هونەرمەندی گۆرانیبێژ شێرزاد نانەکەلی هۆنراوەیەکی هۆشیار عەبدوڵلا بەناوی (هەندەران) لە هەندەرانەوە دەکات بە گۆرانی و کامیرەمەن و دەرهێنەری بە ئەزموون هەردی عومەر کاری دەرهێنانی کلیپەکە ئەنجام دەدات. دابەشکردنی موزیک لەلایەن هۆگر عەزیز لە تۆمارگای سۆڵۆ لە هەولێر بۆ دەکرێت و چاوەڕانیش دەکرێت لە ئایندەیەکی زۆر نزیک لە کەناڵەکان بێتە دیتن.
نانەکەلی ماوەیەک بەر لە ئێشتا بەسەردانێکی هونەری لە کوردستان بوو توانی چەند کارێک لەوێ جێبەجێ بکات یەکێک لەم کارە هونەرییانەی تۆمارکردنی گۆرانی (هەندەران) بوو.