وه‌رگێڕان.. رامان عبدالله : شه‌وی یه‌كه‌می ژیانی هاوسه‌رگیری، ئه‌و شه‌وه‌ی بۆ یه‌كه‌م جار هه‌ریه‌ك له ژن و پیاو موماره‌سه‌ی سێكس ده‌كه‌ن له‌چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی و شه‌رعیدا، گرنگترین روداوێكیش له‌و شه‌وه‌دا نه‌مانی په‌رده‌ی كچێنیه، ئه‌و شه‌وه‌یش چه‌نده‌ها ناوی لێنراوه: شه‌وی ته‌مه‌ن، شه‌وی هاوسه‌رگیری، شه‌وی بنیادنانی ژیان، شه‌وی … ئه‌و شه‌وه‌ی كه ههرهیك له بوك و زاوا به‌تاسه‌وه‌ن بۆی، ئه‌و شه‌وه‌ی كه بوك و زاوا به هه‌ستێكی پڕ له خۆشحاڵی و تاسه وترس و دودڵی و نیگه‌رانیه‌وه به‌ره‌وپیری ده‌چن، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و بۆچوون و باكگراونده‌ی هه‌ریه‌كه‌یان بۆ رووداوه‌كانی ئه‌و شه‌وه.
هه‌ریه‌ك له بووك و زاوا، وێنای ئه‌و شه‌وه ده‌كه‌ن به پێی ئه‌وه‌ی كه گوێیان لێبووه له‌سه‌ر زاری خه‌ڵكیه‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌و شه‌وه، یان ئه‌وه‌ی له دۆستانیانه‌وه به نهێنی بیستویانه، یان لهكتێبهكانهوه كه خوێندویانه‌ته‌وه، ئه‌مانه‌ش هه‌موو تێكهڵدهبن به خه‌یاڵ و سروشتی تایبه‌تی هه‌ریه‌كه‌یان له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی رووداوه‌كانی ئه‌و شه‌وه‌دا…
شتی زۆر هه‌ن له‌بیركردنه‌وه و هه‌ڵسوكه‌وت سه‌بارت به‌و شه‌وه كه هه‌ندێكیان باشن و هه‌ندێكی دیكه‌یان خراپن له پێكهێنانی ئه‌و چركه‌ساته‌دا، به‌وه‌ی كه تێده‌په‌ڕێت به هه‌ستی مرۆڤدا و به‌وه‌شی كه له‌خۆی گرتوه له رووداوه‌كانی ئه‌و شه‌وه‌دا.
با راسته‌وخۆ بچینه بابه‌ته‌كه‌وه: چۆن یه‌كه‌م شه‌وه‌ی هاوسه‌رگیریمان به‌و په‌ڕی خشحاڵی و سهركهوتوییهوه به‌سه‌ربه‌رین؟ چۆن رێگه له شكستی ئه‌و شه‌وه بگرین؟ یان چۆن بووك و زاوا پێشوازی له‌و شه‌وه بكه‌ن؟ به‌تایبه‌تیش سه‌باره‌ت به یه‌كه‌م ئه‌زموونی سێكسی ئه‌و شه‌وه؟
شه‌وێكی ئاسایی
یه‌كه‌م شت كه پێویسته بووك و زاوا بیزانن ئه‌وه‌یه كه سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو باسوخواسهی سه‌باره‌ت به‌و شه‌وه ده‌كرێت، به‌ڵام راستیه‌ك هه‌یه كه ئه‌و شه‌وه شه‌وێكی زۆر ئاساییه! هه‌موو ئه‌وه‌ی له‌و شه‌وه‌دا روو ده‌دات ئه‌وه‌یه كه بووك و زاوا دوای ماوه‌یه‌ك لهدهزگیرانداری و حهلاڵبوونیان به‌یه‌ك له ژورێكدا به‌ته‌نیا كۆده‌بنه‌وه! هیچ شتێكی دیكه له بابه‌ته‌كه نه‌گۆڕاوه! نه زاوا ده‌بێت به وه‌حشێكی تێكشكێنه‌ر، نه بووكیش چاوه‌ڕێی ئه‌وه له زاوا ده‌كات.
