به‌ندی عه‌لی .. به‌هاری 2011
ماسیه‌کی مێی ڕووت و قووته‌و
له‌به‌ر چاوه بزه‌کانی ئاپۆڕه‌یا شه‌رم ئه‌کا
بۆیه ته‌نیا له‌خه‌ڵوه‌تی ته‌نیاییا
فرسه‌ت له‌پاسه‌وانه‌کانی زه‌مه‌ن دێنێ و
ئه‌بێته میوانی دره‌نگ وه‌ختی
شه‌وی لانه‌وازێ
ماسیی شیعر
هه‌نێ جاریش
له‌نامه یاساغه‌کانی
ڕێکخستنه نهێنیه‌کانی شار ئه‌چێ
له‌پشکنینی بازگه‌کان ئه‌ترسێت و
سڵ له‌چاوی چاودێره‌کانی ئه‌هریمه‌ن ئه‌کاته‌وه
بۆیه ئاسان یه‌خه‌ی خۆی
ته‌سلیم به‌هه‌موو ده‌ستێ ناکا
نامه‌ی شیعر
هه‌نێ جاریش
لهپهریهکانی ئاسمان ئه‌چێ
یان فریادڕه‌سی خه‌مێکه
یان که‌له‌بچه ئه‌نێته ده‌ستی روحێکی
داواکراو له‌دادگای میهره‌بانه‌وه
له‌هه‌ردوو حاڵه‌تا ، پهرییهو
هه‌موو چاوێ په‌ی به‌فڕینی ئه‌و نابات
په‌ریی شیعر
هه‌نێ جاریش
ڕه‌نگاڵه‌یه‌کی یاخیه‌و
که‌یفی بهقهفهزی ئاڵتوونی والی نایه
دانی ئه‌ڵماس و یاقووتی بۆ بڕێژی
ماڵی نابێ و خه‌و بهفڕینهوه ئه‌بینێ
ئاخر هه‌ر خۆی ته‌بعی وایه
ته‌یری شیعر
هه‌نێ جاریش
کۆرپهیهیهکی له‌دایک بووی ماخۆلانهو
له‌سه‌ر سنگی دایکی نه‌بێ ئۆقره ناگرێ
بۆیه هه‌رده‌م ئه‌بێ شاعیر
دوور له‌چاوی پیسی ڕه‌قیب
مه‌مکی ڕووتی ئاماده بێ بۆ شیر پێدان
تاوه‌کو ئه‌و گه‌وره ببێ و
سه‌وز ببێ و چرۆ بکات
توفلی شیعر
هه‌نێ جاریش ، له‌مل ئه‌کرێت
یاوه‌کو په‌تی سێداره
یاوه‌ک مه‌دالیه‌ی ڕێز لێنان
ملوانکه‌ی شیعر