ئەمشەو لەناکامیمدا گورزێک ئەوە شێنم
یاخوا بەر ئەوکەسەنەکەوێت کە خۆم هەلی ئەسەنگێنم
ئەوە چەند رۆژێکە چاودێرە لەلام
بەلام ناتوانم ئەگەر هێخەی بەر سنگم نەدرێنم
وەک قۆزاخەی کرمی ئاورشمی
شیلەی سنگم نەدوێنم
دەوەرە و با هەلسەنگێنم، بزانم لەناکامیمدایە
یاخود !! لە چیرۆکی ئەو ڕەشتە بێنرخیەدایە
گەر کیژێکت دەوێ ئەوە من سەد جار تۆم دەمەوێ
نەعلەتی شەیتان بکەم لەم هۆسەیە
یاخود فیکری خۆم بەدووربکەم
دەوەرە ئەی باڵ هەنگی ویزەییم
دەوەرە ئەی پەپوولەی بەر پەنجەرەی
هەمیشە گەشاوەم
تاوێ لەنێو بالەکانتا بمنوێنە
با بەدەر بم لەم دروێنەیە
لەجۆگای حەزێکی شێت خۆت مەدوێنە
بۆچی هاتی !
ئەگەر هاتی بەم ناوەختە
خۆ من شەوانە خەریکی چیرۆکی تازەم
وابزانم زۆر درەنگ بوو
پەڕەی دل تازە جێی بۆ تۆ نەماوە
هەمیشە لەگەل ئاونگی حەزم
تنۆک ئەڕژێنێ بەرەو گەڵایەکی تر
جیتر تۆ نالاوێنێ
هەرگیز بۆنم بۆ تۆ نەماوە
مەیە پێش پەنجەرەی ڕووخسارم
با بە ئارامی تاوێ لەگەڵ دیدارم دانیشم
سارا رەشید ئەفەندی
٣٠/١٠/٢٠١١
لوبیک