بۆیه پێویسته هه‌ردوولا هێمن و له‌سه‌رخۆ و نه‌رم و نیان بن له‌گه‌ڵ یه‌كتر، ئه‌گه‌ر كه‌سێكیشیان نیگه‌ران بوو پێویسته ئه‌وی دیكه هێمنی بكاته‌وه و ئارامی پێببه‌خشێت. گرنگترین خاڵیش بۆ ئارامی له‌و شه‌وه‌دا ئه‌وه‌یه كه بڕیارنیه بووك و زاوا بچنه جه‌نگێكه‌وه یان بارودۆخێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌وه كه پێویسته له‌و شه‌وه‌دا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستی بهێنن وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له دڕنده‌ترین دوژمن‌دا به‌ره‌نگار ببیته‌وه، به‌تایبه‌تی كه لهدابوونهریتی كۆمه‌ڵگه‌دا وایه كه پێویسته خوێن ببینرێت بۆ ئه‌وه‌ی زاوا پیاوه‌تی خۆی بسه‌لمێنێت، كه به‌مه‌ش فشارێكی زۆر ده‌كه‌وێته سه‌ر بووك و زاوا كه پێویسته له‌م جه‌نگه‌دا سه‌ربكه‌ون یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه ناویان ده‌زڕێنرێت، خه‌ڵكی له‌باره‌ی شكستهكهیانهوه قسه ده‌كه‌ن.
به‌ڵكو پێویسته بووك و زاوا له‌وه تێبگه‌ن كه ئه‌وان وه‌كو دوو هاوسه‌ری خۆشه‌ویستی یه‌كتر له‌چوارچێوه‌ی ماڵێكی سه‌ربه‌خۆدا كۆده‌بنه‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ردووك لێگه‌ڕان كه كاره‌كان به هه‌ستێكی سروشتیه‌وه تێپه‌رێت به‌بێ ترس و دودڵی و نیگه‌رانی ئه‌وا ئه‌نجامه‌كه‌ش سروشتی و ئیجابی ده‌بێت، پێویستیشه جه‌خت له‌وه بكرێته‌وه كه ته‌واوی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای خۆشه‌ویستی بن، نه‌وه‌ك بیركردنه‌وه به لۆژیكی سه‌ركه‌وتن و دۆڕاندن وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌جه‌نگێكی یهكلاكهرهوهدابیت!
مه‌عریفه‌ی زانستی
پێویسته گه‌نج (زاوا) مه‌عریفه‌ی زانستی له‌سه‌ر پێكهاته‌ی ئه‌ندامی زاوزێی ژن بزانێت، چونكه نه‌بوونی زانیاری پێویست به‌شێوه‌یه‌كی زانستی واده‌كات كه زاوا نه‌زانێت چی ده‌كات و چۆن و كه‌ی؟ ئه‌مه‌ش ناڕه‌زاییه‌كی به‌رده‌وامی گه‌نجانه له‌هه‌ردوو ره‌گه‌ز، ئه‌وانه‌ی كه شكست ده‌هێنن له‌یه‌كه‌م ئه‌زموونی سێكسی‌دا له‌شه‌وی یه‌كه‌مدا ئه‌وانه‌ن كه شوێنی گونجاوی سیكسكردن نازانن، به‌هۆی نه‌بوونی زانیارییه‌وه سه‌باره‌ت به پێكهاته‌ی ئه‌ندامی زاوزێ له‌لای هه‌ریه‌ك له بووك و زاواوه، له‌م حاڵه‌ته‌شدا بووك هه‌ست به‌ئازارێكی زۆر ده‌كات كه ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی نیه به كاری سێكسه‌وه به‌ڵكو ئه‌مه خراپی و نه‌زانینی سیكسكردن له‌لایه‌ن زاواوه، چونكه له‌بنه‌ڕه‌تدا سێكس له‌یه‌كه‌م ئهزمونیشدا ئه‌و ئازاره‌ی نیه. پێویسته بووك و زاوا زانیاری ته‌واویان له‌سه‌ر پێكهاته‌ی فیسیۆلۆجی ئه‌ندامی زاوزێی خۆیان و ئه‌وی به‌رامبه‌ریش هه‌بێت، به‌جۆرێك كه زۆرێك له‌گه‌نجان نازانن سوڕی مانگانه چیه، كاتی گونجاو نازانن بۆ سێكس به‌هه‌مان شێوه كچانیش پێویسته زانیاری‌یان له‌سه‌ر چوك و ئاوهاتنه‌وه‌ی پیاو و چۆنیه‌تی و كاتی ئه‌و شتانه بزانن، ئه‌مه‌ش پێش ئاهه‌نگی گواستنه‌وه پێویسته بزانرێت له‌رێگه‌ی خوێندنه‌وه‌ی زانستی‌و سه‌ردانیكردنی پزیشك و هه‌ر رێگه‌یه‌كی دیكه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و زانیارییانه.
