شه‌هید لێره‌یه
له هه‌ر شه‌قامێکدا شه‌هیدی پیا تێپه‌ڕیوه،
نیوه‌ی سه‌وزی خۆی به سنه‌وبه‌ره‌کان به‌خشیوه
شه‌هید ……..شه‌هید
له‌ناو جریوه‌ی هه‌ر باڵنده‌یه‌کی ئازاد‌دا
ده‌نگی شه‌هید له‌وێدایه،
هه‌ر ده‌وه‌نێک به‌و شاخه‌وه سه‌وز بوبیت
ههرچڵه نێرگزێک له بن به‌ردێکدا بڕوێت
دڵۆپی خۆێنی شه‌هید له‌وێدایه
شه‌هید لێره‌یه،
هه‌ر سرودێک بۆ ئازادی بچریکێنێ
هه‌ر به‌سته‌یه‌ک خۆشه‌ویستی ببارێنێ
ده‌نگی شه‌هید له‌وێدایه،
له‌ناو نمه‌ی باراندایه،
ده‌بارێت به‌سه‌ر نیشتمان،
له‌ناو تریفه‌ی مانگدایه ئه‌و لێره‌یه،
نوری خۆی په‌خش ده‌کا،
له کۆڵانه تاریکه‌کان،
شه‌هید ….شه‌هید
ئه‌وان له‌وێن هه‌موو شه‌وێ باوه‌شێ ئه‌ستێره ده‌ڕێژن،
به‌سه‌ر ئاسمانی کوردستان،
تا نه‌وه‌کان چاوشارکێ بکه‌ن ڕوناک بیت شوێنی یاریان
شه‌هید ….شه‌هید
ئه‌ولێره‌یه له‌ناو هه‌نسکی ته‌ڕی دایکی شه‌هید
سه‌ری نه‌وازش داده‌نه‌وێنێ
کوڕنوش ده‌بات، شه‌هیدی خۆی ده‌سه‌لمێنێ
چنگێ گڵی به‌هه‌شت له به‌رپێیدا ده‌ڕژێنێ
شه‌هید ….شه‌هید
ئه‌و لێره‌یه له‌ناو شنه‌ی بادایه،
به هێمنی ئاڵای وه‌ته‌ن هه‌موو ڕۆژێک پێنج فه‌رزه
ماچ ده‌کات،
ستایشی شه‌هید بوونی خۆی
کورد بونی خۆی ،
له‌ژێر ئاڵای کوردستاندا له خوا ده کات،
حیات مجید په‌رخی
—