(شۆرەشفان سەعید) دەرھێنەرێکی کوردە و خەڵکی شاری دەھۆکە، لە پال ئەوەی چەند کارێکی دەرھێنانی بۆ ھونەرمەندە کوردەکان کردووە، ئێستا وەکو دەرھێنەرێک کار بۆ چەند گۆرانیبێژێکی ناوداری عەرەبی دەکات.
(شۆرشڤان)ی دەرھێنەر لە ئاخافتنێکیی تایبەتدا بۆ ” ھەولێر” گوتی :” ئێستا لە کوردستان کاری دەرھێنان رۆژدوای رۆژ بەرەوە پێشەوە ئەچێت، ئەمەش وایکردوو کە گۆرانیبێژەکانی عەرەب ڕوو لە کوردستان بکەن و گۆرانییەکان لەگەڵ سروشت و شەقامەکانی کوردستان کلیپ بکەن، لەوانە (قاسم سولتان) کە لە یەکێک لە گەرەکەکانی شاری ھەولێر گۆرانییەکی کلیپ کردووە،
(شۆرشڤان) گوتیشی:” دوای ھاتنەوەم لە ئەوروپا تاوەکو ئێستا کاری دەرھێنانم بۆ ١٥ گۆرانی عەرەبی کردووە کە ھەمووشیان گۆرانیبێژی ناسراون ، لەماوەیەکی نزیکیشدا بە نیازیم کاری دەرھێنان بۆ ٥ گۆرانی دیکەی عەرەبی ئەنجام بگەیەنم.
لە بارەی پەخش کردنی کلیپەکانی شورەشڤان لە کەناڵەکانی ئاسمانییە عەرەبییەکان، (شۆرەشڤان) گوتی: سەربەرزییە بۆ کوردستان کە ئاستی دەرھێنان بگاتە ئەو ڕادەیەی کە لە کەناڵە عەرەبییەکان ئەو گۆرانییانە پەخش بکرێن، کە لەلایەن دەرھێنەرانی کوردەوە ئەنجام دراون، کە ئەمە خۆیدا ئەوە دەگەیەنێت کە دەرھێنەری کوردی تواناو وزەیەکی زۆری لە ناخدا ھەیە ئەگەر پاڵپشتی ماددی و مەعنەوی بکرێت.
ئاریان دەرگەڵەیی