چه‌ند شتێكی زۆر گرنگیش هه‌یه له سێكسێكی سه‌ركه‌وتوودا وانیش: هیچ ئازارێك له‌ئارادا نیه!!
له‌م خاڵه‌دا كچان دڵنیا ده‌كرێنه‌وه له‌وه‌ی كه هیچ ئازارێك یان نهزیفبوونێك له‌ئارادانیه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه بڵاوه و باسی لێوه‌ده‌كرێت، چونكه ئازار و نه‌زیفبوون نیگه‌رانی به‌رده‌وامی كچانه له‌و شه‌وه‌دا..
له‌حاڵه‌تی سروشتی‌دا ئازار و نهزیفب
وون نیه! نه‌زیفبوون بابه‌تێكه پێویسته زاوا بزانێت، په‌رده‌ی كچێنی چیه؟ بڕی ئه‌و خوێنه‌ی له دڕانی په‌رده‌ی كچێنی ده‌ردێت چه‌نده؟ شێوه‌كه‌ی چۆنه؟
په‌رده‌ی كچێنی په‌رده‌یه‌كی ته‌نكی داپۆشراوه به ملوله خوێنی زۆر ورد، دڕانی په‌رده‌ی كچێنی لابردنی ئه‌و په‌رده ته‌نكه‌یه به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و ملوله خوێنانه ده‌ته‌قن و رێژه‌یه‌كی كه‌میش له‌خوێن له‌ئه‌نجامی ته‌قینی ئه‌و ملوله خوێنانه ده‌ڕژێت كه قه‌تره‌یه‌ك یان دوو قه‌تره خوێن ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك جار شله‌یه‌كی دیكه له‌گه‌ڵ خوێنه‌كه‌دا ده‌ڕژێت كه ئه‌گه‌ر نه‌ڕژێته سه‌ر پارچه قوماشێكی سپی ره‌نگه نه‌بینرێت.
پێویسته زاوا له‌و شه‌وه‌دا په‌له نه‌كات، چونكه قۆناغێكی گرنگ هه‌یه كه پێویسته پێش سێكس كردن ئه‌نجامی بدات ئه‌ویش قۆناغی هێوركردنه‌وه‌ی بووك و ئارامكردنهوهیهتی له‌رووی نه‌فسیه‌وه به‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و شتانه‌ی كه نیگه‌رانی كردون له‌بیری به‌رێته‌وه به په‌یوه‌ندییه‌كی رۆمانسیانه، دوای ئه‌وه‌ی له رووی نه‌فسیه‌وه ئارامبۆیهوه به‌تایبه‌تی له‌و رووداوانه‌ی رۆژ یان له‌و نیگه‌رانیانه‌ی كه هه‌یه‌تی، قۆناغێكی دیكه ده‌ستپێده‌كات ئه‌ویش قۆناغی ئاماده‌كاری پێش سێكسه، قۆناغی یاریكردن، قۆناغی ده‌ستبازی و وروژاندنی ئافره‌ته، به‌بێ كه‌م و زیاد، ئه‌و قۆناغه‌یه كه ئافره‌ت ئاماده ده‌بێت بۆ سێكس، ئه‌ویش ماچكردن و ده‌ستلێدان و مژینی مه‌مكه‌كان و زۆری دیكه ده‌گرێته‌وه پێش گه‌یشتن به‌وه‌ی كه پیاو بگات به زێی ئافره‌ت، ئه‌ویش بۆخۆی قۆناغی خۆی هه‌یه، پێویسته سه‌ره‌تا ناوچه كه‌م ههستیاهكان بوروژێنرێت وه‌كو ماچكردن، ده‌ستلێدان له شان و ناوقه‌د و پشتی ئافره‌ت، پاشان ران و ماچكردنی سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی له‌شی ئافره‌ت، دواتر یاریكردن و مژینی مه‌مكه‌كانی، پاشان ده‌وروبه‌ری زێی ئافره‌ت و دواجار گه‌یشتن به زێی ئافره‌ت و ده‌ستلێدانی و ئاماده‌كردنی بۆ سێكس به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه له‌م قۆناغه‌دا پێویسته هه‌تا ده‌توانرێت نه‌رم و نیان بیت له‌م قۆناغه‌دا، پاشان قۆناغی سێكس دێت، دوای گه‌یشتن به ئۆرگازم پێویسته پیاو ئه‌وه بزانێت كه ژن پێویستی به خۆشه‌ویستی زیاتر بۆیه قۆناغی دوای سێكسیش فه‌رامۆش مه‌كه‌ن به‌رامبه‌ر به هاوسه‌ره‌كانتان، چونكه قۆناغی پێش سێكس و قۆناغی دوای سێكس زۆر گنگترن له‌لایه‌ن ژنه‌وه وه‌ك له قۆناغی خودی سێكس.
