ده‌مێک ئامه‌رتات ماچی ئه‌کا و
سپێده‌یه‌ک له‌گه‌ڵ تیرۆژه گه‌ڕۆکه‌کاندا
ژووره‌که‌م پڕ له ئه‌شق ئه‌کا
ده‌مێک له خۆیه‌وه توڕه ئه‌بێ و
خه‌م ڕائه‌سپێرێ ماچم کا
زۆر جار به ئه‌ستێره ئه‌ڵێ
بێته به‌ر لاواچی ژووره‌که‌م و
له بری چاوی بۆم بڕوانێ
هه‌نێ جاریش بێ باکانه
هانی ده‌ریای ئازار ئه‌دا
بمخنکێنێ
هه‌رچی ئه‌که‌م لێی تێناگه‌م
ئه‌و خۆشی نازانێ چی ئه‌وێ
ڕۆژێ ئه‌ڵێ ئیتر ته‌واو
من له بیرم کردی
که‌چی ئێواره‌که‌ی دێت وئه‌ڵێ
هه‌تا ماوم تۆم خۆش ئه‌وێ
خۆزگه ئه‌متوانی وه‌ک ئه‌و
به پێکێ خۆم له‌م دونیایه
بێ ئاگا که‌م
بچمه ئامێزی ڕۆمانێکی پڕ له ڕاستی و
هه‌ر له‌وێدا ماڵئاوایی له‌و و
له‌م که‌وکه‌بی درۆیه که‌م
کاتێ دڵم پڕ گومانه
دێت به ناسک ترین گۆرانی
پڕ له بڕوام ئه‌کات
که‌چی که هه‌ست ئه‌کا خۆشم ئه‌وێ
له خۆی بایی ئه‌بێ و
دڵم به‌ره‌و کهنارهبێ کۆتاییه‌کانی
چاوه‌ڕوانی ئه‌بات
ئه‌ڵێ بیست هه‌زار کچم خۆش ویست و
ته‌نها ئاشق به تۆ بوم
مه‌له‌م له چاوی زۆردا کرد و
له دییه‌ی تۆدا نوقم بوم
دواییش دێت و ئه‌ڵێ
هێنده‌ی ئه‌شقم ڕقم لێته
ئێ ده ئیتر من چی بکه‌م
له‌گه‌ڵ هه‌ڵچونی ئه‌م شێته؟
خۆشم ئه‌وێ و بێزارم لێی
زۆر سات پڕ به دڵم
حه‌ز به کوشتنی ئه‌که‌م
دواتر گۆرانییه‌کم بۆ ئه‌نێرێ و
وام لێ ئه‌کا خێرا
داوای لێ بوردنی لێکه‌م
ئه‌مشه‌و به ئه‌ستێره‌یه‌کم وت پێی بڵێ
کچێ ئاشقته و پێویستی پێته
وه‌ک خۆت شێته
گومان له دڵی ده‌رکه و
ڕێ به زارت مه‌ده بڵێ ڕقم لێته
با دونیا بزانێ خۆشت ئه‌وێ
ئه‌ویش له شیعرێکا بۆت ئه‌نوسێ
خۆشم ئه‌وێی شێته
کانی هه‌ڵه‌بجه‌یی