حازم کوردە سوید – ستۆکھۆلم
شیرین تەشی دەرێسێ ، گۆرانی مامۆستای گەورەی کورد مەزھەری خالقی لە ساڵی ١٩٦٠ وە گوتویەتی و ھەرگیز کۆن نابێت !
ھەر کاتێک گوێی لێبگری ، ھەروەک وایە دوێنێی ووتبیت ! گۆرانیەکە بە ووشەو بە ئاواز و بە ھەست و بە گەورەیی ئەو زاتە گەورەیەی مەزھەر ، تا درێژانێک لە مێژو کۆن نابێت !
بەشێکی گەورەی دیرۆکی میللەتێک ، لە سۆزو ھونەر و ئاوازی ئەو میللەتە ھەڵئەقوڵێت.
من ھەروەک چیرۆکی ئەم ھۆنراوەم بیستوە ھەندێک ئەڵێن ھی وەفاییە ھەندێکیش ئەڵێن ھی وەلی دێوانەیە ،من زیاتر مائیلی ئەوەم ھی وەلی دێوانە بێت ، چونکە ھۆنراوەکە دێوانەییە و پتر ئەشێ ئی مام وەلی دێوانە بێت!
بەر ھەر حال ھیچ کەس جیاواز نیە کە ئەم ھۆنراوە یەکێکە لە جوانترین تێکھەڵەی وەسف و جوانی و ئەندێشەو
ھۆنراو کە تا ئێستاش دڵی ملیۆنەھا گەنجی کورو کچ پیرو گانج ئەکولێنێتەوە بۆ خۆشی و خۆشەویستی !
من کە بیستومە ( بەبێ سەرچاوەیکی باوەر پێکراو ) کە گۆیا کوێخای لادێیەک بەدوای وەلی دێوانە ئەنێرێت کە نامەیەک بۆ کوێخای دێیەکی دیکەی دوور بنوسێ ( چونکە لەو سەردەمە دا خوێندەوار دەگمەن بووە)
کوێخاش کچێکی زۆر قەشەنگی بێووێنەی ئەبێت بە ناوی شیرین کە لە پەنجەرەی ژوری سەرەوەی روو بە رووی باوکی و وەلی دێوانە ئەبێت و تەشی ئەرێسێت ،
ھەر کە کوێخا دەست بە قسەکانی ئەکات بۆ نامە نوسین لە لایەن وەلی دێوانە ، مام وەلی لە دیمەن و نیگای ئەم کچە سەرسام ئەبیت و تەواو شێت ئەبیت و ئیلھامی شیعری بۆ دێت !
ئیتر کوێخا چی لەدەمی دەر ئەچێ ، وەلی ھەر خەریکی نوسینی شیعرەکەی ئەبێت کە بەم شێوەی خوارەوەی
شیرین تەشی دەرێسێ
لەسەروی قامەتی یار، عەتر و عەبیر دەباری
دڵانی خستە لەرزە، لەرەی مەمکی ھەناری
مەست مەست بە نیمنیگاوە، دوو نێرگسی خوماری
بە خەندە زوڵفی لادا، لەسەر عوزار و زاری
دونیا بە ئیتیزاری، شیرین تەشی دەڕێسێ
ھاوار شیرین گیان، ئامان شیرین گیان
تەشی وەکو دڵی من، لە دەستی ئەو دەلەرزی
چەند جوان و دڵڕفێنە، ئافتاب و تەور و تەرزی
کاتێ کە بۆ سەر ئاوێ، زولفی لە سەرووی بەرزی
کە شەو بەیانی بەردا، گوڵ و وەنەوشە باری
دونیا بە ئیتیزاری، شیرین تەشی دەڕێسێ
ھاوار شیرین گیان، ئامان شیرین گیان
پەنجەی بە چەشنی شمشاڵ، دوو دەستی پڕ لە خرخاڵ
ڕوومەت سپی، دوو لێو ئاڵ، پەرچەم سیاھـ بوو چاو کاڵ
وەک ڕەنگی نەخشی مانی، باڵا و کوڵم و خەت و خاڵ
سەڵای لە عاشقان دا، باغی گوڵ و ھەناری
دونیا بە ئیتیزاری، شیرین تەشی دەڕێسێ
ھاوار شیرین گیان، ئامان شیرین گیان
کە لە ووشەکەنی ورد ئبیەوە ، وەسفیکت بۆ ئەکات کە لە وەسفەکانی حەزرەتی گۆران نزیک بێت !
کە لە غەزەلەکی وورد ئەبیتەوە ، لە شیعرەکانی وەفایی خۆت ئەبینیەوە !
کە جوانترین تیکەڵاوی ھونەری شیعر ئەبینی ، ئەڵێی حەتما ئەوە وەلی دێوانەیە !
بەھەر حاڵ ! کە کوێخا بە دەم نەمەکەی تەواو ئەکات ، وەلی دیوانەش شیعرەکەی تەواو ئەکات و ئەیداتە دەست کوێخای نەخویندەوار !
ئەویش بە ئسپسواران دەینێرێ بۆ کوێخایەکی تر !
پاش رۆژێک کە بە پەرۆش نامەکەی کوێخا ئەخوێنەوە و ئەوو شیعرە بلیمەتەی وەلی دێوانەی لێ بە دی ئەکەن و کوێخاکە خۆی دێت بۆ لای کوێخای خاوەن نامە !
ئینجا ھەردوو کوێخا ک
لە ئەندێشەو عشقی نوسەرەکە تێئەگەن ، کویخا میوانەکە ، دەست بەجێ خوازبینی شیرین بۆ وەلی دێوانە ئەکات !!!
بەڵام وەلی دێوانە ھەر کە نامەکە رادەستی کوێخای باوکی شیرین ئەکات (کە لە رۆژھەڵات بووە ) را ئەکات بۆ سلێمانی و ناگەرێتەوە و جارێکی تر چیرۆکێکی تری شیرن و فەرھاد تۆمار ئەکرێتەوە
Discussion about this post