به‌بێ ئه‌م ئاماده‌كاریانه پیاو زوتر ده‌گات به ئۆرگازم، به‌بێ ئه‌وه‌ی ژن بگات به لوتكه‌ی چێژ، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر لایه‌نی نه‌فسی به‌رامبه‌ر به سێكس، چونكه له‌یه‌كه‌م ئه‌زمونیدا چێژی نه‌بینیه‌وه جگه لهئازارێك كه به‌هۆی نه‌زانی پیاوه‌وه پێی گه‌یشتوه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دروستبوونی ینتیباعێكی خراپ له‌سه‌ر سێكس.
گفتوگۆكردن و تێگه‌یشتن
گفتوگۆكردن‌و تێگه‌یشتن له‌باره‌ی سێكسه‌وه كارێكی زۆر پێویسته، پێش سێكس له‌كاتی سێسدا له‌دوای سێكس پێویسته گفتوگۆ و تێگه‌یشتن هه‌بێت له‌نێوان ژن ومێرددا، واتا ژن و مێرد له‌یه‌كتر بپرسن ده‌رباره‌ی ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانوروژێنێت، یاخود ژن چاوه‌ڕوانی چی ده‌كات له‌مێرده‌كه‌ی له‌كاری سێكسدا یان پیاو چاوه‌ڕوانی چی له‌ژن ده‌كات، پێویسته به‌یه‌كتری بڵێت كه خواسی تۆ چیه له‌سێكسدا تاوه‌كو من بۆت ده‌سه‌به‌ر بكه‌م، به‌كورتی گفتوگۆبكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چی لێتدهوێت له‌سێكسدا.
به‌تایبه‌تی پێویسته پیاوان له‌بارودۆخی ژن تێبگه‌ن كه ئه‌وان پێویستیان به كاتی زیاتر بۆ گه‌یشتن به ئۆرگازم، گفتوگۆكردن و لێكتێگه‌یشتن تاوه‌كو گه‌یشتن به شێوازێكی دیاریكراو و كاتی گونجاو بۆ هه‌ریه‌كه‌یان.
كورته‌ی ئه‌وه‌ی كه باسكرا ئه‌وه‌یه كه گه‌یشتن به‌یه‌كتر له‌و شه‌وه‌دا زۆر سروشتی و ئاساییه! ئازار و نه‌زیفبوون بونیان نیه! ئاماده‌كاری و یاریكردنی پێش سێكس! گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن! زانیاری له‌سه‌ر ئه‌ندامه‌كانی زاوزێی نێر و مێ!…
با ئه‌و شه‌وه نه‌كه‌ین به شه‌وێك بۆ چێژ وه‌رگرتن به‌ڵكو ببێت به شه‌وێك بۆ خۆشه‌ویستی و عاشقبوون!!!
راسته كه زاوا هیچ قورسیه‌ك نابینێت لهدڕاندنی په‌رده‌ی كچێنیدا، پێویستیشه هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ریدا هه‌ڵسوكه‌وتێك بێت له‌سه‌ر بنه‌مای خۆشه‌ویستی و نیانی، ئه‌و كچه‌ی له‌یه‌ك ماڵدا له‌گه‌ڵیدا كۆبویته‌وه ماڵی باوانی جێهێشتوه و‌ئێستا له‌جیهانێكی دیكه‌دا چاوی كردۆته‌وه، پێویسته هه‌ستی ئه‌وه به هاوسه‌ره‌كه‌ت بده‌یت كه خۆشت ده‌وێت و هۆگری ئه‌ویت، نه‌وه‌ك وه‌كو نێچیرێك ته‌ماشای بكه‌یت كه پێویسته له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا راوی بكه‌یت، ئه‌و شه‌وه شه‌وی چێژ نیه به‌ڵكو شه‌وی خۆشه‌ویستیه، گرنگی ئه‌و شه‌وه گرنگیه‌كی نه‌فسی و رۆحیه نه‌ك جه‌سته‌یی، با بیكه‌ین به شه‌وێك بۆ خۆشه‌ویستی و نیانی، نه‌وه‌ك شه‌وی جه‌نگ و راوكردن، پێویسته پیاو به‌دوای چێژدا نه‌گه‌ڕێت له‌و شه‌وه‌دا، به‌ڵكو گرنگی به هه‌ست و سۆزی هاوسه‌ره‌كه‌ی بدات.
Discussion about this post