بێگومان شیعر وه‌ك ژانرێك, ره‌نگدانه‌وه‌ی دنیابینی شاعیره, په‌یوه‌ست به‌و قۆناغوههڵومهرمهجه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی شاعیر تیایدا ده‌ژیت. به‌و مانایه‌ی نووسینی شیعر هێنده‌ی كردارێكی خودیه , بابه‌تی نییه.واته په‌یوه‌سته به ئاگایی زه‌ینی شاعیره‌وه. به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نییه كه رووداو‌و دیارده‌كانی ده‌وروبه‌ر كار نه‌كه‌نه سه‌ر ئه‌و كرداره خودیه , به پێچه‌وانه‌وه هه‌میشه شیعر له زۆر ههڵومهرجوكاتدا ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و واقیعه بوه, كه شاعیر تیایدا ژیاوه‌و رووداوه‌كانی بینیوه.واته به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان گوزارشت بوه له‌و زهمهنو مێژووه‌ی شیعره‌كه‌ی تیادا نووسراوه. له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌ش ده‌بینین, كه‌م نین ئه‌و شیعرانه‌ی ره‌نگدانه‌وه‌ی واقیعی مێژوویی‌و زه‌مه‌نی رووداوه‌كان بوون. به راده‌یه‌ك كه زۆر جار رووداوێك له ئاستی روودانی‌دا وه‌كو خۆی له شیعردا ره‌نگیداوه‌ته‌وه به ئه‌دگاره مێژوویه‌كانیه‌وه,به‌ڵام له چوارچێوه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی.واته شیعر دێت رووداوێكی سیاسی یا مێژوویی, سه‌ر له‌نوێ له بونیادی ده‌قدا ته‌وزیف ده‌كاته‌وه. لێره‌وه‌ش په‌یوه‌ندی نێوان شیعر‌و زه‌مه‌نی فیزیكی دروست ده‌بێت. بێگومان مه‌به ستی ئێمه‌ش له زه‌مه‌نی فیزیكی به مانه كاتیه كه‌یه‌تی. واته رۆژو ساڵ‌و مانگوكاتی دیاریكراو. هه‌ڵبه‌ته شیعر وه‌ك تێكستێكی نووسرا,له هه‌ڵومه‌رجێكی مێژوویی دیاریكراودا, ده‌بێته به رههمی زه‌مه‌نێكی مێژوویی. به‌و مانایه‌ی خودی ئه‌و تێكسته له كاتێكدا نووسراوه, په یوهست به مێژووێكی دیاریكراو, وه‌ك ئه‌وه‌ی زۆر جار له په‌راوێزی شیعره‌كه‌وه ده‌یبینین, كه تیایدا ئاماژه به زه‌مه‌نی نووسینی شیعره‌كه ده‌كرێت.به‌ڵام به بۆچوونی من شیعر به‌ر له‌وه‌ی به‌رهه‌می زه‌مه‌نێكی مێژوویی بێت, به‌رهه‌می زه‌مه‌نێكی ده‌روونییه.به‌ومانایه‌ی له سه‌ره‌تادا په‌یوه‌سته به پرۆسه‌ی ئاگایی هزری شاعیره‌وه,دواتر كونتاك له‌گه‌ڵ زه‌مه‌نه مێژوویه‌كه ده‌كات. كاتێكیش سه‌یری به شێك له ئه‌زموونی شیعری شاعیرانی كورد ده‌كه‌ین, ئه‌و راستیه‌مان به رچاو ده‌كه‌وێت.به‌ومانایه‌ی زۆرجار له هه‌ندێك تێكستی شیعریدا, زه‌مه‌نی ده‌روونی له پێشه‌وه‌ی زه‌مه‌نی مێژوویه. بگره به شێك له شاعیرانی ئێمه(كه دواتر ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ین) له شیعره‌كانیاندا, ئاماژه بۆ دیارده‌یه‌ك رووداوێك ده‌كه‌ن, كه له ئاستی مێژوویی‌دا له‌و كاتدا بوونی نه‌بووه, وه‌لێ چه‌ندین ساڵ دوای ئه‌و مێژووه دیارده‌كان سه‌ر هه‌ڵئه‌ده‌ن.واته شاعیرانی ئێمه له رێی زه‌مه‌نی دهروونیوپرۆسهی ئاگایی نووسینی شیعریه‌وه, گوزارشت له دیارده‌ی زه‌مه‌نێك ده‌كه‌ن ره‌نگه چه‌ندین ساڵی تر ئاسه‌واره‌كانی له‌سه‌ر كۆمه‌لگا ده‌ربكه‌ون.یاخود له‌و كاتدا بوونیان به‌و شێوه‌یه نه‌بێت,كه‌چی ئه‌وان له شیعردا به رجهستهیان كردوه. بێگومان ئه‌مه گوزارشته بۆ فراوانی دنیابینی شاعیرانی ئێمه, له ئاست دیارده‌كانی ژیاندا ئه‌مه له لایه‌ك, له لایه‌كی تره‌وه هێمایه بۆ په‌یوه‌ندی نێوان شیعر‌و زه‌مه‌نی ده‌روونی شاعیر, كه په‌یوه‌سته به‌و چركه ئاگایی‌و نائاگایانه‌ی شاعیر تیایدا ده‌قێك ده‌نووسێت.
