شه‌وی رابردوو بۆ یه‌كه‌مینجار شاجوانی كوردستان هه‌ڵبژێردراو، شێنێ عه‌زیز، ته‌مه‌ن 19 ساڵ كه خه‌ڵكی رانیه‌یه‌و له ده‌ره‌وه ده‌ژی، به شاجوانی كوردستان هه‌ڵبژێردرا.
له فیستیڤاڵی هه‌لا ئه‌ربیل، له‌كاته‌كانی كۆتایی شه‌وی رابردوودا، له هۆتێل رۆتانا، رێوره‌سمی ههڵبژێردرنی شاجوانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو. به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له هونه‌رمه‌ندان و قونسوڵی وڵاتانی ده‌ره‌وه له هه‌ولێر.
له‌نێو 43 كچدا كه 12 كچان بۆ پێشبڕكێكه هه‌ڵبژێردران، جگه له شینێ چه‌ند كچێكی تریش خه‌ڵات كران، له‌وانه؛ سارا حسێن، ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ، باڵای ١٦٢ سم و كێشی ٥٩ كگم، وه‌ك شاجوانی به‌رده‌م كامێرا.
ره‌حمه تاڵیب، ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ، به باڵای ١٥٧ سم و كێشی ٤٧ كگم، وه‌ك شاجوانی هاورێیه‌تی.
هه‌روه‌ها گاردینا هاورێ، ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ، وه‌ك هاوه‌ڵی دووه‌می شاجوان. ئه‌ڤین ره‌ئووف، ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ، به باڵای ١٦٨ سم و كێشی ٥٤ كگم به شاجوانی باڵا رێكی هه‌ڵبژێدران.
له كۆتایی رێوره‌سمه‌كه‌شدا تاجی شاجوانی كوردستان خرایه سه‌ر شێنی عه‌زیز ئاكۆ، ته‌مه‌ن ١9 ساڵ، به باڵای ١٧١ سم و كێشی ٥٥ كغم. له‌گه‌ڵ چه‌ندین خه‌ڵاتی تر‌و تاقمێكی ئه‌ڵماس.