شاراوه‌نی یه شاری کۆیه لانه‌ی یان کۆکه‌ره‌وه‌ی وزه و توانای چه‌ندین که‌ڵه ناوداری خزمه‌تگوزاری ڕێگای کوردستان کوردایه‌تی بووه شاری حاجی ، چه‌ندین شاناوی تری شایسته‌یه . مه‌ڵبه‌ندێکی چالاکی هونه‌ر و داهێن بووه ، گۆڕه‌پانی بێ سنوری سوارچاکانی هه‌ستیار و وێژه‌وان و ژه‌نیار و گۆرانیبێزان ، که به‌هره و به‌رهه‌مه‌کان مایه‌ی شانازی هه‌مووانه .
شه‌وانی کۆیه ، بریتی بوو له( کۆبه‌ندی) هونه‌ره جوانه‌کان خوێندنگای فێربوون و پشووی حه‌سانه‌وه‌ی خواست و ئاره‌زووه‌کان به‌هۆنراوه ژه‌نیاری ئاوازخوانی ده‌ڕازایه‌وه به‌بێ ئامرازی ده‌نگ هیج جۆره توانایه‌کی ته‌کنه‌لۆژی له‌شوێنێک کۆده‌بوونه‌وه شه‌ویان ده‌کرده چراخانی هونه‌ری . بڵندگۆ ده‌نگی گۆرانی ( مه‌که‌ن مه‌نعی عاشقان ) ی مه‌لا ئه‌سعه‌د ( ئه‌ول سه‌حه‌ره ) ی خاره سێوه ( شیرین به‌هاره‌ی ) خاره تایه‌ر ( ده‌چمه باغی حه‌مامۆکێ ) ی مه‌لا ئه‌حمه‌دی حافز بوو . کێبه‌رکێ ی هۆنراوه‌کانی حاجی قادر و مه‌لای گه‌وره و جه‌لال جۆبار و سامی عه‌وداڵ و عوسمان عه‌ونی ، چه‌ندین ناوداری تریش هه‌ریه‌که‌یان توانای به‌هره‌مه‌ندیی خۆی نمایش ده‌کرد .
شه‌وانه مێزگردی ڕۆشه‌نبیری و ئاڵوگۆڕی بیروڕاکان بوو خامۆشکردنی هه‌سته‌کان جۆشده‌ری توانا هونه‌ریه‌کان بوو . عاشقانی شه‌وانه گوێگری سهرسوانه و به‌رده‌رگا هانده‌ری هه‌مووان بوو .
هونه‌ری ڕه‌سه‌ن خۆڕسکه سه‌رکه‌وتوو نه‌مر ده‌بێت به‌هۆنراوه‌ی وشه به‌پێز و ئاوازهئاوازدانهری بهسهلیق و ژه‌نیاری په‌نجه ناسک و ده‌ربڕینی گۆرانیبێژ به‌تێکڕایی گونجان و پهیوهستانی هه‌موو لایه‌نه‌کانی به‌رهه‌مه‌که ده‌بێته شاکاری هونه‌ری .
جوانی ڕه‌زان و سه‌یرانگاکانی حه‌مامۆک ، که‌نده‌کۆخ ، سه‌رکانی له ، کانی بسکان ، ئۆمه‌رخوچان ، مه‌نزڵگای شێخی شێخ موسرێ ، باپیر فه‌قێ ئه‌حمه‌د ، ده‌روێش خدر ، سه‌رکێشی که‌کۆن له‌هه‌مبه‌ر باواجی و هه‌یبه‌سوڵتان خۆی به‌شای تاج هه‌ڵگری قشڵه له‌کۆیه ئه‌وانیش به‌سنور پارێزان هه‌وێنی سروشت و سه‌رنجکێشی هه‌ستی هونه‌ریان بوو . ڕوان و دیده‌ی ئاماده‌بووان له‌جێ ی وێنه و کامیرا بوونه نیشانده‌ری سه‌رگوزشته‌کان که لهههریهکیان بپرسی به‌ڕامان و هه‌ستێکی خاوی پڕ له‌داخ بۆ یاده‌کانی شه‌وانی کۆیه ده‌دوێت و درود و ستایش ده‌کات ئه‌و شه‌وانه چه‌ندین که‌ڵه هونه‌رمه‌ندی پێگه‌یاند بۆ ئێمه‌ش بووه ناو نیشان .