بێگومان كاتێ شاعیرێك شیعرێك ده‌نووسێت, خودی ده‌ق په‌یوه‌سته به‌و چركه ئاگایانه‌ی شاعیر تیایدا شیعر ده‌نووسێت. به ده‌ربرینێكی تر له پرۆسه‌ی نووسینی شیعردا شاعیردادهبرێت لهوزهمهنه مێژوویه‌ی له‌و كاتانه ئه‌و تیایدا ده‌ژیت. ئه‌مه به‌و مانایه نییه رووداو دیارده‌كان كار له دنیابینی نه‌كه‌ن‌و ره‌نگدانه‌وه‌یان نه‌بێت له هزرو ئه‌زموونی شیعری ئه‌و, به پێچه‌وانه‌وه به‌لكو مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه مه‌رج نییه خودی ئه‌و كاره‌سات‌و دیارده‌وه رووداوانه, له‌و كاتدا ئه‌و كاریگه‌ریه تیه جێبێڵن.به‌ڵكو ده‌شێ دوای زه‌مه‌نێكی تر ئه‌و ره‌نگدانه‌وه‌یان هه‌بێت.بۆنموونه قه‌سیده‌ی (لاوكی هه ڵبجه) كه یه‌كێكه له شاكاره‌كانی شیعری كوردی, چه‌ند ساڵێك دوای مه‌رگه‌ساتی هه‌ڵه‌بجه نووسراوه, نه‌ك خودی ئه‌و زه‌مه‌نه مێژوویه‌ی كاره‌ساته‌كه‌ی تیادا روودا.واته شاعیر زه‌مه‌نی فیزیكی به لاوه دهنێتو له رێی زه‌مه‌نی ده‌روونی خۆیه‌وه, جارێكی تر ده‌چێته‌وه سه‌ر ئه‌و كاره ساته‌و به هه‌موو تراژیدیاكانیهوله شیعردا به‌رجه‌سته‌ی ده‌كات. لێره‌وه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه شیعر وه‌ك كرده‌یه‌كی خودی, به‌ر له‌وه‌ی به‌رهه‌می زه‌مه‌نێكی فیزیكی بێت, به‌رهه‌می زه‌مه‌نێكی ده‌روونییه. واته سه‌ره‌تا له پرۆسه‌یه‌كی ئاگایانه‌ی نووسینه‌وه سهرههڵئهداتو دواتر په‌یوه‌ست ده‌بێت به واقیع. هه‌ر ئه‌مه‌شه واده‌كات كه كاره ساتێكی تراژیدی گه‌وره, دوای چهندسالێك له روودانی, كار له دنیابینی شاعیرێك بكات له ده‌ره‌وه‌ی ستراكتۆری مێژوویی رووداوه‌كه.دیاره ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه به رجه‌سته كردنوتهوزیفكردنی رووداو‌و دیارده‌كان نییه له شیعردا, وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌یه. به پێچه‌وانه‌وه مه‌وداو ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌ودیاردانه گرنگه لهفۆرمێك, به‌ده‌ر له‌و فۆرمه دیاریكراوه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی تێكستی شیعری هه‌یه تیان. به‌ده‌ربرینێكی تر شیعر وه‌ك ئه‌زموونێكی نووسین, سه‌رله‌نوێ وێنه‌كان به‌رجه‌سته ده‌كاته‌وه له شیعردا . لێره‌وه‌ش ده‌شێ ئه‌و وێنانه وێنه‌ی واقیعی هه ست پێكراوبنوبه پێچه‌وانه‌وه‌ش هاوكات وێنه‌ی ناروون بن. یاخود له شیعردا گوزارشت له پرسێكی كۆمه‌ڵایه‌تی بكرێت كه‌ره‌نگه له‌و سهردهمو كاتدا هه‌ربوونی نهبێتو زه‌مه‌نێكی تر ده‌ربكه‌وێت.