كاری دیزاین وه‌ك هه‌موو به‌شێكی تری هونه‌ری پێوێستی به شاره‌زایی هه‌یه، زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌مڕۆ له دنیای هونه‌ری كوردیدا كار له‌سه‌ر دیزاین ئه‌كه‌ن چ له ڕوی ڕیكلامه‌وه بێت یاخود كاری سه‌ر سیدی یاخود دروست كردنی ماڵپه‌ڕ، له دیمانه‌ی ئه‌مجاره‌ی چراتیڤی به‌ڕێز (شوان برایم چاوڕه‌ش) به خوێنه‌رانمان ئاشنائهكهین كه وه‌ک سه‌ربازێكی ون خزمه‌ت ئه‌كات و ماوه‌ی پانزه ساڵه له بواری دیزایندا كار ئه‌كات كاری بۆ زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندانی كورد كردوه له وڵاتی سوید كوردستان و چه‌ندین وڵاتی تر وه‌ك كاری به‌کلیپ كردنی گۆرانی و كاری مۆنتاج و كاركردن له بواری دروست كردن و چاككردنی كۆمپیوته‌ردا دروست كردنی ماڵپه‌ڕو دیزاینی سیدی و دروست كردنی ئه‌فیش بۆ بۆنه گشتیه‌كان
چرا تیڤی : سه‌ره‌تا ده‌ستخۆشی بۆ هه‌موو كاره‌كانت هه‌موو كاره‌كانت جێگه‌ی پێ‌زانین سپاس بۆ ئه‌و كاته‌ی به ئێمه‌ت به‌خشی.
شوان چاوڕه‌ش : منیش سپاستان ئه‌كه‌م كه ئێوه‌ش ئه‌و كاته‌ی خۆتان به من به‌خشی و ئه‌م ده‌مه تهقێیهتان له گه‌ڵمدا به ئه‌نجام گه‌یاندن.
چراتیڤی : پێت وایه هه‌موو كه‌س ئه‌توانێت كاری دیزاین بكات؟؟
شوان چاوڕه‌ش : نه‌خێر كاری دیزاینیش وه‌ك هه‌موو كارێكی تری هونه‌ری پێویستی به شاره‌زای و كارامه‌یی هه‌یه هه‌ر وه‌كوو هه‌موو هونه‌رێكی تر، به تایبه‌تی ئه‌مڕۆ له‌به‌ر پێشه‌وه‌چونی ته‌كنه‌لۆجیاو دروستبونی كۆمپیوته‌ر له ڕوویه‌كه‌یه‌وه كار ئاسانیه‌كی باشی كردوه وه له ڕوویه‌كی تره‌وه زیانی گه‌یاندوه به هونه‌ری دیزاینی كوردی چونكه ئه‌مرۆ زۆربه‌ی زۆری مرۆڤه‌كان خاوه‌نی كۆمپیتهرن له ماڵه‌كانیاندا وه ئه‌مه‌ش كارێكی وای كردوه هه‌ركه‌س بیه‌وێت به ئاره‌زووی خۆی چی بیووێت دروست بكات به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی كاڵ و كرچ و ناشرین كردنی كاره‌كه
چراتیڤی : مه‌به‌ستت چیه له ناشرین كردن؟؟
شوان چاوڕه‌ش: مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر سه‌یری ماڵپه‌ڕه كوردییه‌كان بكه‌ین ده‌بینین چه‌ندین كاری ناشرین له‌و بابه‌تانه ده‌بینین وه‌ك كاری ڕیكلام كردن و دروست كردنی ئه‌فیش بۆ بۆنه تایبه‌تیه‌كان و كاری دروست كردنی به‌رگی سیدی كه ئه‌ش سیمایه‌كی زۆر ناشرین ده‌به‌خشێت به هونه‌ری كوردی
چراتیڤی : كار كردن له گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان چۆن ده‌بینی؟
شوان چاوڕه‌ش : من وه‌كوو دیزاینه‌رێك له ده‌ره‌وه‌ی كاره‌كه‌ی خۆم وه‌ك فۆتۆ گراف كار بۆ هه‌موو كهسێتك ئه‌كه‌م له ناو ئه‌وانه‌شدا هونه‌رمه‌نده‌كان به گرتنی وێنه‌و دروست كردنی دیزاینی به‌رگی سیدی و ڕیكلامی ئهفیشهكانیان وه به شێوه‌یه‌كی گشتی من هیچ كێشه‌یه‌كم نیه كاره‌كانیان به ڵی ئه‌وان به ئه‌نجام ئه‌گه‌یه‌نم
چراتیڤی : به‌ڕێزت كاری به كلیپ كردنی گۆرانیش ئه‌كه‌ی؟ ئایا چ جیاوازی له گه‌ڵ ئه‌وكاره‌دا له چیا ئه‌بینی؟ كامیان بۆ تۆ خۆشتره
شوان چاوڕه‌ش : هونه‌ر تاموو چێژه له لای منیش ئه‌و كارانه تاموو چێژی خۆی هه‌یه وه كاری با كلیپ كردنیش په‌یوه‌سته به كاری فۆتۆ گرافیه‌وه وه كاری فۆتۆ گرافی له مناڵیه‌وه خولیا و حه‌زی من بوه
چرا تیڤی : چ پرۆژه‌یه‌كی نوێت به ده‌سته‌وه‌یه؟
شوان چاوشین : دوا هه‌مین پرۆژه‌م گرتنی وێنه‌و به‌رگی دیزاینی هونه‌رمه‌ند قادر ئهسعهده وه به كلپ كردنی گۆرانی نازه‌نین بۆ هونه‌رمه‌ند وه‌یسی وه هونه‌رمه‌ند كه‌ژاڵ ئاده‌می وه كاری ئێستام كه له به‌ر ده‌ستمایه‌و له ته‌واو بوندایه ئه‌ویش به‌رگی سیدی نوێی هونه‌رمه‌ند ئه‌یوب عه‌لی
چرا تیڤی : دوا وته‌ت چییه؟
شوان چاوڕه‌ش : سپاس بۆ ئه‌ركی ئێوه، دوا وته‌م ئه‌وه‌یه ئه‌بێت ئێمه‌ش وه‌كوو خه‌ڵكی پسپۆر كاره‌كانمان به پسپۆری به‌ر جه‌سته بكه‌ین ئه‌ویش به خوێندنه‌وه‌و به مه‌شق كردن و خۆ ڕاهێنان ده‌توانین كاری جوان و به‌رز پێشكه‌ش به خه‌ڵكی بكه‌ین وه هونه‌ری دیزاینی كوردی به شێوه‌یه‌كی پرۆفیسیۆناڵانه پیشانی بێگانه بده‌ین كه زه‌وق و توانای ئێمه‌ش له زه‌وق ق توانای ئه‌وان كه‌متر نیه
چراتیڤی : دوباره سپاس بۆ كاتت به هیوای كاری جوانتر‌و سه‌ركه‌وتوتر بۆ تۆی به‌ڕێز