كارۆخ مەلائەسعەد”گۆرانیبێژی گەنجی لوبنانی (شۆبان)، دوای ئەوەی كە گۆرانیی (هۆهۆ)ـی بە شێوەزمانی كوردی سۆرانی چڕی، لە ئێستایشدا سەرقاڵی گۆرانییەكی دیكەیە بە زمانی عەرەبی، كە بۆ ئەو كارە نوێیەیشی دووبارە دوو كورد هاوكاری بوونە.”
(شۆبان) بە ڕۆژنامەی “هەولێر”ـی ڕاگەیاند كارێكی تازەی لەبەر دەستایە و ئێستایش ئەو كارەی %80ـی بە كۆتا هاتووە و، تەنیا كاری كلیپی ماوە.
گوتی: “كارە نوێیەكەم گۆرانییەكی سینگڵە بە زمانی عەرەبی بەناوی (انت قگعە منی)، كە دابەشكردنی میووزیك لە لایەن (ئارێۆس حەمەسەعید)ـەوە كراوە و، تێكستەكەیشی (حەمەسەعید ئیبڕاهیم) نووسیویەتی. لە هەفتەی داهاتوو لە وڵاتی توركیا كاری كلیپی بۆ دەكەم، هاوكات گرێبەستمان كردووە لەگەڵ چەند كەناڵێكی عەرەبی بۆ بەخشكردنی كلیپەكە.”
لە لایەن خۆشییەوە (ئارێۆس حەمەسەعید) دەڵێت: “ئەو كارە تازەی هونەمەند (شۆبان) بۆ من جێگەی فەخرە، چونكە من وەكوو میووزیكژەنێكی گەنجی كورد دابەشكردنی میووزیكم بۆ هونەرمەندێكی عەرەب كردووە و، لە كاتێكیشدا ئەو بەرهەمە لە میدیا عەرەبییەكاندا پەخش دەكرێت. هەروەها پێیشموایە یەكەم كەسم كە دابەشكردنی میووزیك بۆ گۆرانیبێژێكی بیانی ئەنجام بدەم.”