بۆنموونه ئه‌گه‌ر سه‌رنج له به شێكی ناوه‌رۆكی شیعره‌كانی قۆناغی دوای شكستی شۆرشی كورد بده‌ین له هه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا,ده‌بینین په‌یامی به‌شێكی زۆر له‌و شیعرانه, په یامی سه‌ركه‌وتنی شۆرشوسهرلهنوێ هه‌ستانه‌وه‌یه,له كاتێكدا زه‌مه‌نێكی درێژ دوای ئه‌و شیعرانه شۆرش سه‌ركه‌وت.كه‌واته ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ست به ناوه‌رۆكی ده‌قێكی شیعریه‌وه زه‌مه‌نی ده‌روونی شاعیره. به‌و مانایه‌ی روانگه‌و دنیابینی شیعریانه‌ی ئه‌وه, بۆ ده‌وروبه‌رو دیارده‌كانی ژیان.چ ئه‌وانه‌ی روویان داوه یاخود نه هاتونه‌ته ئاراوه. ئه‌مه‌ش ئه‌و ده‌لاله‌ته ده‌گه‌یه‌نێت, كه شیعر وه‌ك تێكست به‌رله‌وه‌ی په‌یوه‌ست بێت به زه‌مه‌نێكی مێژووی, یاخود بابهتوشوێنگهی ژیانی شاعیر ئه‌وا په‌یوه‌سته به خود‌و دنیابینی تایبه‌تیانه‌ی شاعیر, لهوسهردهموههڵومهرجهی تیایدا ده‌ژیت.كه‌واته تێكستی شیعری به‌رهه‌می خودی ئه‌و دنابینیهی شاعیره, له پرۆسه‌یه‌كی ئاگایی هزریو نائاگاییدا.لێره‌وه‌ش مه‌رج نییه كاتێ شاعیرێك له‌زه‌مه‌نی خۆیدا, گوزارشت له دیارده‌یه‌ك یان رووداوێك دهكاتوله شیعردا به‌رجه‌سته‌ی ده‌كات, له بنه‌ره‌تدا بهومهبهستهوبۆ ساتی ده‌ركه‌وتنی خودی ئه‌و رووداوه گوزارشتی لێكردبێت. به ده‌ربرینێكی تر كاتێ ئاماژه بۆ دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له شیعردا ده‌كرێت, ره‌نگه ئه‌و سات به‌و شێوه‌یه بوونی نه‌بووبێت. لێره‌دا ئه‌و پرسیاره دروست ده‌بێت , كه‌واته بۆچی شاعیر ئاماژه به رووداوێك یاخود دیارده‌یه‌ك ده‌كات,كه به ئه‌ندازه‌یه‌كی به‌رفراوان بوونی نییه؟بێگومان وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره په‌یوه‌سته به زه‌مه‌نی ده‌روونی شاعیره‌وه كه ئێمه باسمان كرد. زه‌مه‌نێك كه له دنیابینی شاعیره‌وه وێنای رووداوه‌كان ده‌كات.لێره‌وه‌ش خودی ئه‌و وێناكردنانه له هه‌ندێ كاتدا ده‌چنه خانه‌ی كردارێكی هزریه‌وه كه پێی ده‌وترێت پێشبینی رووداوه‌كان.