ڕێنمایه‌کانی عه‌بدوڵا تۆفیق/ پسپۆڕی ڕاهێنانه ده‌روونیه‌کان : ئایا هه‌ندێ جار توشی شڵه‌ژان و ترس ده‌بیت به‌هۆی خۆئامادهکردنتهوه بۆ کارێك، تاقیکردنه‌وه‌یه‌ك، چاوپێکه‌وتنێك یان ههرململانێیهك بێت؟ زۆر ئاساییه چونکه زۆربه‌مان به‌و شێوه‌ین. به‌ڵام پێویست ناکات وابێت. شڵه‌ژان له ده‌رئه‌نجامی شێوه‌ی بیرکردنه‌وه‌کانت سه‌رهه‌ڵده‌دات، ستراتیجیه‌کی ده‌روونیه که زۆرجار بێئاگایانه‌یه. به‌ڵام ده‌توانرێت که ئه‌و ستراتیجیه بکرێت به بارێکی به‌ئاگای و ئه‌و دڵه‌ڕاوکێیه بوه‌ستێنرێت.
به‌م شێوه‌یه بکه:
1- بیربکه‌ره‌وه له بارێك که تۆ زۆر جار له‌وێدا توشی شڵه‌ژان ده‌بیت. بارێك هه‌ڵبژێره که تۆ به‌باشی بیرت بکه‌وێته‌وه.
2- ئه‌گه‌ر تۆ ئێستا له‌و باره‌دا شڵه‌ژانت هه‌بێت یان ئه‌گه‌ر بته‌وێت شتێك بکه‌یت و شڵه‌ژانت بداتێ، له چ شوێنێکی له‌شتا ئه‌و شڵهژانهت زیاتر هه‌ست پێده‌که‌یت؟ له قاچتا؟ له قۆڵ و ده‌ستا؟ سکت؟ یان له‌وانه‌یه له سنگتا؟
3- کاتێك دۆزیته‌وه که شڵهژانهکهت له چ شوێنێکی له‌شتا هه‌ست پێده‌کرێت، ئه‌وه ده‌ست نیشان بکه که ئه‌و هه‌سته چۆن ده‌جوڵێت. ئه‌وه‌ت له بیرنه‌چێت که هه‌مو هه‌ستێك له له‌شدا ده‌جوڵێت بۆئه‌وه‌ی هه‌ستیان پێبکرێت. به‌دوای ئه‌و هه‌سته‌دا بڕۆ و بزانه به چ لایه‌کدا ده‌سوڕێته‌وه.
4- پاشان ده‌توانیت ده‌ستت به‌کار بهێنیت و به‌ده‌ستت ئه‌و هه‌سته بگره له‌و شوێنه‌دا که ده‌جوڵێت. له له‌شتا به‌رزی بکه‌ره‌وه‌و بیخه‌ره ده‌ره‌وه‌ی له‌شت و هه‌ڵی گه‌ڕێنه‌ره‌وه پاشان بیخه‌ره‌وه شوێنه‌که‌ی خۆی.
5- کاتێك که زانیت هه‌سته‌که‌ت به‌ره‌و کاملا ده‌سوڕێته‌وه، ده‌توانیت تۆ هه‌سته‌که بگریت به‌ده‌ستت و پاشان به پێچه‌وانه‌وه بیسوڕینهرهوه. بیسوڕێنهرهوه و بیسوڕینهرهوه ……. بۆ ماوه‌ی یه‌ك خولهك.
هه‌ر کات ئه‌و شڵه‌ژانه سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه ده‌ری بهێنه‌و هه‌ڵی گهڕینهرهوهو به پێچه‌وانه‌وه بیسوڕینهرهوه. به‌م شێوه تۆ ده‌توانیت ڕاهێنانێکی ده‌روونی نوێ تاقی بکه‌یته‌وه که خۆشیه‌کی زۆر هه‌ست پێده‌که‌یت و وزه‌یه‌کی نوێ وه‌رده‌گریت. وه ده‌رگایه‌کی نوێ ده‌کرێته‌وه بۆ به‌ره‌نگاری کێشه‌و ناڕه‌حه‌تیه‌کانت. تۆش وابکه!
سه‌رکه‌وتوبیت…..
www.warzshidaruni.com