لە چەند هەنگاوێکی پتەوو پلانێکی پوختی داڕێژراو بۆ هەنگاونان و برەودان بە کارە هونەرییەکانی ئەمجارەیان شێرکۆ مەریوانی لە نوێکردنەوەی ئاواز و شێوازی مۆدێرن ناوەستێت و بە بەرهەمێکی نوێوە لە ئایندەیەکی نزیک بە گوێگرانی موزیک دەڵێت ( بەسە) !!.
(بەسە) گۆرانییەکی فۆلکلۆری کۆنی کوردییە و بەشێوازێکی مۆدێرن نوێ دەکاتەوە. کاری دابەشکردنی موزیک لەلایەن هونەرمەند چیا مەدەنی بۆ دەکرێت وە کاری میکس لەلایەن هونەرمەند دیدەن بۆی ئەنجام دەدرێت.
چاوەڕوان دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیک لێرە و میدیا کوردییەکانی تر پێی ئاشنا بن.