فەلاح ئەحمەد:
جوانە دەستان خۆش بێت جوان و باشتر پێشوازی لێبکەن،،ئەو لەوانەیە شایستەی لەوە زیاتر بیت،،فەرشی زەرد و سەوزی بۆ ڕابخەن باوی فەرشی سوور نەماوە چونکە هەموو کوردستان پڕە داهێنەر و بلیمەتی سیاسی و پسپۆڕی ڕاگەیاندن و جوانترین سیستەمی لێخوڕینی ترۆمبیلی تێدایە،،
بە شمشالەکەی قالە مەرەوە بەخێرهاتنی بکەن یان شیعرەکانی گۆران جوان جوان وەسف و سەنای بکەن،،ئەو گۆرانی لە بێژێکی برا عەرەبەکانمانە[ هەتا هەتا هەتاییە کورد و عەرەب برایە،،] ببوورە مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد گیان گۆڕ هەڵتەکێنە ببینە ئێمە مێژوومان شاهید نی یە هەر کورد نەبووین و هەر کوردیش نابین بێگانە پەرەستین،،،پارێزگاری هەولێرەکەی سەعید کچکەو سەرداری سۆفی سەعی پێشوازییەکەت باش نەبوو کەمێکی تر دەبووایە سەرت بۆ دانەواندایە نەبادا برا عەرەبەکانی رۆژانی ئەنفال و کیمیابارانی هەلەبجە لێمان زیوور بن..!!! زیاتر رەسمی جوانی لەتەکدا بگرن پێدەچێت ئەم گۆرانی بێژە موحتەرەمە لە زۆر گۆرانی بێژەکانی تری ئێمەی کورد قۆز و باڵا بەرزتر بێت،،لای خۆتان لە فەیزوڵا ببورن لە فەسبووک بڵاوی بکەنەوە،،کاروانی ترۆمبێل و ماشینەکان جوان ڕیزبەند بکەن با کەموو زیادی نەبێت پرنسیپ ڕەچاو بکەن با پێمان نەڵێن ئێوە میرنیشیان با جوانتر بێت لە وشەی شیعرەکانی شێرکۆ کفن زەرنەبووەکەمان،،
خوێنەرانی بەڕێز برادەران و هاوڕێان،،،!! بەجۆرێک پێشوازی لەو گۆرانی بێژە[ راعیب غەلامە ببوورن خەلەتیش مەلا ئەکات،،ڕاغیب عەلامە ] کراوە کە ئەنەمما ئاوازی شیوەنەکەی ئەو هونەرمەندی خۆشەویستی هەلەبجە کاکە میدیا حسێن،،راغیب عەلامە بۆی دانابووبێت،،مافی خۆتانە میدیا و نموونەی میدیا حسێنەکانی تریش فەرامۆش بکەن نەکەن ڕەسیان لەتەکا بگرن هەر باسیشیان مەکەن،،چونکە کەس ناتوانێت لە ئاستی ئێوەدا فززە بکات،،هەر کەس بڵێت لەل خێرا پێی دەڵێن تۆ ئۆپۆزسیۆنیت،،،خوا بەو سەرەوەیە من گٶران خواز نیم و قەتیش هەر نابم،،ڕیزم بۆیان هەیە بەڵام بەهەلەبجە قسەم بە گۆڕی باوکم زۆر جار ناحەقی گۆڕان ناگرم کە هەندێ ڕاستی ئاشکرا دەکات،،،کورەدەی گوێمەدەنێ خۆتان حوکومەتن باڵادەستن،،بڕیاردەرن کۆنترۆڵی هەموولایەکتان کردووە بە دڵی خۆتان ئێوە چین ئەی خەزەبینە؟؟؟،،خۆتان وڵات بەڕێوە دەبەن،،خۆتان پارەی نەوت و میلەتان لەبەردەستدایە،،ئێوە خاوەنی ڕاگەیاندنن،، خاوەنی دەیان هەزار دۆنمی زەوین سەرۆک شارەوانیەکان بە دڵی خۆتان ئەکەن بەس گەشتی خێزانییان بۆ دابین بکەن هەموو شتێکتان بە قسە دەکەن،،،گشت زەوی کشت و کاڵییەکان بەسەریانا دابەشی بکەن ئەوانە گۆرانی بێژن نەک گاڵتە!! بیاندەنێ ئێوە ڕاست ئەکەن میلەتت درۆ ئەکات ئەوان بۆ پرۆژەی ئاوەدان کردنەوە هاتوونەتە کوردستانەوە..
ئەی خۆشەویست حوکومەتەکەمان؟؟ هەر زۆر زۆر ئاساییە بەعس ئاسا پێمان بڵێن [ فیل ئەفڕیت بەڵام بە نزمی] ،،،هەمان شت لە سەتەلایتەکانتاندا بڵاوی بکەنەوە و بڵێن ئاوازی شیوەنەکەی میدیا حسێن بۆ هەلەبجە لە ساڵی ١٩٨٨ کاکە ڕاغیب عەلامە لە ڕیی سکایپەوە بۆ میدیا حسێنی دانەوە و هەر خۆشی ئامادەی موزیکەکەی بۆ کردووە،، من ئەحۆلیش دەڵێین واتە راستە بەس ئەوکاتە سکایپ نەبوو بەڵام پێ دەچێت بە فاکس ناردبێتی.
فەلاح ئەحمەد