ئه‌گه‌رچی مه‌رج نییه شاعیر به ئاگایی هزریه‌وه, وێنای ئه‌و رووداوانه بكات. به ده‌ربرینێكی تر كاتێ خوێنه‌ر وێنه‌ی سه‌رده‌مێك, یاخود دیارده‌یه‌ك یاخود رووداوێك, له بونیادی تێكستێكی شیعردا ده‌بینێت,كه له‌رووی زه‌مه‌نی سهرههڵدانودروست بوونیانه‌وه, ده‌كه‌ونه سهردهمو قۆناغێكی تر, ئه‌وا مه‌رج نییه شاعیر له بنه‌ره‌تدا, خه‌یاڵی لای خودی ئه‌و دیاردانه بووبێت, یاخود له‌و سه‌رده‌مدا بوونیان هه‌بێت, به پێچه‌وانه‌وه چونكه كرداری نووسینی ده‌قێكی شیعری په‌یوه‌سته به‌زه‌مه‌نی ده‌روونی شاعیره‌وه ئه‌وا دیارده‌كان په‌یوه‌ندیان بهزهمهنه مێژوویهكهوه نامێنێت. به‌ومانایه‌ی له كات‌و ساتی نووسینی شیعردا, به ته‌نها زهمهنو جیهانی نێو ناخودونیابینی شاعیر ئاماده‌یه, به ده‌ر له زهمهنو قۆناغه مێژوویه‌كه.هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه به‌و مانایه نییه, كه ئیدی شیعر وه‌ك ده‌ق له ده‌ره‌وه‌ی كاریگهریهتیهكانی ژینگه‌و ژیانی شاعیر بێت, چونكه له هه‌ندێ كاتدا ده‌قی شیعری ده‌بێته, وێناكردنێكی دیكه بۆ بوون‌و ژیان په‌یوه‌ست به واقیعه‌كه. وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له بنه‌ره‌تدا هه‌ن.وه‌لێ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا له شیعر وێناكردن‌و گوزارشتكردنێكی دیكه هه‌یه بۆ دیارده‌كانی ژیان, كهرایهلهكانی په‌یوه‌ستن به جیهانی نائاگایی شاعیروروانگهو دنیابینی ئه‌و بۆ سروشتودهوروبهر.به‌ده‌ربرینێكی تر شاعیرلهو كاتانه‌دا,ته‌نها وێنای ئه‌و زه‌مه‌نه ده‌كات, كه له خهیاڵو بیری ئه‌و دایه, به‌ده‌ر له‌وه‌ی چه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌و واقیعه‌دا یه كانگیر ده‌بێت, كه ئه‌و له ئاستی زه‌مه‌نی فیزیكیدا تیایدا ده‌ژیت.دواتر له پرۆسه‌ی خوێنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌قه, له لایه‌ن خوێنه‌ره‌و په‌ی به‌و گوزارشتكردنانه ده‌بردرێت, كه شاعیر ئاماژه‌ی پێداون. واته له نێوان زه‌مه‌نی ده‌روونی ئه‌و كاتی شاعیر‌و زه‌مه‌نی فیزیكی ئێستادا, وێنه‌و ئاماژه‌كان ده‌رده‌كه‌ون له شیعردا.له‌و روانگه‌یه شه‌وه كاتێ به سه‌ر ئه‌زموونی شیعری به شێك له شاعیرانی كورد دادهچینهوه,باشتر ئه‌و په‌یوه‌ست بوونه به زه‌مه‌نی ده‌روونیه‌وه ده‌بینین. به راده‌یه‌ك كه بۆ ئێمه جێگه‌ی سهرنجورامانه به‌وه‌ی كه چۆن شاعیرێك نێو سه‌ده زیاتر, مرۆڤی له مه‌رگه ساته‌كانی دیارده‌یه‌ك هوشیار كردۆته‌وه‌كه چه‌ندین ساڵ دوای ژیان‌و مه‌رگی ئه‌و سه‌ری هه‌ڵداوه.بۆنموونه بێكه‌سی شاعیر له شیعرێكدا ده‌ڵێ:_
تف له عیلم‌و سه‌نعه‌ت‌و سه‌د كاره‌با…
مه‌رحه‌با ئه‌ی جههلووهحشهت مه‌رحه‌با!!!
