەجۆرێک بتوانیت خولیاکانت پشت گوێ نەخەیت یارمەتی دانی خێزانیش ڕۆلی خۆی دەبینێت سوپاس کەمنیش لەو یارمەتی دانە بێ بەش نیم بۆیە بەپێی کاتەکانم کاتم بۆ نیگارکردنی تابلۆکانم داناوە.
*وەکو شێوەرکارێک ئاستی ئافرەتانی شێوەکار بەگشتی وبەتایبەتی ئافرەتانی کورد چۆن دەبینیت؟
– گۆمانی تێدانییە ژنان لەکوردستان دا ،بێ بەش نین لەو بەھرەیە ، ئەوا نیش بەپێی توانا ھەوڵ دەدەن و بەدەم خولیاکانیانەوە دەچن بەڵام پێویستیان بە دەرفەتی زیاترە بۆ گەشە سەندن و کردنەوەی پێشانگا وخولی فێربوون، بەواتایەکی تر بەھرەی زۆر باشمان لە ئافرەتان ھەیە پێویستە زیاتر ھانبدرێن.
*تا چەند رۆڵی رەنگەکان لە تابلۆ گرنگە؟
– ڕەنگ ڕۆحی تابلۆیە ،کلیلی پەیامی ھونەریە کەیە ، بۆیە تێکەڵ کردنی ڕەنگ و گەیاندنی ھەر پەیامێک پێوستی بە لێھاتووی خەیاڵ شارەزایی دەوێت ، بۆئەم مەبەستە ھونەرمەند دەبێ بەردەوام لەپێگەیاندنی خۆیدا بێت،منیش ڕەنگ لە تابلۆکانم دا شوێنی تایبەتی ھەیە بەپێی جۆری تابلۆیەکە ڕەنگ بەکاردەھێنم.
*ئەو بابەتانە چین کە دەبنە ھەوێنی تابلۆکانت بۆنموونە سروشتە یان خەیاڵە..؟
– کاتێ سروشت و خەیاڵ تێکەڵ دەبن،دەتوانرێت جوانترین تابلۆ نیگا ر بکەیت ،ھونەر مەند پێویستی بە خەیاڵی فراوان ھەیە تابتوانێت لەگەڵ سروشت دا مەبەستی خۆی بدا بەدەستەوە،بۆیە سروشت وخەیاڵ بابەتی سەرەکی تابلۆکانی منن.
*لەکاتی کردنەوەی پیشانگاکان گرفتی کەمی بینەر ھەیە لە ئێستادا بینەری پیشانگان لە چ ئاستێک دایە؟
-کێشەی بینەر ھەیە ،لەوە دەچێت سەرقاڵی ژیان و نەبوونی کاتیش گرفت دەبێت بەڵام ئامادەبوونی چەند کەسێک خاوەن بەھرە و ئەزموون و ئەو کەسانەی ھونەر بەبوارێکی گرنگ دادەنێن ، باشترە لەئامادەبوونی خەڵکێکی زۆر کە ئامانج لێی تەنیا ھەر چەندایەتی بێت.
*وەکو مامۆستایەکی وانەی ھونەر تاچەند گرنگی بە وانەکە دەدرێت لە ناوەندەکانی خوێندن؟
– گرنگی دان بە وانەی ھونەری، بە بۆچوونی خۆم لەلای خودی مامۆستای بابەتی پەروەردەی ھونەرییە ئەو دەتوانێت قوتابیەکانی خۆی ھانبدات بەھرە شارەوەکانیان بدۆزێتەوەلە رێگەی کردنەوەی پیشانگاکان بۆیان لە ھەمان کاتدا دەبێ دەستەی کارگێری قوتابخانە پاڵپشتی مامۆستاو قوتابیان بکات، بەدابین کردنی کەرستەو نیگارگا(مەرسەم).
Discussion about this post