خانەی میدیا فۆڵکس کە کۆمەڵەیەکی کەلتووری کوردییە لە شاری نۆرنبێرگ لە ئەڵمانیا لە رۆژانی 12- 16 ئایار هەڵدەستێت بە سازکردنی چەند چالاکییەکی کەلتووری و هونەری. بە پێی ئەو بەرنامەیەی کە لە ماڵپەری تایبەت بەم بۆنەیە بڵاوکراوەتە، بریار وایە رۆژی 12 ئایار چالاکییەکان بە کۆنسێرتی هونەرمەند تارا جاف دەست پێ بکات. هاوکات گروپی هەڵێەرکێی خانەی میدیا فۆڵکس چەند تابلۆیەکی شایی پێشکەش دەکەن.
لە رۆژی دووەمی چالاکییەکەش چەند پسپۆرێکی کورد دەستنیشان کراون بۆ قسەکردن لەسەر دووا پێشهاتەکانی دۆزی کورد لە تورکیا و زمان و کەلتوری کوردی. لە رۆژی 14 ئایار فیلمی “کیسەڵەکان دهفڕن” لە دەرهپنانی بەهمەنی قوبادی نمایش دەکرێت و دواتریش ئێوارە خوانێکی کوردەواری ساز دەکرێت. محەمەد ئاکباش و سەنگول بە هاوباشی لە رۆژی 15 ئایار کۆنسێرتێک پێشکەش دەکەن و واش چاوەروان دەکرێت کە گروپی شانۆیی تیاترۆ ئاسمین کە لە شاری هامبۆرگەوە دێن؛ بە پارچە شانۆیەک بەر لە دەستپێکردنی کۆنسێرتەکە دەرکەون. هەروەها لە دووا رۆژی ئەم چالاکییە کەلتورریە ، هونەرمەند شڤان پەروەر میوانی شانۆ دەیێت و دواتریش گروپی رێگای میزۆپوتامیا کە گروپێکی مۆدە شۆ یە چەند مۆدێلێکی کوردی کلاسیک و مۆدێرن نمایش دەکەن.