بێگومان شاعیر نیوسه‌ده زیاتر به‌ر له‌ئه‌مرۆ, ئه‌و شیعره‌ی نووسیوه . له سهردهمێكدانهتهكنهلۆژیا به‌و شێوه‌یه بوونی هه‌بوه, نهژیانیش به‌وشێوه‌یه‌ی ئێستا پێشكه‌وتوو مۆدێرن بوه. بگره دیارده زانستی‌و پیشه‌سازیه‌كان, هه‌ر له ئارادانهبوونه. چونكه سه‌رده‌مێكی دواكه‌وتوو ناپهرهسهندووبوه. به‌ڵام كاتێ ئێمه وه‌ك خوێنهردێین, واقیعی ئه‌مرۆی كۆمه‌ڵگای كوردی, له ژێر رۆشنایی ئه‌و شیعره‌ی بێكه‌س هه‌ڵده‌سه‌نگێنین, ده‌بینین بێكه‌س له رێی زه‌مه‌نی ده‌روونی خۆیه‌وه باس له بابه‌تێك ده‌كات, كه له ئێستای زه‌مه‌نی فیزیكیدا له نێو ئێمه‌دا بوونی هه‌یه.له‌واقیعی ئه‌مرۆماندا ته‌كنه‌لۆژیا نه‌ك هه‌ر ئامرازێك نییه بۆ پێداویستی‌و به خته‌وه‌ری مرۆڤ, بگره خۆی له خۆیدا مه‌رگه سات‌و تراژیدیایه‌كی گه‌وره‌شه بۆ مرۆڤ. ته‌كنه‌لۆژیا له ئێستادا له نێو كۆمه‌ڵی كورده‌واریدا,فاكته‌ری سه‌ره‌كی پشێویی‌و ئاڵۆزیوتێكدانی شیرازه‌ی ژیانی مرۆڤوكۆمهڵه بگره ئه‌و هه‌سته‌ی لای مرۆڤه‌كانیش دروستكردوه,كه به‌توندی ره‌تی بكه‌نه‌وه..به‌راده‌یه‌ك له ئێستادا مهرگهساتوتراژیدیایهكی گه‌وره‌ی ژیانی مرۆڤه‌كانه. له‌و سۆنگه‌یه شه‌وه كاتێ ئه‌و ژیانه ساده‌و ساكاره‌ی دوێنێ, به‌راورد ده‌كه‌ین له گه‌ڵ ژیانی جه نجاڵی ئه‌مرۆی مرۆڤه‌كاندا,ده‌بینین, وێرای لایه‌نه پۆزه‌تیفه‌كانی زانست‌و پێشكه‌وتن, وه‌لێ له گه‌ڵیشیدا سه‌رچاوه‌ی ده‌یان رووداومهرگهساته بۆ ژیانی مرۆڤه‌كان. بێگومان لێره‌وه‌ش ئێمه د‌رك به‌و زه‌مه‌نه ده‌روونیه‌ی شاعیر ده‌كه‌ین,كه په‌یوه‌سته به ده‌قی شیعری‌و ده‌كه‌وێته پێشه‌وه‌ی زه‌مه‌ن فیزیكیهكه.بێكه‌س له‌وكاته‌ی ئه‌و ده‌قه‌ی نووسیوه, هه‌رگیز خه‌یاڵی به‌لای ئه‌وه‌دا نه‌چووه كه‌سه‌رده‌مێك دابێت, تهكنهلۆژیاوعیلم ببێته سه‌رچاوه‌ی كاره‌ساته مرۆیه‌كان,به‌ڵام كاتێ ئێمه واقیعی ئێستاوناوهرۆكی ئه‌و شیعره‌ی بێكه‌س هاوتای یه‌كتری ده‌كه‌ین,ده‌بینین شاعیر دروست وێنه جه‌نجاڵه‌كانی سه‌رده‌مێكمان بۆ ده‌كێشێت كه چه‌ندین ساڵ دوای ژیانی ئه‌و هاتونه‌ته ئاراوه. لێره‌وه‌ش ئه‌و په‌یوه‌ست بوونه‌ی شاعیر به‌زه‌مه‌نی ده‌روونیه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت, زه‌مه‌نێك كه له دنیابینی شاعیردا بوونی هه‌یه‌و له‌وروانگه‌یه‌شه‌وه دیارده‌كانی ژیان ده‌بینێت.به‌ده‌ر له‌وه‌ی كه ئاخۆ له واقیعه‌كه‌دا بوونیان هه‌یه یاخودنا.
