شه‌ڕ وه ستا
ده‌نگی شه‌ڕ کۆتره سپیه‌کانی ته‌را
کرد له ئاسمانی نیشتمان
شهر وه‌ستا
کتێبه‌کان بوون به خۆڵه‌مێش
دره‌خته‌کان بوون به تابوت
شهر وه‌ستا
ئاژنی چووبه پێی شیعرێکا
شیعر شه‌ل بوو
شهر وه‌ستا
نزای ژنه‌کان گیرا بوو
هه‌نسکیان سوار تر ده‌بوو
فرمێسکیان به‌خوڕتر ده‌بوو
شه‌ڕ وه‌ستا
ئه‌لبومه‌کان چۆڵ بوون له وێنه
چ.. نه‌فره‌تیه‌که ئه‌م شه‌ڕه
لاپه‌ره‌کانی مێژوو خوێنیان لێ ده‌تکێ
دێڕه کان دوکه‌ڵ تۆمار ئه‌که‌ن
شهر وه‌ستا
قیبله‌مان لێ تێک چوو
له نه‌گریسی ئه‌م شه‌ڕه‌دا پرچی ڕه‌شمان
چه‌رموو بوو
ته‌نیاییمان ته‌نیا تر بوو
په‌نجه‌کان هه‌ڵوه‌رین
تا مۆسیقایه‌ک بژه‌نن بۆ ئه‌م ئاهه‌نگه
شه‌ڕ وه‌ستا برژانگمان پێوه نه‌ما
تا ئاسه‌واری ڕا بمالین
لێومان به گڕی شهڕسووتا
به‌شی ماچمان پێ نه‌ما
شه‌ڕ وه‌ستا و هه‌گبه‌یه‌ک وشه‌ی نابوتی
خسته سه‌ر سه‌کۆی ماڵه‌کان
منداڵ به هه‌تیو بانگکرا
ماڵ به که‌لاوه
شاره به وێرانه
شهر وه‌ستا مانگ زه‌رده‌خه‌نه‌ی کرد
له‌تێکی خۆی پیشان داین
شه‌ڕ وه‌ستاو ……..هه‌ر نه‌وه‌ستا
ئای چ وچانێکی که‌م بوو
ئه‌م وه‌ستانه
تێههڵچونهوهیهکی بێ مانا بوو وه‌ک مانای شه‌ڕ
جارێکی تر بۆنی خوێن هه‌موو دونیای ته‌نی
له ڕژانی هه‌ر دڵۆپێکدا ئه‌هریمه‌نێک پێ ده‌که‌نێ
له سور هه‌ڵگه‌ڕانی گولهیهکدا
له خشاندنی دو شمشێر له یه‌کتری
له شکاندنی په‌نجه‌ی یه‌کتریدا
پێده‌که‌نێ
هه‌ر پێده‌که‌نی به ئه‌هریمه‌نی خۆی و
به عه‌قڵی بچوکی ئێمه‌ی شهر که‌ر
حیات مجید