شێنێ لە روونكردنەویەكدا هەموو ئەكەسانە بەدرۆ دەخاتەوە كە بەناوی ئەو هەستی خەڵكی شاری سلێمانیان بریندار كردوە و دەڵێ :
سلاو بۆ هەموو خەڵكی كوردستانی ئازیز
گەورەو خۆشحاڵتان كردم ریزو حورمەتم بۆ یەكە بەیەكەتان هەیە لە ئاست گەورەی بەریزتان.
من زۆر خۆشحال بووم كە شەرەفی شاجوانی كوردستان بەم بەخشرا ئەوە فەخرە بۆ من، وەلێرەوە دەمەویت ئەوتان پێرابگەیەنم كە رووننكردنەوەیەك بەناوی منەوە بڵاو كراوەتەوە كە لەویدا قسە بە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی پایتەخی رۆشنبیری وتراوە.
بەدڵنیاییەوە ئەوە من نیم كەسانێنكی نەفس نزم بەناوی منە وە بڵاویان كردۆتەوە. وەمن بەوە زۆر دڵگران بووم ئەوە قەت هەستی من نی یە بۆ خەڵكی شاری سلێمانی.
من سلێمانی و هەموو شارەكانی ترم وەكو رانیەی لانەی لەدایك بوونم خۆش دەوێت، هەربۆیە دەمەویت هەموو لایەك دڵنیا بكەوە كەمن هاتمەوە بۆ كوردستان چاوەڕێ ئەوەم دەكرد بەڵام ویستم هەموو بەر بەستەكان تێك بشكێنم و نەریتێكی نوئَ بێنمە ئاراوە ،بۆئەوەی كوردستانیش شابەشانی ووڵاتانی پێشكەتوو ساڵانە ئەم جۆرە مەراسیمانە تێدا بكرێت .
جارێكی تر چاوی یەك بەیەكتان ماچ دەكەم و هیوای خۆشیتان بۆ دەخوازم .
شێنی عەزیز
هەولێر