بێگومان وه‌ك ئاماژه‌مان پێدا دیاره زه‌مه‌نی ده‌روونی له پرۆسه‌ی نووسینی ده‌قی شیعریدا,ده‌كه‌وێته پێشه‌وه‌ی زه‌مه‌نه فیزیكیهكه.به‌ومانایه‌ی شیعر سه‌ره‌تا ده‌ره‌نجامی رامانوبیركردنهوهی شاعیره له ئاست دیارده‌كانی ژیاندا,دواتركونتاك له‌گه‌ڵ رووداو دیارده به‌رجه‌سته یه‌كانی ژیان ده‌كات.لێرهومهرج نییه هه‌موو كات شاعیر,گوزارشت له‌و دیاردانه بكات كه له ئاستی واقیعدا بوونیان هه‌یه,چونكه ئه‌مه په‌یوه‌سته به‌و زه‌مه‌نه‌ی شیعری تێدا ده‌نووسرێت.لێره‌وه‌ش ده‌شێ شاعیر وێنه‌ی سه‌رده‌مێك بكێشێت, كه‌له بنه‌ره‌تدا خودی ئه‌و سه‌رده‌مه نه‌بێت كه ئه‌و تیایدا ده‌ژیت. یاخود ئهدگارودهركهوتهكانی زه‌مه‌نێكی تر ده‌ربكه‌ون. به‌ومانایه‌ی شاعیر گوزارشت له دیارده‌یه‌ك ده‌كات, ده‌شێ بۆ زه‌مه‌نی دوای ئه‌و خوێنه‌وه‌ی بۆ بكرێت.لێره‌وه‌ش شیعر وه‌ك تێكست ده‌كه‌وێته نێوان زه‌مه‌نی فیزیكی‌و ده‌روونیه‌وه. به‌و مانایه‌ی شیعرله سه‌ره‌تادا به‌رهه‌می ئه‌و خهیاڵو زه‌مه‌نه ده‌روونیه‌یه كه له ناخی شاعیردایه,به‌ده‌ر له‌و زه‌مه‌نه مێژوویه‌ی شاعیر تیایدایه.شاعیر كۆی دیارده‌كانی ژیان,به شێوه‌یه‌كی دیكه ته‌وزیف ده‌كاته‌وه‌و له شیعردا به رجهستهیان ده‌كات.ئه‌گه‌رچی مه‌رج نییه ئه‌و په یاموگوتاره شیعریه‌ی شاعیر ده‌ریده‌برێت, له سه‌رده‌می خۆیدا یه كبگرێتهوه له گه‌ڵ واقعی ژیانی ئه‌ودا. بێگومان ئه‌مه تایبه‌تمه‌ندیه‌كی گرنگی مانه‌وه‌ی شیعره وه‌ك تێكستێكی زیندوو, كه هه‌میشه خوێنه‌ر به به‌رده‌وامی بچێته‌وه سهریو خوێنه‌وه‌ی بۆ بكات. بۆ نموونه كاتێ ئه‌و شیعره‌ی بێكه‌س ده‌خوێنینه‌وه, هه‌ست ده‌كه‌ین وه‌ك سۆسیۆلۆژستێك دیارده‌كانی ژیان ده‌بینێت. ئه‌گه‌رله په‌راوێزی ناوه‌رۆكی ئه‌و شیعره‌ی بێكه‌سه‌وه زانست‌و ته‌كنه‌لۆژیاو پێشكه‌وتنه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی مرۆڤایه‌تی هه‌ڵبسه‌نگێنین, ده‌بینین ئه‌و شیعره بێكه‌س هه‌ڵگری گوتارێكی لۆژیكی‌و ئه قلانیه. چونكه ئهقلانیانه دیارده‌یه‌ك ره‌تده‌كاته‌وه كه له بڕی ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی خۆشگوزه‌رانی مرۆڤ بێت له ژیاندا. به پێچه‌وانه‌وه سه‌رچاوه‌ی كاره‌سات‌و نه‌هامه‌تیه‌كانی ژیانه بۆی.