كارۆخ مەلائەسعەد: “تازەترین بەرهەمی هونەریی(شۆبان) كلیپێكە، كە كۆمپانیایەكی ناوداری توركی لە شاری ئیستەنبۆڵ بەرهەمی هێناوە، بەڵام ئەو گۆرانییەی بە زمانی عەرەبی چڕیوە، كە هۆنراوەی (حەمە سەعید ئیبراهیم)ـە و ئاواز و دابەشكردنی موزیك و میكس و ڕیكۆرد كاری هونەرمەند (ئارێۆس حەمە سەعید)ە.
(شۆبان) بە “ڕۆژنامەی “هەولێر”ـی ڕاگەیاند:” تازەترین كارم دروستكردنی كلیپێكە، كە پێشتر هەر لە ڕێگای ڕۆژنامەكەی ئێوەوە هەواڵی چۆن دروستبوونی ئەو گۆرانییەمم باس كرد. ئەو گۆرانییەم بە زمانی عەرەبی چڕیوە و، ناونیشانەكەیشی (انت قطعة مني).”
لە بەشێكی دیكەی لێدوانەكەیدا گوتی:”ئێستا ئەو كلیپەم وا خەریكە تەواو دەبێت. كۆمپانیایەكی توركییش لە شاری ئیستەنبووڵ، كاریان بۆ بەرهەمهێنانی ئەو كلیپەم كردووە كە بە كوالێتییەكی زۆر بەرز و مۆدێرنانە كاری تێدا دەكەن.”
گوتیشی:”پارەیەكی خەیاڵی لەو كلیپەدا خەرج كراوە، بەڵام جارێ ناتوانم دەقی ئەو خەرەجییە ئاشكرا بكەم تا كاتی خۆی دێت. پێموایە زیاتر میدیا عەرەبییەكان كلیپەكە بڵاو دەكەنەوە، چونكە هاوكارییان كردووم، بەڵام ئەوەیش مانای ئەوە نییە، كە میدیا كوردییەكان بێ بەش بكەم، بە دڵنیاییەوە دەیدەم بە سەرجەم كەناڵە كوردییەكانیش.”