کارزان کۆیی:وەک دیمان لەم ھەڵبژاردنەدا قەوارەکان نەک وەک ڕێزێ بەڵکو بۆ بەرژەوەندی خۆیان وەک کاڵا . بە شاعیر و بێژەر و مەلا و گۆرانی بێژەکان . بازاری پەرلەمانی خۆیان خۆش کرد . ئەی ئێوەی شاعیرو نوسەر و مەلاو بێژەرە و گۆرانی بێژەکان .
من بێدەنگی ھەڵدەبژێرم لەئاستی ئێوەدا , تەنھا وتەیەکی لینین تان دێنمەوە یاد کە دەڵێت (خیانەت و ناپاکی ڕۆشنبیرو نوسەران زۆر ترسناکترە لەخیانەتی جەنەڕاڵەکان ) دە دەست بەکار بن با بتان بینین , تۆ بڵێی ئێوەش ببنە مشەخۆر و قوڕمیشکراوی حزبەکانتان چۆک دایەن و چاوەروانی ئیعازی مەکتەبی سیاسیەکانتان بن . بێگومان بن لەوەی لە ھەر ھەرێمێکدا ھەر ناعەدالەتیەک رووبدات . نوسەرو ڕۆشنبیرەکانی ئەو ھەرێمە بەرپرسی یەکەمن لەو ناعەدالەتیە گەر ھەڵوێستێکی دروستیان نەبێت . جائێوە لەنێو پەرلەماندان ئەرکی سەرشانتان دەبێ چەند گرانتر بێت ,ئێوە ڕۆشنبیرن کەسانی ڕۆشنبیریش بەویژدانەو شەیدای کورسی و پارە نیە لەبەر ئەوە ڕێز لە بەھای خۆتان دەگرن و موچەی ئەم مانگە ڕەت دەکەنەوە لەبەر ئەوەی یەک کات ژمێر دەوامتان نەکردوە ( مانگە شەو سەر لەئێوارە دیارە ) ئیدی ئێمەو دایکی شەھیدان چاوەروانی ھەڵوێستانین ئەی نوسەرو شاعیرو مەلاو و بێژەرانی نێو پەرلەمان . ھیوا دارم ڕێگربن لەدیاردە نادروستەکان لە بەرپرسە کۆمپانیە چیەکان. لەو بەرپرسە دزو برسیانەی کە بوار نادەن پڕۆژەیەکی گەورە بکرێ لەم ھەرێمە گەر پشکی خۆیانی تیانەبێ . ئەوانە خوێن مژن. ئەوانە بەھا بۆ ھەمو کاڵاکان دادەنێن . تەنھا بۆ شەرەف و نیشتیمان نەبێ . ئەوان بەدرەوشتی دەکەن , ئێمەش ھاوکاریانین گەر بێ دەنگی ھەڵبژێرین .جا بەئێوە دەڵێم دەبێ سەنگ و ڕێزی ئێوە چی بێ لای میلەت گەر نەتوانن ئەوانە بدەنە دادگا . دەزانن ئەو بەرپرسانە کێن ئەوانە شوانی مەڕەکانمانن کە خۆیان شەریکی قەێابەکانن . ھەزار سڵاو لەتۆ ئەی گیڤارای مەزن کە دەڵێ ( شۆرش کەسە بەشەرەف و سەربەرزەکان دروستی دەکەن بەڵام خوێری و ھیچ و پوچەکان لێی سود مەند دەبن )