دیاره شیعر ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ست بێت به‌و زه‌مه‌ن ده‌روونیه‌ی باسمان كرد, ئه‌وا زه‌مه‌نه مێژوویهكهش كه خۆی له دیارده‌و رووداوه‌كانی ژیانی شاعیر ده‌بینێته‌وه,ره‌نگدانه‌وه‌یان ده‌بێت له هزرو دنیابینی شاعیردا. بۆیه كاتێ شاعیر له‌و سهردهموژینگهیهی تیایدا ده‌ژیت,گوزارشت له دیارده‌یه‌ك دهكاتوهاوشێوهی په‌یامێكی كۆمه‌ڵایه‌تی له شیعردا ده‌یگه‌یه‌نێته كۆمه‌ڵ,مانای وایه گوتاری شیعری له ژێر كاریگه‌ریه‌تی زه‌مه‌نه مێژوویهكهدایهو رووداوه‌كانی ده‌وروبه‌ر ره‌نگدانه‌وه‌یان هه‌بوه له دنیابینی شاعیردا.بۆیه شه رووبه‌رێكی سه‌ره‌كی له پانتایی شیعری كوردیدا,هه‌ڵگری ئه‌و گوتاره‌یه كه ناوه‌رۆكه‌كه‌ی په یامێكی هوشیاریانهو كۆمه‌ڵایه تیانهی هه‌یه.په‌یامێك تاكه‌كان هوشیار ده‌كاته‌وه, له دیارده كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ژیان.له‌و روانگه‌یه شه‌وه له هه‌ندێ كاتدا, هوشیاری شاعیرودرك كردنی به سه‌رده‌م, ده‌كه‌وێته پێشه‌وه‌ی ژیان. به‌و مانایه‌ی دیارده‌یه‌ك ده‌بێته جێگه‌ی رامانی ئه‌و,كه بۆ مرۆڤه‌كانی تر نه‌ك هه‌ر جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته كردن نییه, بگره له‌وانه‌یه دركیشی پێ نه‌كه‌ن. كاتێ سه‌رنجی ئه‌زموونی شیعری كوردیش ده‌ده‌ین,ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه ده‌بینین, كه چۆن شاعیر له ده‌ره‌نجامی هوشیاریه‌وه, ده‌كه‌وێته پێشه‌وه‌ی سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆی, ئه‌گه‌ر چی به شێكی زۆری شاعیرانی ئێمه‌ش له رووی سه‌رچاوه‌ی فهرههنگیو رۆشنبیریه‌وه, په‌روه‌رده‌ی ته‌كیه‌و خانه قاكان بوونه.وه‌لێ دنیابینیه‌كی مهعریفانهیان هه‌بوه بۆ ژیان. دنیابینیهك كه هه‌ڵگری گوتارێكی ره‌خنه‌یی بوه بۆژیانو ده‌وروبه‌ر.لێرهوش زۆرجار ئه‌و هوشیاریو دنیابینیه‌ی شاعیر له رێی زه‌مه‌نی ده‌روونیه‌وه,وێنای سه‌رده‌م دهكاتودیارده ناشرینه‌كان ره‌تده‌كاته‌وه, كه‌ره‌نگه هه‌ندێكیان نه‌ك ئه‌و سات به لكو زه‌مه‌نێكی دیكه ده‌ربكه‌ون. وه‌ك ئه‌و نموونه‌ی شیعری بێكه‌س كه ئاماژه‌مان پێدا, كه بێگومان نموونه‌ی دیكه‌ی شیعری له‌و چه‌شنه‌ش زۆره, كه شیعر له نێوان زه‌مه‌نی فیزیكی‌و زه‌مه‌نی ده‌روونیدا ده‌رده‌خات….
sadiqrwandze@yahoo.com