به بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یمان نه‌ورۆز وهاتنی ساڵی نوێی کوردی 2710 ودهسپێکی ژیانێکی نوێ ،ئه‌م ساڵیش وه‌ک ساڵانی ڕابردوو وکاری هه‌میشه‌یی کوردانی شاری ئاڕنهێم له هۆڵه‌ندا،که هه‌ڵکه‌وته‌ی ئه‌و شاره وا ڕێکه‌وتووه که زۆربه‌ی زۆری کورده‌کانی پارچه‌کانی کوردستانی له خۆگرتووه له په‌یوه‌ندیه‌کی توندوتۆڵی کوردانه توانیویانه چه‌ندین کۆمه‌ڵه‌ی کلتوری و ڕۆشنبیری جیاواز پێک بهێنن له‌سه‌ر ڕێبازی کوردایه‌تی و نه‌ته‌وایه‌تی وکارکردنی هاوبه‌شی کوردانه له‌پێناوی کوردستانێکی ئازاد و یه‌کسان چالاکیه‌کانیان یه‌ک بخه‌ن .
ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه ڕێکه‌وتی 21/3/2010 له شاری ئاڕنهێم بۆ ڕێزگرتن وبه‌رز ڕاگرتنی جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یمان نه‌ورۆز و هاتنی ساڵی نوێی کوردی چوار کۆمهلهوپارتی نه‌ته‌وه‌یی ( کۆمه‌ڵه‌ی هیوا،پارتی ئازادی کوردستان ، ماڵی کورد،پارتی دیموکراتی کوردستان باکور ) به هه‌مانگی وبه‌شداری کردنی کوردانی هه‌رچوارپارچه‌که‌ی کوردستان له‌وشاره ، شه‌وه ئاهه‌نگێکی قه‌شه‌نگیان بهوبۆنهیهو سازکرد به ئاماده‌بوونی تیپی مۆسیقای بێریڤان و هونه‌رمه‌ندان (موحه‌مه‌د که‌مال وشڤانی ئۆرگ ،ئاهه‌نگه‌که‌یان به‌گۆرانی وهه‌ڵپه‌ڕکێ ی کوڕان وکچان ڕازانده‌وه.
سه‌ره‌تا به ده‌قیقه‌یه‌ک وه‌ستان بۆگیانی پاکی گشت شه‌هیدانی کوردوکوردستان وڕێگای ڕزگاری وسه‌ربه‌خۆیی کوردستان ده‌ستی پێ کرد، پاشان به‌سه‌رپه‌رشتی هونهرمهندودهنگ خۆش (مه‌لا ئارام ) وبه یاوه‌ری کۆرسێکی جوانی کوڕان وکچان پێکه‌وه سرووده به‌رزه‌که‌ی فه‌یله‌سوفی کورد پیره‌مێردیان چڕی (ئه‌م ڕۆژی ساڵی تازه‌یه نه‌ورۆزه هاته‌وه، جه‌ژنێکی کۆنی کورده به‌خۆشی وبههاتهوه)تێکڕای هۆڵه‌که‌یان له‌گه‌ڵ خۆیاندا بزواند بۆ ووتنه‌وه‌ی . هه‌روه‌ها ووتاری لیژنه‌ی هاوبه‌شی کۆمیته‌ی ڕێکخه‌ری ئاهه‌نگه‌که له‌لایه‌ن به‌ڕیز ( محمود له‌تیف ) خوێندرایه‌وه که تیدا باسی له مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی وسهرچاوهگرتنی نه‌ورۆز کرد وه‌ک جه‌ژنێکی نه‌ته‌وه‌یی کوردان و بههێزوبهرخودانی بۆ کوردوتێشکانی داگیرکه‌رانی باس لێوه‌کرد و به سه‌ره‌تایه‌کی به‌هارو ڕازاندنه‌وه‌ی سروشت ونه‌مانی سه‌رماو سۆڵه کۆتایی پێ هانی ،دواتر له‌نێو گۆرانی ومۆسیقاو هه‌ڵپه‌ڕکێ ی کوردی و ڕه‌شبه‌ڵه‌کی کوڕان وکچانی به‌جلوبه‌رگی نه‌ته‌وه‌یی پۆشراو ئه‌و ئێواره‌یه‌یان به پیرۆزی نه‌ورۆز و ئه‌رکی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی به‌ڕێ کرد تا دره‌نگانێ له نێو شادمانی و پیرۆزکردنی ئه‌و ڕۆژه ، زۆر سه‌رکه‌وتوانه کۆتایی هات به ئاهه‌نگه‌که.ئه‌وه‌ی ماوه که ئاماژه‌ی پێ بده‌ین ئه‌وه‌یه که ئاهه‌نگه‌که له‌لایه‌ن به‌ڕیز ( دکتۆر فه‌لاح ) به‌ڕێوه ده‌چوو که ناوبه ناوله مابه‌ینی گۆرانی و میوزیک وهه‌ڵپه‌ڕکێ، کۆپله شیعری ناسک و پڕ به‌جۆشی کوردانه‌ی بۆ نه‌ورۆز ده‌خوێنده‌وه.